پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
03/02/2025
سەدیق دەروێشی
١- پارتی ئازادیی کوردستان پرسی کورد لە دەرەوەی سنوورە دەستکردە ناڕەواکانی کۆلۆنیالیزمی ئێرانی ، تورکی و عەرەبی و بە پرسێکی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی دەزانێ. بۆیە دەبێ ئەو ئارگومێنتە، لە بازنەی پارادایمەکانی سیستەمی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا چارەی بۆ ببندرێتەوە ؛ چۆنکە پارچەبوونی کوردستان و دۆخی ئێستای کورد و کوردستان و ئەو نەهامەتییانەی بەسەر کورد هاتوون، بەرهەمی ئەندازیاریی جوگرافیایی و دەستێوەردانی کۆلۆنالیزمی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتیی و زڵهێزەجیهانییەکان لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە. ٢- پارتی ئازادیی کوردستان هێزێکی یەکگرتنخوازە ؛ واتە یەکگرتوویی بەشە جیاکراوەکانی کوردستان . کوردستان وڵاتێکی لە مێژینەی کوردان و ڕاستینەیەکی ماکی ، مێژوویی و جوگرافییە و ؛ مێژووکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی مرۆڤ لە سەر گۆی زەوی و ئاسەوارە کەونارەکانی ژیانی مرۆڤی کورد پێشاندەری ئەو ڕاستینە مێژووییەن. کورد خاوەنی یەکەم ژیاری و شارستانییەتی ئەو ناوچەیەیە و حاشاکردن لەو ڕاستینەیە ، حاشاکردنە لە مێژووی ڕاستینەی دێرینی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ٣- جیاخوازی " تجزیە طلبی " وشەیەکی لە بار براو و کەڵک بڕاوە و وێردی زمانی ئەوانەیە کە هیچ باوەڕێکیان بە بەها مرۆییە جیهانییەکان و مافی مرۆڤ و ئازادییەکانی و بنەماکانی دێمۆکراسی نیە . ئێمە جیاخوازی و جیابوونەوە لە وەڵاتێکی دەستکرد کە بەشێک لە نەتەوە و خاکی وڵاتمان پێوە لکێندراوە ، بەدەر لە پرنسیپ و بنەما و بنچینەکانی جارنامەی مافی مرۆڤ و مافە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییە نێونەتەوەییەکان نازانین ؛ نەتەوە و ئەتنیک و خاوەن شوناسە جیاکان مافی خۆیانە بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆیان بدەن. نەتەوەی کورد خۆی سەرپشکە و مافییەتی دەوڵەتی خۆی هەبێ و بڕیار لە بارەی چارەنووسی خۆی بدا. ٤- پارتی ئازادیی کوردستان بە پێویست دەزانێ ڕێکخراوێکی کوردستانیی بە دەسەڵات لە ژێر ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان هەبێ تا بتوانێ یەکگرتوویی و یەکێتی نێو ماڵی کورد پتەوتر بکا و، لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەی و نێوەدەوڵەتی و ناوچەییەکاندا بەردەوک و وتەبێژی فەرمی گشتیی کورد بێ. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان نابێ سەر بە حیزب و پارت و ڕێکخراوەکان بێ و دەبێ سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ. بەڵام هەر لەو کاتەدا دەبێ نوێنەرانی پارت و ڕێکخراو و هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە کۆنگرەدا هەبن. ٥- پارتی ئازادیی کوردستان شەڕی براکوژی بە ناڕەوا و تێکدەری بەڕژەوەندی کورد و ڕووخێنەری کەسایەتی و پرستیژی مرۆیی و سیاسیی کورد لە ئاستی نێونەتەوەیی و نێودەوەڵەتیدا دەزانێ و ، خوازیارە حیزب و ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان - بە جیا لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ناوەندێک لە ژێر ناوی ناوەندی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان دابمەزرێنن ، تاکوو لە لایەک کێشەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان چارەسەر بکا و لە لایەکی دیکەوە ببێتە باسکی سیاسی و دەوڵەتی و دامەزراوەیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و پێداویستییەکانی دابین بکا. هەر وەها، بوونی نوێنەرایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەو سازییەدا پێویستە. ٦- پارتی ئازادیی کوردستان، کوردایەتی و شۆڕش و شۆڕشێگێڕبوون بە پاوانی هیچ پارت و هێز و ڕێکخراوێکی سیاسی نازانێ. مێژووی بزاڤی شوناسخوازی و ناسیونالیستیی کورد موڵکی هەموو کوردێکی وڵاتپارێز و پارت و ڕێکخراوەکانییەتی. بزاڤی ناسیونالیستی کورد پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان ، بزووتنەوەی فێمینیستیی ژنان و ڕێکخراو و دامەزراوە و ئەنجومەنە ئەدەبی و رووناکبیری و کولتووری و مەدەنییەکان و ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزی کوردستان دەگرێتەوە. پاراستنی شوناسی نەتەوەی و کولتوور و تۆرە و زمان و بناخەکۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کورد و پێشگیری لە خاپوور و ژینوسایدی ژینگەیی و ئابووری وەرزێڕیی کوردستان ئەرکی تێکڕای ڕێکخراوەکانی نێو بزاڤی ناسیونالیستی کوردستانە. ٧- کورد لە بڕگە و قۆناخە جیاجیاکانی مێژوودا لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە وەبەر شەپۆلە جۆراوجۆرەکانی قرکردن و ژینوساید بووتەوە و لە ڕووی ئەتنیکی و کولتووری و ئابووری و وەرزێڕی و کۆمەڵایەتی و ژینگەییەوە لە لایەن دەوڵەتە داگیرکەرە کۆلۆنیالیستەکانی ئێرانی ، تورکی و عەرەبییەوە ژینوساید کراوە و ئەو ڕەوتە، تاکوو ئێستاش بەردەوامە. پێویستە بڕیاردەران و بکەرانی ژینوسایدی کورد و کوردستان بە بەڵگەوە بەڕای گشتی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی بناسێندرێن و لە دادگای لاهە ، دادگایی بکرێن تاکوو دادپەروەرییەکی مرۆڤتەوەرانە باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێ و ژینوساید بەگشتی و ژینوسایدی کورد بەتایبەتی کۆتایی پێ بهێندرێ. ٨- پارتی ئازادیی کوردستان خۆی بە پشتیوانی هەموو ئازادیخوازان و شوناسخوازە جیاجیاکانی ئێران و ناوچە و جیهان دەزانێ و بزاڤەکانیان بۆ بەدەستهێنانی سەروەری نەتەوەیی و مافە ڕەواکانیان بە ڕەوا و بە جێ دەزانێ. خەبات دژی عەقڵییەت و ئاوەزی داگیرکەر و داگیرکاری و سڕینەوەی ئەو بێچمە عەقڵییەتە ئەرکی ئێمە و هەموو مرۆڤێک و پارت و ڕێکخراو و سازییەکی شوناسخواز و مافخوازە. هەروەها، بە باوەڕی ئێمە نەتەوە بندەست و کۆلۆنیکراوەکانی جیهان دەبێ یەکبگرن و یەکگرتووانە بۆ مافەڕەواکانیان تێبکۆشن و پێکەوە هەوڵبدەن تریبۆنێک بۆ نەتەوە بندەستەکانی جیهان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەدەست بێنن. بە باوەڕی پارتی ئازادیی کوردستان ، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاستیدا تاکوو ئێستێ، ڕێکخراوی دەوڵەتەیەکگرتووەکان بووە و تا ئەو کاتەی هەموو نەتەوە کۆلۆنیکراو و بندەستەکانی جیهان نەتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیانیان لەو ڕێکخراوە هەبێ ؛ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەر بە ڕێکخراوی دەوڵەتەیەکگرتووەکان دەمێنێتەوە. ٩- تیرۆریزم و ڕەشەکوژی و ترس و تۆقاندن دوورن لە بەها و بایەخ و نۆرمە مرۆییەکان . پارتی ئازادیی کوردستان هەر چەشنە تیرۆر و ڕەشەکوژی و بە گشتی تیرۆریزم و خوڵقاندنی ئەتموسفورێکی تۆقێنەرانە لە نێو کۆمەڵگاکاندا ، تەنانەت بە پاساوی ئامانجێکی ڕەواش بێ ، بە تاوانێکی گەورە و دزێو و نەشیاو و نالۆژیک دەژمێرێ و لە دژی ڕادەوەستێ . ئێمە و کۆمەڵگاکەمان و نەتەوەکەمان قوربانیی گەورەی تیرۆریزم و دەستو پێوەندەکانیانین. ئامانج چەندە گەورە و ڕەواش بێ ناتوانێ پاساوێک بێ بۆ کردەوەی توندوتیژانە و خۆڵقاندنی زەبروزەنگ و ڕەشەکوژی. ١٠- داگیرکاری و داگیرکردنی خاکی هەر وەڵاتێک لە لایەن وەڵاتێکی دیکەوە و لکاندنی بە خاکی خۆیەوە، بە هەر پاساوێک بێ ، کارێکی نەشیاو و ڕێگە پێنەدراوە . ئێمە پێمانوایە بۆ چارە سەری کێشە و پرس و گرفتە سیاسی ، ژئوستراتیژیکی و ژئوپولیتیکییە جیهانی و ناوچەییەکان پێویست بە گرتنەبەری ڕێگەیەکی هێمنانە و بە دیالۆگ و بە دیپلوماسییەکی چەند لایەنەیە. هەڵبەت ، ئەگەر لە وڵاتێکی فرە نەتەوە دا ، نەتەوە و ئەتنیکی بندەست بکەوێتە بەر شاڵاوی ژینوسایدی نەتەوەی سەردەست ، پێویستە لە ڕێگەی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتییەوە پێشگیری لێبکرێ ، تەنانەت بە داگیر کردنی ئەو وەڵاتەش بێ.
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»