پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەستدا
10/04/2023
دامەزراندنی PAK پێویستییەکی مێژوویی بوو کیژان شوکری کورد نەتەوەیەکی خاک و نیشتمان داگیر و دابەشکراوە، لە دوای دابەشکرانی یەکەمەوە، خەبات و تێکۆشانی کورد لەپێناو رادانی داگیرکەر، رزگاریی لەژێردەستەیی و یەکگرتنەوەی ئەم نیشتمانە پارچە پارچە کراوە بووە. سەرجەم ئەو شۆڕش و راپەڕینانەی لە دوای دابەشکردنی یەکەم و دووەمەوە لە هەریەک لە پارچەکانی کوردستان سەری هەڵداوە، خاوەنی مۆرک، ئامانج و ستراتیژیی نەتەوەیی بوون. واتە گشت ئەو شۆڕشانە بە گوێرەی پێویستیی نەتەوەیی و تێگەیشتنی دروست لە پرسی نەتەوەکەمانەوە سەریان هەڵداوە و خەباتیان کردووە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەدوای کۆماری کوردستانەوە هەتاکوو ساڵی1991 رەوتی شۆڕش و بزووتنەوەکانی کورد لەسەر ئەم هێڵە نەتەوەییە ترازا و بزووتنەوەی رزگاریی خوازیی کورد کەلێنێکی گەورەی تێکەوت. درووشم و ئامانجیان گۆڕانی قووڵی بەسەردا هات و ستراتیژییان لە خودمۆختاری زیاتر نەدەترازا، بە واتایەکی دیکە هیچ شتێک لە دەرەوەی ئەم ستراتیژییە بۆ کێشە و پرسی کورد بەدیی نەدەکرا. درووشم و دیسکۆرسی دیموکڕاسی بۆ ئێران و خودمۆختاری بۆ کوردستان جێی بە بیری نەتەوەیی چۆڵ کردبوو، بە شێوەیەک کە دەبوو کورد و بزووتنەوەکەی بە گشتیی حەوڵ و وزەی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ماڵی داگیرکەر دیموکراتیزە بکەن. لەلایەکی دیکەشەوە بزووتنەوەی کورد، ئامانج و ستراتیژیی کوردی تەنها بە دەستەواژەی نامۆ بە پرسی کوردەوە گرێ دەدا. واتە نزیکەی نیو سەدە بزووتنەوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رێگا و رێبازی نەتەوەییان لەبیرکرد و لە کوێرەڕێیانی دیموکراتیزەکردنی دەوڵەتی داگیرکەردا بەدوای مافەکانی کورددا دەگەڕان. لە دایکبوون و هاتنەمەیدانی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە گەورەیە بوو کە بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەخۆیەوە بینیبوو، PAK هەر لە دامەزراندنیەوە خۆ بە ئێرانی زانینی کوردی ڕەت کردەوە و پێداگریی لە سەر کوردستانی بوون کرد. ستراتیژیی دەوڵەت و سەربەخۆیی هەڵگرت. ناسنامەی داسەپاوی ئێرانیی لە سەر کورد ڕەت کردەوە و بە دیسکۆرسی کوردستانییەوە وەرچەرخانێکی گەورەی لە بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروست کرد. هەر لە یەکەمین نامیلکەی پارتی ئازادیی کوردستان رێبەری شەهیدمان سەعیدی یەزدانپەنا فەرموویان: "ئێمە دەمانەوێ ئەو سامە بشکێنین و بە ڕاشکاوی بڵێین کوردین و خەڵکی وڵاتی داگیرکراوی کوردستانین و هەڵوێستمان لە سەر ئەو ئەساسە دیاریی دەکەین،بە بێ ترس و لەرزی سیاسی لەوەی پێمان بڵێن تەجزییەتەڵەب". لەگەڵ ئەوەی کە پارتی ئازادیی کوردستان ستراتیژیی نەگۆڕی خۆی هەیە و چارەسەری پرسی کورد تەنها لە گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی دەبینێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیار بۆ خەڵک نادا و ویستی خۆی بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان ناسەپێنێ. بەڵکوو هەوڵ دەدا بۆ دروستکردنی دەرفەت و هەلومەرجێ لە خەڵکی وڵاتەکەمان بپرسرێ چتان دەوێ؟ واتە دەگەڕێتەوە بۆ ویست و دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بڕیار بۆ خەڵک نادا بەڵکوو لە ڕێگەی ڕێفڕاندۆمێکی گشتییەوە ئەو هەلە دەڕەخسێنێ خەڵک خۆیان ئازادانە، بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆیان بدەن واتە "مافی دیاریکردنی چارەنووس". پاک بۆ گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی کورد خوێنی تێکەڵ بەم خۆڵە کردووە و کۆڵی نەداوە و کۆڵ نادا لەم پێناوەدا. بەڵێ دامەزراندنی پاک زەروورەتێکی مێژوویی بوو.
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا
خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟