دواین هەواڵ

2024-05-03 دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا 2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا

بابەت

٢ی رێبەندان، رۆژی بەدەوڵەتبوونی کوردستان:

22/01/2024 نوسەر

✍️کیژان شوکری

 

٢ی رێبەندان، رۆژی بەدەوڵەتبوونی کوردستان:


🔸رۆژێکی پڕبایەخ و جێی شانازیی کە هیچ چەواشەکاریی و خوێندنەوەیەکی هەڵە ناتوانێ بەلاڕێی‌دا بەرێ و لە پێناسەی راستەقینەی دووری بخاتەوە.
🔹کۆماری کوردستان بەرهەمی خەباتی چەندین ساڵەی کورد لەپێناو رزگاریی لەژێردەستەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستان بووە، نەک تەنها بەرهەم و ئاکامی هەلومەرجێکی تایبەت.
بە گوێرەی سەرجەم ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتانەی لە کۆماری کوردستانەوە بەجێ‌ماوە و چییەتی و چۆنیەتی کۆماری کوردستانمان بۆ دەگوازێتەوە، بۆمان روون دەبێتەوە کە کۆماری کوردستان ئەزموونێکی دەوڵەتداریی کوردستان بووە.
گەرچی لەدوای کۆماری کوردستانەوە هەوڵێکی چڕوپڕی چەندلایەنە دراوە بۆ شێواندن و بۆ کەمکردنەوەی بایەخی ئەم ئەزموونە و بەتاڵکردنەوەی سەرجەم ئەو دەسکەوتانەی بەدەستی هێناوە؛ بەڵام لەژێر رۆشنایی کۆمەڵێک بەڵگە دەتوانین رۆح و ناوەرۆکی راستەقینەی کۆمار لە چەواشەکارییەکان بپارێزین.
لێرەدا پێویستە چەند نموونەیەک لە چەواشەکارییەکان و گۆڕینی راستییەکان لەگەڵ خودی راستییەکان بخەینەڕوو: 🔺بۆ نموونە ( کۆماری مەهاباد):
لە زۆر شوێن یان لە هەندێک کتێبی مێژووییدا لەبری کۆماری کوردستان، کۆماری مەهاباد بەکارهێنراوە؛ ئەمە بەشێکی بەمەبەست و بەشێکی ناوشیارانە بۆ بچووککردنەوە و شێواندنی ناوی کۆمار و هێنانەخوارەوەی ئاستی بۆ تەنیا شارێک کراوە؛ کەچی لەهیچ‌یەک لەو بەڵگانەی لە کۆماری کوردستانەوە بەجێماوە بۆ تەنها جارێکیش ئەم چەمکە بەکارنەهاتووە.
نموونەیەکی دیکە 🔻( کۆماری خودموختاری کوردستان):
لەدوای رووخانی کۆمار، بەهۆی لەسەرهێڵ ترازانی بزووتنەوەی کورد لەسەر رێڕەوی راستەقینەی خۆی و زاڵ‌بوونی گوتاری ئێرانچییانە بەسەر بزووتنەوەکە و دابڕانیان لە گوتار و ناوەرۆکی کۆمار و مێژووەکەی؛ سیاسەت و ستراتیژیی ئەوکاتی خۆیان بەم جۆرە لەگەڵ کۆمار گونجاندووە کە ئەو کۆمارە بە کۆمارێکی خودموختار و لە چوارچێوەی ئێران‌دا پێناسە بکەن، بێخەبەر لەوەی شێواندنی مێژوو و گونجاندنی بە پێناسەی دڵخوازی خۆیان دەتوانێ زەربە لە کۆی بزووتنەوەکە و مێژووی نەتەکەمان بدا؛ لەگەڵ ئەمەش ئەم بەلاڕێداچوونەش نەیتوانی کاریگەریی تەواوەتیی بکاتەسەر پێناسەی راستەقینەی کۆمار.
یەکەم بەڵگە کە نیشانی دەدا کۆمار قەوارەیەکی سەربەخۆ بووە، ناوەکەیەتی. وەک دەزانین دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران دەوڵەتێکی "پاشایەتی" بووە، کەچی کۆماری کوردستان وەک لە ناوەکەی دیارە " کۆماری" بووە و ناکرێ قەوارەیەکی کۆماریی لە چوارچێوەی سیستەمی پاشایەتی‌دا بگونجێندرێت.
گەر سەرنج بدەینە رۆژنامە و بڵاوکراوەکانی کۆمار، لە رۆژنامەی کوردستان رۆژی ٢ی رێبەندان بە " جێژنی سەربەخۆیی و ئیستقلالی کوردستان" ناوبراوە. واتە پێشەوا و سەرانی کۆمار ئەم چەمکانەیان زۆر بە وریایی و وشیارانە هەڵبژاردووە و مەبەستیان بووە کۆمار لە هەر چەواشەکارییەک و شێواندنێک بپارێزن. هەردوو چەمکی "سەربەخۆیی" و ئیستیقلال" دوو دەستەواژەی هاوواتان و دەرفەرێک بۆ هیچ خوێندنەوەیەکی دیکەی وەک خودموختاری ناهێڵنەوە.
ئەمە جیا لەوەی پێشەوا قازی محەممەد لە رۆژی دامەزراندنی کۆماردا بە نوتقە مێژووییەکی هیچ شوبهەیەک ناهێڵێتەوە و روون و شەفاف بە خودا، بە کەلامی خودا، بە نیشتمان، بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بە شەرافەتی میللەتی کورد سوێند دەخوا تا دوا تنۆکی خوێنی لەپێناو پارێزگارییکردن و راگرتنی سەربەخۆیی کوردستان تێبکۆشێ.
جێی سەرنجە لە یازدە مانگ و ٢٠ رۆژی تەمەنی کۆماردا لە هیچ یەک لە وێنە و بەڵگە بەجێ‌ماوەکاندا "ئاڵای ئێران، نەخشەی ئێران یان تەنانەت وێنەیەکی شا" ش نابینرێت لە سنووری کۆماردا هەڵواسرابێت؛ بە پێچەوانەوە "ئاڵای کوردستان" ئاڵای فەرمیی ئەو دەوڵەتە بووە و "نەخشەی کوردستان" لە پەنای پێشەوا قازی محەممەد لە ژووری کارەکەیدا دەبینرێت.
هەروەها لە ماوەی تەمەنی کۆماردا زمانی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگا و رۆژنامە و گۆڤار و قوتابخانەکانی کۆمار، زمانی کوردی بووە و هیچ ئاسەوارێک لە زمانی فارسی نابینرێت. و لە هەمووی گرنگتر لە رووی ستراکچێرەوە کۆمار خاوەنی هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی مۆدێرن بووە و هیچ یاسا و دەسەڵاتێک لەسەروویەوە نەبووە و تەنانەت خاوەنی سپایەکی بەهێزی کوردستانی بەنێوی "سپای میللیی کوردستان" بووە.
جیا لەوەی ئەم کۆمارە تەنها تایبەت نەبووە بە رۆژهەڵاتی کوردستان و کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە دامەزراندنی کۆماردا بوونیان هەبووە و لە پاراستنی‌دا رۆڵیان گێڕاوە.
بە بوونی ئەم بەڵگانە و دەیان بەڵگەی دیکە بۆمان روون دەبێتەوە کۆماری کوردستان ئەزموونێکی دەوڵەتداریی کورد بووە و بەرهەمی خەباتی درێژخایەنی رزگارییخوازیی کورد و درێژەدەری شۆڕش و بزووتنەوە یەک لە دوای یەکەکانی رێگای سەربەخۆیی کوردستان بووە؛ رۆژی ٢ی رێبەندان رۆژێکی مێژوویی و پڕشانازیی نەتەوەکەمانە و لەسەر هەمووان پێویستە ئەو رۆژە وەک خۆی یاد بکەنەوە و دەسکەوتەکانی بپارێزن.
بەرز و پیرۆزبێت ٢ی رێبەندان رۆژی بەدەوڵەت‌بوونی کوردستان!
سڵاو و رێز و وەفا پێشکەش بە پێشەوا و سەرکۆمار و دامەزرێنەری دەوڵەتی جمهوریی کوردستان پێشەوا قازی محەممەد و هەڤاڵانی!

سەرەوە