دواین هەواڵ

2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی 2024-07-18 ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی تاقمەکانی بەرفەرمانی "قەرارگای رەمەزان" 2024-07-12 ​ ٩ ناوەندی بیری( تینک تانک) ئەمریکا دەڵێن: ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە 2024-07-09 بەهۆی ھێرشێکی ئیسراییلەوە، پێنج کەس کوژران 2024-06-25 کوردستان نابێتە کەرەستەی پڕۆژە و پلانەکانی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ئیستیعماریی ئێران ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە شانۆگەریی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران 2024-06-06 مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە بە لەسێدارەدان حوکم درا 2024-05-26 ژینا مودەڕس گورجی بە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی هەمەدان سزادرا 2024-05-19 شەکاوەیە ئاڵای خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAKبە بۆنەی سیوسێهەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی 2024-05-19 بەیاننامەی فەرماندەیی سپای میللیی کوردستانS.M.K بە بۆنەی چوارەمین ساڵی دامەزراندنییەوە 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 33 هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان. 2024-05-18 ئەندامانیPAK، یادی ھەنگاوە مەزنەکەی ڕێگای دەوڵەت و سەربەخۆیی جەژن دەگرن:

کوردستانی

دەوڵەتی داگیرکەری ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر مامۆستا محەممەد خزرنژاد سەپاند

10/02/2024

 

دەوڵەتی داگیرکەری ئێران حوکمی لەسێدارەدانی بەسەر مامۆستا محەممەد خزرنژاد سەپاند.
مامۆستا محەممەد خزرنژاد، تەمەن ٤٥ ساڵان و خەڵکی شاری بۆکان، بە تاوانی بەشدارییکردن لە راپەڕینی ژینا، لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو لە ٢٨ خەزەڵوەری ٢٧٢٢ ک،  لەلایان هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی و خۆی و کوڕەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژیی دەسبەرکران و بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان گوێزرانەوە و ناچار بەدانپێدانانی زۆرەملێ کران.
مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەلایان لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ، بە سەرۆکایەتیی دادوەر رەزا نەجەفزادە بەتۆمەتی "فصاد في الرض" حوکمی لەسێدارەدان و بەتۆمەتی زیان گەیاندن بە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی ئێرانەوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکردنی بەسەرداسەپا.
پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم تاوانە، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەدرێژەدان بە تاوانە نامرۆڤانەکانیان و خولقاندنی هیچ تاوان و جەنایەتێک ناپرینگێتەوە؛ گرتن، لێدان، ئەشکەنجە، کوشتن و ئیعدامکردنی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە بە هەموو چین و توێژێکیەوە لە سیاسەتە دزێوەکانی ئەم دەوڵەتە بووە و ئەم کارەساتانە تا هەڵگرتنی دەسەڵات و سەروەریی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە لەسەر نەتەوە و نیشتمانەکەمان بەردەوام دەبێت و تاکە رێگای رزگاریی و دوایی هاتنی ئەم تاوانانە، کۆتایی هاتن بەم دەوڵەتە کلۆنالیستییە و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوییمانە.

سەرەوە