پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە
18/11/2023
ئامادەکردنی: هیوا ساعدی
🔸سەید خەلیل یەکێک لە پیر و ڕابەرانی ئاینی یارسان، شاعیر و ژەنیار، ئاواز خوێن، ئاهەنگساز، وەرزشکار، نوسەر، خۆشنووس، عارفی بینا و عاشق. لە ساڵی 1958 لە شاری سەحنە لە دایک بوو. باوکی سەید شاهمراد عالی نژاد ژەنیاری تەمبور بوو. سەید خەلیل، ژەنینی تەمبووری لە لای سەید نادر تاهیری دەست پێکرد و پاش دوو ساڵ چووە خزمەت سەید ئەمروڵلا شاه ئیبراهیمی. هەروەها ماوەیەکیش لای دەروێش ئەمیری حەیاتی فێرکار بوو و پاشان توانی بگاتە کلاسەکانی مامۆستا عابدین خادمی. لەو سەردەمە دا هاوکات سەرپەرشتیی گرووپی تەمبوورژەنانی سەحنەی وە ئەستۆ گرت. ناوبراو ساڵی 1997 بەشی مۆسیقای زانکۆی تارانی تەواو کرد. سەید خەلیل شارەزاییەکی تەواوی لەسەر مۆسیقای ئێران و کوردستان هەبوو. وە لە لای مامۆستا میرزا حسێن خادمی فێری ئاواز ببوو و لە لای مامۆستا نادر نادری فێری دەف ژەنین بوو و لە لای کەیخوسرەو پوورنازریش، تارژەنین فێر بوو. 🔸سەید خەلیل، جگە لە ژەنینی تەمبوور، خەریکی دروست کردنی تەمبوور و سێ تاریش بووە و ئامێرە دروست کراوەکانی ئەو بە مۆری "شەیدا" بەرهەمی کارگەی هاوبەشی ئەو و عەبدولرەزا راهنەما بوون و لە پاش ساڵی 70 ـوە لە کارگەی خۆیدا بە مۆری "قەلەندەر" دروست کراون و ئێستا لەبەر دەستن. لە سەرەتای شەستەکان، گرووپی تەمبووری شەمس، بە سەرپەرشتیی کەیخوسرەو پوورنازری پێکهات و سەئد خەلیل چووە نێو ئەو گرووپەوە. پاشان لە ناوەڕاستی حەفتاکان، سەید خەلیل خۆی گرووپی "بابا تاهیر"ی پێک هێنا. ناوبراو جگە لە تەمبوور ژەنین و ئاواز خوێندن، شارەزاییەکی تەواو لە سێ تار ژەنین دا هەبوو. ئەو بەرهەم و کتێبانەی خوارەوە لە سەید خەلیل بە جێ ماون: 1- تەمبوور لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ. کە نامەی تەواو کردنی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی مۆسیقای زانکۆی تاران بوو. 1997 2- نامیلکەی "یاری" کە هەڵبژاردەیەکە لە دەفتەری سەرئەنجام. 2001 چاپی یەکەم 2006 3- وەرگێڕان و تەفسیری کەلامی حەزرەتی شێخ ئەمیر و کەلامی حەزرەتی تەیموور بانیاران. هەروەها بەراوەردی نوسخەکان و وەرگێڕانی کەلامی حەزرەتی خان ئەڵماس. ئەلبۆمی مۆسیقا: کۆمەڵێکی زۆر بەرهەمی مۆسیقایی لە پاش بەجێ ماوە کە بریتین لە ئەلبوومەکانی "آیین مستان، ثنای علی، زمزمە قلندری، آیین قلندری، شکرانە و هەروەها ژمارەیەکی زۆرم بەرهەمی مۆسیقایی لە رێورەسمە ئاینییەکانی ئاینی یارسان . 🔸سەید خەلیل پاش چەند سال ژیان لە شاری تاران لە ساڵی 2001 دا بۆ ماوەی شەش مانگ چووە سوید و پاشان بۆ ساڵێک نشتەجێ بوونەکەی درێژ کردوە. بەر لەوەی بتوانێ بگەڕێتەوە ئێران، لە 2002 دا لە شاری گۆتنبرگی سوید، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا و پاشان لەشی پاکی و خانووەکەی ئاگریان تێبەردرا بەڵام ڕیش و سمێڵ و قژی نەسووتان کە سەید میهرداد مشعشعی ئەی گێڕێتەوە و خۆی چووەتە سەر لاشەکەی. عشق ناقوس انالحق میزند غیرتش آتش به ناحق میزند عشق اعجاز مسیحا میکند جلوه های حق هویدا میکند عشق آتش می زند بر جان عقل می بسوزاند ز بن بنیان عقل 🔸مێژووی تەمبوور یان تەنبوور ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە، ئەم سازە لە کاسەیەکی گەورەی باڵدرێژ پێکهاتووە کە چوار تاڵ ژێی بەسەردا تێپەڕ دەبێت و بە قامک دەژەنرێت، تەمبوور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشانی کوردستانی ئێران بەکاردێت، شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان یان هەمان ئایینی کاکەیی وەک سازێکی پیرۆز سەیری دەکەن و لە بۆنە ئایینییەکاندا بەکاریدێنن، جگە لە کوردستانی ئێران کاکەییەکان لە ناوچەکانی کەرکوک و دوز و هەڵەبجەی شەهیدیش نیشتەجێن و لە بۆنە ئایینییەکاندا ئەم سازە بەکردێنن. لە ناو کورداندا چەندین بۆچونی جیاواز هەن لەسەر تەمبوور بۆ نمونە کوردانی تورکیا بە دیوان دەڵێن تەمبوور، لە ڕۆژهەڵات و باشور بە سازی ئایینی یارسانییەکان دەوترێت تەمبوور، کوردانی خۆراسان بە دوو تار دەڵێن تەمبوور. تەمبوور بە پێی ئەو ئامێرەی لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، هەنووکە حەوت جۆری تەمبوور هەن ئەوانیش: شێروانی، خۆراسانی، بەغدادی یان مەزانی، تورکی، دوو تەلی، نای تەمبوور و تەمبووری مەرکەشی. فارابی لە کتێبی (الموسیقی الکبیر) تەمبوری بەغدادی و خۆراسانی ناودەبات. لە ناو کورددا چەندین ژەنیاری بەتوانای تەمبوور هەن کە ناوبانگیان سنورەکانی بڕیوە وەک: سەید خەلیل عالی نژاد، کاکە ئەڵاموراد حەمیدی، کەی خەسرەو پورنازری. نمونەی مەقامەکانی تەمیرە بریتین لە: شێخ ئەمیری، سەحەری، باباناوس، عابدینی، چەپی، قەتار، تەرز
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا
ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان