دواین هەواڵ

2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە

بابەت

پارتی ئازادیی کوردستان قەڵای بەهێزی کوردایەتی و کوردستانییبوونە

18/04/2023

پارتی ئازادیی کوردستان قەڵای بەهێزی کوردایەتی و کوردستانییبوونە

هێژا گڕکان(هەورامی)

پارتی ئازادیی کوردستان قەڵای بەهێزی کوردایەتی و کوردستانییبوونە، سەنگەرەکانی هەمیشە بەهێزە و چۆڵ ناکرێ، رێگا و رێبازی روون و دیارە؛ تێکۆشانی لە پێناو ڕاماڵینی داگیرکەران و ڕزگاریی لەژێردەستەیی و گەیشتن بووە بە سەروەریی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. ڕێبوارانی ئەم کاروانە  رێگایەکی پڕ هەوراز و نشێویان بڕیوە و بە تەواوی کارەساتەکان و بەسەرهاتەکانیانەوە بەرگرییان لە ڕووخانی کۆڵەکە و بناغە ی ئەم قوتابخانە کوردستانییە کردووە.
بەر پەلامارکەوتنی ئەم قوتابخانە بەهێزە بابەتێکی چاوەڕوانکراوە؛ بابەتی دژایەتی کردنی تاران لەگەڵ PAKو هەموو ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی ئەم خاک و مەتەرێزە ڕوونە؛ قوتابخانەیەک کە بیری کوردستانی بوون زیندووبکاتەوە و رێگا و رێبازی رێبەرانی نەتەوەیی بگرێتەبەر دوژمن دەتۆقێنێ، خەرج و خوێنی سەت ساڵەی ئاسمیلاسیۆنیان تێکدەشکێنێ؛ ئەم دژایەتییە دەگەڕێتەوە بۆ رێباز و قەڵەمە زێڕینەکەی رێبەری شەهید کاک سەعید یەزدانپەنا کە بە ڕاشکاویی ناسنامەی داسەپاو و ساختەی ئێرانیی لەسەر کورد داماڵی و ڕایگەیاند:"کوردین و خەڵکی وڵاتی داگیرکراوی کوردستانیین" ئێرانیی بوونی رەت کردەوە و پێی لەسەر کوردستانیی بوون داگرت . ئەو ستراتیژ و دیسکۆرسە بەهێزە، دوژمنی داگیرکەری تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کرد. دوژنی داگیرکەر بە خەیاڵی خاوی خۆی پێیوابوو بە کردنەئامانج و شەهید کردنی رێبەر و دامەزرێنەری PAK دەتوانێ ئەم کاروانە بوەستێنێ و بیری سەربەخۆییخوازی بوەستێنێ. بەڵام نەیانزانی بناغەکانی ئەم قوتابخانەیە هێندە بەهێز دانراوە کە بە پیلانە جۆربەجۆرەکانی ئەوان نالەرزێ؛ دیوارەکانی ئەم قوتابخانەیە لەسەر دەستی کاک حسێن یەزدانپەنا بەرز کرایەوە و ئەو نەمامەی شەهید سەعید چاندی، ئێستا دارێکی پتەو و بەهێزە و گشت کوردستانی گرتووەتەخۆ.
درێژەدەرانی ئەم رێگا و رێبازە، بە هەنگاوی پتەو و کوڵنەدەرانەوە هەموو پیلانگێڕییەکانی دوژمنیان  تێکشکاند و بە شانازییەوە دوای کۆماری کوردستان بۆ یەکەم جار ئاڵای قەدکراوی کوردستانیان بازکردەوە و بەسەر ئاسمانی نیشتماندا شەکاندیانەوە. پارتی ئازادیی کوردستان لەم سێ دەیەدا بە ستراتیژ، ئامانج، دیسکۆرس و ئەدەبیاتی نەتەوەییەوە بووەتە درێژەدەر و میراتگری رۆحیی رێبەرانی نەتەوەییمان و گشت تەمەنی پڕیەتی لە داهێنان و رچەشکێنی.
رێگا و رێبازی نەتەوەیی PAK، رێگای رزگاریی یەکجارییە لە بندەستی و گەیشتنە بە سەروەریی نەتەوەیی؛ شکاندنی کۆت و زنجیر و گەیشتنە بە ئازادیی و سەربەخۆیی؛ ئەو دیسکۆرسەی PAK ٣٢ ساڵە لەپێناوی‌دا تێدەکۆشێ، ئەوڕۆ هەموو رۆژهەڵاتی نیشتمانی گرتووەتەوە. رۆڵەکانی نەتەوەکەمان وشیارن و لە پرسی نەتەوەکەمان تێدەگەن؛ لەو راستییە تێگەیشتوون کە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە نێوان ئەم تاقم و ئەو تاقمی نەتەوەی سەردەستی فارس ناتوانێ پرسی کورد چارەسەر بکات. نابێت ناسنامە و شوناسی نەتەوەیی کورد لە ژێر ئاواری سەروەریی حاکمیەتی فێڵبازانەی دەوڵەت_نەتەوەی فارسدا ون بکرێت. گرینگترین ئەرکی سەرشانی گشت رۆڵەکانی نەتەوەکەمان ئەوەیە کە دەبێت بەرپەرچی هەموو ئەو سیاسەتانە ببنەوە کە سەد ساڵە دوژمنی داگیرکەر گرتوویەتەبەر. گۆڕینی سیستەمی سیاسیی لە دەوڵەت-نەتەوەی قەیرانگرتووی فارس هیچ لە پرسی کورد ناگۆڕێ و هیچ مافێکی بۆ دەستەبەر ناکا. مانەوەی دەوڵەت نەتەوەی فارس بەو تەرتیباتەی کە بۆ رەزاخان سازکرا بە ئاڵوگۆڕی سیستەم چارەسەر نابێ و ئۆقرە و ئارامیی بۆ نەتەوەکانی ناو ئەو جوگرافیایە دەستەبەر ناکا جا ئەو سیستەمە پاشایی بێ یان کۆماری، دیموکراسی بێ یان دیکتاتۆری، سیکۆلار بێ یان تیۆکراتی؛ پێویستە ئەو دەوڵەتە هەڵبوەشێتەوە و نەتەوەکانی ناو ئەو چوارچێوەیە خۆیان بڕیار لە چارەنووسی سیاسیی خۆیان بدەن.
نەتەوەی کورد وەک هەموو نەتەوەکانی دونیا مافی خۆیەتی بڕیار لە چارەنووسی سیاسیی خۆی بدا و بە سەربەخۆیی و رزگاریی یەکجاریی بگات.

سەرەوە