دواین هەواڵ

2024-05-03 دەسبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتیی شنۆ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە کەمتر لە حەوتوویەکدا 2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا

بابەت

بایکۆتکردنی هەڵبژاردەکانی ئێران ئەرکێکی نەتەوەییە

15/02/2024

 

 

✍️کەوین تووفانی
رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە رۆژی ۱۱ رەشەمە بۆ "مەجلسی شەورای ئیسلامی" و "مەجلسی خۆبرگان" هەڵبژاردنێک لە رێگای سەندووقی دەنگدان بەڕێوە دەبات.
ئێستا پرسیار ئەوەیە؛
١- ئایا لە سیستەمی "کۆماری ئیسلامی" دەنگدان بە شێوەیەکی ئازادانە بەڕێوە دەچێت و دەنگی خەڵک کاریگەرییەکی ئەوتۆی هەیە لە سەر چارەنووسیان؟
۲-بۆ بەشداربوونی خەڵک لەم نمایشە بۆ رێژیم گرینگە و ئامانجی سەرەکی رێژیم لە سەرەوە نیشاندانی میزانی بەشداربوونی خەڵک چییە؟
۳- ئەرکی ئێمە وەکوو کورد لەم باروودۆخە چییە؟
وڵامی پرسیاری یەکەم:
ئەگەر چاوێک بە پێناسەی "هەڵبژاردن" و "مکانیسمی دەنگدان" لە وڵاتانی پێشکەوتوو بکەین بە روونی بۆمان دەردەکەوێت کە لە ساختاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرتای دامەزراندنییەوە هەتا ئەمڕۆ هەڵبژاردنەکان هیچ کات "ئازادانە" نەبووە و بە پێچەوانە بە شێوەیەکی "گۆزینشی" بەرێوەچووە. بۆ نموونە رێژیم بە دانانی کۆمەڵێک خاڵ وەکوو "اعتقاد و التزام به ولایت مطلقه فقیه" بۆ کاندیداکان حەوڵی داوە ئەوانەی بخاتە بەردەنگی خەڵک کە "خۆدی" دێنە ئەژمار و ئەوانەی دیکە حەزف بکات. رێژیم بەم شێوە تەنەوعی کاندیداکان بەرتەسک دەکات تا بتوانێت دواتر ئەو "کەس" یان "کەسانەی" کە زۆرترین نزیکبوونەوەیان لە "نووکی سێ گۆشەی دەسەڵات" هەیە هەڵبژێرێت. ئاکامی ئەمجۆرە هەڵبژاردنە دەبێتە؛
مەجلسی شەورای ئیسلامی کە خەڵکێکی بێسەواد و بێ ئەزموون و بێ بەهرە لەوێ کۆ دەبنەوە بۆ ئەوەی رێگای "رانت" و "فساد" بۆ سیستەم خۆش کەن.
مەجلسی خۆبرگان کە باشترە بڵین "مەجلسی خۆفتگان" که بە هیچ شیوەیەک توانای تەنانەت "بڕیاڕدان" لەسەر وەزعی جسمانی خۆیان نییە و زۆرتریان جەماعەتێکن پەککەوتوو و بەساڵاچوو کە کاریان مەدحی "رەهبەریە".
سەرۆک کۆماریش وەزعێکی باشتر لەو دوانەی نییە و لە واقێعدا پەیمانکاری پلەدارانی سپای پاسدارانن و هیچ بڕیاڕێک بە بێ ئەوان ناتوانن جێبەجێ کەن.
بە دڵنیاییەوە کۆماری ئیسلامی ئەمڕۆ چیتر ناتوانیت وەکوو دەوڵەتێک پێناسە بکەیت و زۆرتر بە دەستی ماڤیایەکی گەورەی "نیزامی-ئایینی-ئەمنییەتی" بەڕێوە دەچێت.
وڵامی پرسیاری دووهەم:
کۆماری ئیسلامی هەموو کات حەوڵی داوە لە چاو وڵاتانی دەرەو و تەنانەت ناوچەکەش ئەزموونی "کوماری ئیسلامی" بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو پێناسە بکات کە تێیدا "دێمۆکراسی" (یان بە قەوڵی خۆیان "مرۆڤ سالاری دینی") بە باشترین شێوە بەڕێوە دەچێت و بۆیە حەوڵ ئەدات "دەنگدان" وەکوو هێمای هەبوونی دێمۆکراسی لە وڵاتەکەی بخاتە بەر دووربین و لە رێگای پڕۆپاگاندای میدیایی پەرەی پێ بدات بۆیە بە پێویستی دەزانێت تەنانەت لە رێگای تێکدانی ئاماری بەشداری خەڵکیش بووە ئەم درۆیە بسەلمێنێت و بۆیە هەموو جارێک یان بە سازکردنی "دوو جەمسەرییەکی" خەیاڵی لە نێوان باندەکانی سەر بە حاکمییەت، یان لە رێگای دەرکردنی فتوا لە لایەن مەراجعی باڵای ئاییینی خەڵک بخەڵەتێنێت و بیانهێنێتە پای سەندووقی دەنگدان.
ئەمە رووی دەرەوەی ئەم شانۆگەرییە بوو، بەڵام لە رووی ناوخۆیی بە لەبەرچاوگرتنی وەزعی جسمانی خامنەیی و هەروەها گەمارۆی ئابووری، نیزامی رێژیم لە لایەن وڵاتانی دەرەو و بە تایبەتی ئامریکا، پێویستە ئەمجارە خەڵک زۆرترین بەشداری لە هەڵبژاردنیان بێت.
وڵامی پرسیاری سێهەم؛
ئێمه وەکوو کورد هەر لە رۆژانی هاتنە سەرکاری کوماری ئیسلامی تا ئەمڕۆ بە "نا" وتن بە سیستەمی جمهوری ئیسلامی ، روون و ئاشکرا بەرەی خۆمانمان دیاری کردووە و بۆیە هەر لەم روانگەش تا بە ئەمڕۆ هەموو جۆرە "هێرش" و "پەلامار" و "سەرکووت"مان بەسەر هاتووە. لە ماوەی راپەڕینی ژیناش بۆ رێژیم و لایەنگرانی دەرکەوت کە "رای" ئێمە نە تەنیا نەگۆڕدراوە بەڵکوو ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک سوورترین لە سەر ئەوەی کە تەنیا رێگای "رزگاری" بۆ میللەتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێداگرتن لە سەر ماڤی دیاریکردنی چارەنووسی بە واتای "سەربەخۆیی" و بە دەوڵەتبوونە.
ئێمە بەم باوەڕەین تەنیا سەندووقێک کە میللەتی کورد دەتوانێت تێدا بەشداری بکات سەندووقی دەنگدان بۆ "سەربەخۆیی کوردستانە"، بۆیە ئەمڕۆ لەم دۆخە هەستیارە ئەرکی هەر تاکێکی نیشتمان پەرەوەرە کە سەندووقی دەنگدان نەک هەر بایکۆت بکات کە بۆ بەشدارنەبوونی خەڵکیش چالاکانە تێبکۆشێت.

سەرەوە