دواین هەواڵ

2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا

بابەت

داڕمانێک وەک بەھای«تومان»(٢)

02/08/2024

رێباز شەریفی

گریمانەکانی کوژرانی ٸیسماعیل هەنیە
 ڕووداوی کوژرانی ئیسماعیل ھەنیە دەکرێ چوار گریمانەی بۆ دابندرێت.
گریمانەی یەکەم لەسەر بنەمای «تێۆری پیلان» وا دابندرێ سەرۆکی حەماس بەر کڕین و فرۆشی خامنەیی کەوتبێت. هەر وەک چۆن خامنەیی، برایم رەٸیسی و حۆسین ٸەمیر ٸەبدووڵڵاهیانی لە پێناو گۆڕینی پێوەندییەکانی ٸێران لەتەک ٸامریکا( ئەمریکای ترامپ) کوشت؛
ئاواش سەری ھەنیەی لە پێناو دوور خستەوەی ئێران لە شەڕ و ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئامریکا و ٸوروپا و هەڵگرتنی گۆشار و گەماڕۆکان و دانانی موجتەبای کوڕی لە سەر تەختی ڕێبەریی، فرۆشتبێت.بە سەرنجدان بە مێژووی خەیانەت و جەنایەت و سات و سەودا و بێ ئەخلاقیی کەلتووری دەسەڵاتداریەتی دەوڵەتی فارس، ئەم گریمانەیە ڕێی تێدەچێت.
گریمانەی دووهەم ئەوەیە باڵێکی ناو دەسەڵات لە ململانێی دەسەڵاتدا، بۆ سەرکەوتنی خۆی و راکێشانی پشتگیریی ٸیسرائیل و ئەمریکا و ٸوروپا، رێکخەر و بکەری ٸەو سەودایە بێت. ئەم گریمانەیە بە ھۆی کۆبوونەوە و کۆنتڕۆڵی دەسەڵات و سامان و دەزگا ھەواڵگرییەکان و ھێزی لەشکریی لە دەست خامنەیی و دارودەستەکەیدا، شیمانەیەکی لاوازە.
گریمانەی سێهەم ٸەوەیە کە وڵات یا لایەنێکی سێهەم کە بەرژەوەندی خۆی لە تەشەنەی ململانێکان و بەرپا بوونی شەڕ لە نێوان ٸیسرائیل و ٸێراندا دەبینێتەوە، ٸەو تێرۆرەی رێکخستبێت. لە ئێستادا ڕووسیا بە ھۆی بوون و دەوری پڕ ڕەنگی لە سیاسەت و ئابووریی و ململانێی ھێزداریی ئێران و ھەروەھا نیگەرانیی لە نزیکبوونەوەی ئێران و ئەمریکا، دەتوانێ ئەم دەورە بگێڕێت. 
گریمانەی چواروم ٸەوەیە کە ٸیسرائیل بەو توانا ٸەزمون کراوەی لە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە نھێنییەکان لە ٸێران هەیەتی، راستەوخۆ ٸیسماعیل هەنیەی کوشتبێت. لێرەدا تەکنیک و شێوازی ٸۆپەراسیۆنەکە لە پلەی یەکەمی گرینگیدا نییە.واتە ٸەگەر ئۆپەراسیۆنەکەی ٸیسراٸیل چ بە دانانیTNT کرابێ، چ بە هاژەکێک لە زەوی یان ٸاسمانەوە کرا بێ،
چ کەس یان تیمێکی مووسایی کوشتبێتی چ هاوکارە موسڵمانەکانی لە ناو سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات بۆیان کردبێت، ئاکامە گەورەکەی هەر یەک شتە.
ٸاکامگیری گریمانەکان:
 هەر کام لەم چوار گریمانە راست بن یان لە زەینی گشتییدا جێ بگرن، ٸاکامەکەی بریتیە لە داڕمانی دیواری ٸاسایشی ٸێران، داڕمانێک وەک بەهای تومانە سووکەکەی. ٸەگەر گریمانەکانی یەکەم و دووهەم راست بن، واتە کڕین و فرۆشتن لە ٸارادا بووبێت و «حەزرەتی ٸاغا» میوانە خاترجەمەکەی کردبێتە قۆچی قوربانیی یان گرووپێکی ناو بازنەی دەسەڵات ئەو خەیانەتەیان پێکردبێت، ٸەوە بۆ گرووپەکانی مقاوەمەت مانای رۆخانی دیواری ٸاسایشی ٸێرانە لە ڕەھەندە نەرمەکەیەوە. چونکە چەمکی ٸاسایش تەنیا لایەنی فیزیکیی و ڕەقی نییە، بەلکوو بریتیە لە هەر دوو لایەنی ڕەق و نەرم واتا فیزیکی و مەعنەوی. بەمجۆرە ٸیتر سەرکردەکانی گرووپەکانی موقاومەت، سەر بە «ام القرا»کەیان ناسپێرن.
خۆ ئەگەر ھەرکام لە دوو گریمانەکەی دیکە بە راست وەگەڕێن، ٸەوە نیشانەی ٸەوەیە دیواری ٸاسایشیی ٸێران بە رادەیەک وێران و داڕزاوە کە هیچ کەس و ھیچ شوێنێ پارێزراو نییە و بکوژانی ئیسماعیل ھەنییە، دەتوانن لە دڵی تاران و لە نھێنیترین شوێن و جێگاکان بەردەوام بن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان.
هەر چۆنێ بێ کوژرانی ٸیسماعیل هەنیە لە تاران لە بالاخانەی سوپای قودس خالێکی وەرسووڕانە. جۆری ڕەفتاری ئێران لە تەک ئەم کەیسە و جۆر و ئاستی دژ کردەوەی ٸێران بەرانبەر ٸیسراٸیل(کە بە بکەری تێرۆرەکەی داناوە) و سووڕی کار و کاردانەوەکانی نێوان ٸێران و ٸیسراٸیل، دەری دەخەن کامە گریمانە دروستە.
2/8/2024

سەرەوە