دواین هەواڵ

2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین

کوردستانی

بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان

14/09/2023

 

 

بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان

ژنانی پێشەنگی خەبات و راپەڕین!
لاوانی تێکۆشەر و ئازای کوردستان!


لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بەدەستی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، شەش حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتووانە بانگەوازێکیان بۆ مانگرتنی گشتیی و سەردانی گڵکۆی شەهید ژینا و شەهیدانی راپەڕین دەرکردووە.
ئێمە ئەم هەڵوێست و هەنگاوە یەکگرتووانە بەرز دەنرخێنین و داوا لە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەکەین، بەپیر بانگەوازی حیزبەکانەوە بێن و رۆژی ٢٥ خەرمانان بە مانگرتن و داخستنی دوکان و بازاڕەکان لەلایەک و بە کۆبوونەوەتان لەسەر گڵکۆی شەهید ژینا و شەهیدانی راپەڕین خاوەندارێتیی لە راپەڕین و سەرجەم شەهیدانی بکەن و بەم هەڵوێستەتان دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەسەر نیشتمانەکەمان رەت بکەنەوە.

کوشتنی ژینا قەتڵێکی دەوڵەتی بوو، کورد بوون و ژن بوون هۆکاری خولقاندنی ئەم تاوانە مەزنە بوو؛ ئەگەرچی کوژرانی ژینا بەدەست هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بوو بە چەخماخەی ئەو راپەرینە، بەڵام لە راستیدا  راپەڕینی رۆژهەڵات ئاکامی پەنگ خواردنەوەی رق و قینی ١٠٠ ساڵەی خەڵکی رۆژهەڵات لەبەرانبەر سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری فارس بەگشتیی و بەتایبەت چوار دەیەی دەسەڵاتی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر کوردستان بوو. بە درێژایی تەمەنی ئەو دەوڵەتە و لە یەک ساڵی رابردووشدا دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دەستی لە هیچ تاوان و جەنایەتێک بەرانبەر نەتەوەی کورد و سەرجەم نەتەوەکانی جوگرافیای ئێران نەپاراستووە، بۆیە هاوکات لەگەڵ ئەوەدا کە فاکتەر و پاڵنەرەکانی ئەم راپەڕینە هێشتا لە جێی خۆی ماون، داوا لە ژنانی پێشەنگی راپەڕین و لاوانی نیشتمانەکەمان دەکەین، وەک چۆن ساڵی پار بە دروشم و گوتاری نەتەوەییەوە بەگژ داگیرکەرانی ئەم نیشتمانەدا چوونەوە، ئەم ساڵیش لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا و ئەم راپەڕینە مەزنەدا مەشخەڵی ئەو خەباتە بە گەشاوەیی رابگرن و بۆ وەدەرنانی یەکجاریی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان و رزگاریی نەتەوەکەمان لە هیچ دەرفەت و ئامرازێک لە بەرانبەر ئەم نیزامە کۆلۆنیالیستەدا خۆنەبوێرن.


رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا
رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK

٢٣ خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی
١٤ سێپتامبەری ٢٠٢٣ زایینی

سەرەوە