دواین هەواڵ

2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا 2024-03-08 به‌یاننامه‌ی تیپی ته‌واره‌كانی ئازادیی كوردستان TAK به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-08 پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن 2024-03-07 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی رۆژی جیهانی 8ی مارس 2024-03-06 بە بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان، مامۆستا پۆڵا نانەوازادە بە خاک سپێردرا 2024-03-06 پرسەنامەی سەرۆکی PAK بەبۆنەی مەرگی پۆلێک هونەرمەندی کوردستان 2024-03-01 ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو دیسان ناسنامە و پرس و کۆڵنەدانی خۆی نواندەوە! راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بەبۆنەی شکستی تاران لە کوردستان 2024-02-25 دیداری نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

بابەت

کوردانی خۆراسان و هەرێمەکانی دەوروبەر: ​

01/06/2023

 

 

کوردانی خۆراسان و هەرێمەکانی دەوروبەر: 

ئامادەکردن: کەیوان و ئاویەر

کوردەکانی خۆراسان بەشێک لە نەتەوی کوردن کە لە باکووری خۆراساندا نیشتەجێن و بە شێوەزاری کورمانجی قسە دەکەن و لە ئێستادا جەماوەریان دەگاتە یەک میلێون و پێنجسەد هەزار کەس. ئەم کوردانە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەیدا لە لای ورمێوە بۆ خۆراسان کۆچ دراون. خەڵکی کورد لە مێژوودا وەبەر هەموو جۆرە هێرشێک کەوتووە و لە هەر جێگایەک ژیاوە دەستی بە پاراستنی خۆی کردووە. کۆچبەرکردنی گەلی کورد لە زێدی خۆیان یەک لەو بابەتە گرینگانە بووە کە دوژمنانی گەل و خاکی کورد بە کاریان هێناوە تا بتوانن شۆڕشی کورد تێک بدەن و لە داگیرکاری بەردەوام ببنەوە و دووبەرەکردنی کورد ئامانجیان بووە. ژمارەیەکی بەرچاو لە نەتەوەی کورد لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران دەژین کە بەناوی کوردانی خۆراسان دەناسرێن و بە گوێرەی ئاماری حکوومەتی ئێران ژمارەیان زیاتر لە ۲ میلێون مەزەندە دەکرێت. شارەکانی شیرڤان، بۆجنوورد، قووچان، ئیسفەراین، مانە، سملقان، فارووج، ئاشخانە، شۆقان، چناران، دەرەگەز و بەشێک گەورە لە شاری مەشهەد و سەبزەوار و نەیشابوور کوردن. کوردانی تورکمانستان کە ژمارەیان دەگاتە ۵۰۰ هەزار کەس لە شارەکانی فیرووزە و عەشقاباد پایتەختی تورکمانستان دەژین. لە سنووری ناوبەری پاکستان و ئەفغانستان و ئێرانیش نزیک یەک میلیۆن کورد نیشتە جێیە. بەشێک لە عەشیرەتەکانی قارەمانی، زەنگەنە، کاوانی، سێویدی، پازۆکی، زەفەری، ئاماری، چەمیشگەزەک، تۆپی، حەیدەری، شادی، شامی، جەلالی، کەلهۆڕی و ... لەو بەشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین و رێژەیان لە سەدا ۷۰ی شارەکان دەبێت. کوردی خۆراسان لە رووبەری ۷۵۰۰۰ کم چوار گۆشەدا دەژیت.
کۆچبەری
هۆکارەکانی دوور خستنەوەی کورد یان کۆچبەربوونیان بۆ خۆراسان و ناوچەکانی دەوروبەری:
۱- کورد یەکێک لە کۆنترین گەلانی رۆژهەڵاتی ناوینە و لە هەموو بەشەکانی بڵاو بووەتەوە.
۲- لە سەردەمی حکوومەتی مادەکاندا بەشێک لە نەتەوەی کورد لەم هەرێمەدا دەژیان.
۳- لە ساڵی ۱۵۹۸ تا ساڵی ۱۶۰۱ دوای شەڕی چاڵدێران، بە مەبەستی بەرگریکردن لە سنوورەکانی ئێران لە سەردەمی شاعەباسی سەفەی بۆ خۆراسان کۆچ دەدرێن کە رێژەیان ۶۰۰۰۰ ماڵباتی کورد بووە.
۴- لە سەردەمی نادرشای ئەفشار(۱۷۴۷-۱۷۳۵) بە مەبەستی سەربازگرتن و پاراستنی سنوور رەوانەی خۆراسان کراون.
۵- دوای پاراستنی سنوورەکان؛ هێمن کردن و دەرکردنی هێزەکانی تورکەمەن، قەزاق، ئۆزبەک و تاتارەکان  لە ئەستۆی ئەم بەشەی نەتەوی کورد بووە. پاشای حکوومەتی سەفەوی دواتر داواکارییەکانیان وەک هەرێمێک سەربەخۆ پشتگوێ دەخات و کورد دەبێتە سەربازی ئەم جۆرە حکوومەتانە و جار جار شۆڕش دەکات و شۆڕشەکانی تێکدەشکێت. لە ساڵی ۱۸۸۱ بە پێی پەیماننامەی ئاخاڵ شاری فیرووزە دەفرۆشرێت بە سۆڤییەت کە کوردی لێ نیشتەجێ بووە. لە ساڵی ۱۸۹۰ دوای فرۆشتنی ۳۰۰ کچی کورد بە تورکمانەکان لە لای حکوومەتی ناوەندییەوە، سەردا ئەیوزخان دەست دەکات بە شەڕی پارتیزانی و شۆڕشێکی گەورە دەستپێدەکات و شارەکانی شیروان و بەشێک لە قووچان دەگرێت.
۷- لە ساڵانی ۱۹۱۷ تا ۱۹۲۷ شۆڕشی فەرەجوڵا خان بە هۆی نەبوونی بەرەیەکی یەکگرتوو لە خۆراسان لە ناو دەچێت.
کۆتایی: زۆربەی کوردانی خۆراسان شێعەن و بە زاراوەی کورمانجی قسە دەکەن. نەبوونی ناوەندەکانی کوردیی سەربەخۆ و پێوەندی لاواز لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان لەم ناوچەیەدا بووەتە هۆکار بۆ بەکارهێنانی ئەم بەشە لە نەتەوی کورد بۆ ئامانجی دوژمنانی گەلی کورد. لە ساڵانی رابردوودا چەند گۆڤار و ڕۆژنامە بە زمانی بە زمانی کوردی لەم ناوچەیە دەرچوون کە چی دوای ماوەیەک ڕاگیران. تەنیا دەزگای راگەیاندنی کوردی لە خۆراسان رادیۆ کورمانجییە کە لە رۆژدا نیو کاتژمێر بڵاو دەبێتەوە. پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و میدیای کوردی بۆ کوردانی خۆراسان جێگای سەرنج بووە و توانیویەتی لە خۆراسان جێگای خۆی بکاتەوە، بەڵام بە هۆی نەبوونی پێوەندی پێویست لەگەڵ بەشەکانی کوردستان و دوور بوونی رێگا؛ کولتوور و زمانی ئەم هەرێمە کوردییە کەوتووەتە مەترسییەوە.

سەرەوە