دواین هەواڵ

2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران

بابەت

لە دیکتاتۆریی سێکولاری ئەسەدەکانەوە بەرەوە دیکتاتۆریی فێندەمێنتاڵی ئەلشەرعەکان ( ڕێستۆڕاسیۆنی دیکتاتۆرییەت)

پێش 2 هەفتە

 

سەدیق دەروێشی


  🔵وێدەچێ خۆرهەڵاتی نێوەڕاست فرچکی بە ملهوڕی و دیکتاتۆرییەت و میلیتاریزم و تۆتالیتاریزم و فێندەمێنتالیزمەوە بەسترابێتەوە ؛ شۆڕشەکانی ئەو ناوچەیە لە گۆی زەوی، واتای ڕاستەقینەی خۆیان ناگەیەنن و ناتوانن ئامانجەکانیان بپێکن و لە چاخە هەستیار و چارەنووسسازەکاندا ، ڕێستۆڕاسیۆنێک بە شیواز و مۆدێل و مێتۆدی خۆرهەڵاتیی خۆی ، دیکتاتۆرییەت دەبووژێنێتەوە و دووبارە بنیاتی دەنێتەوە.
   🔴گەلۆ دەبێ هۆکار و فاکتەرەکان چ بن ؛ کۆمەڵگایەکی داخراوی گەشەنەکردوو ، دواکەوتوویی کولتووری و نەبوونی کولتووری دێمۆکراتیک و نەبوونی مرۆڤی دێمۆکرات ، تێنەپەڕاندنی ڕەوتی دێمۆکراتیزسیۆن ، ئاستی نزمی زانیاری و زانین و مەعریفە ، گەشەنەکردن لە بیاڤی سیاسی و ئابووری و کومەڵایەتی ، لاوازیی ئاوەزمەندی ، گەشە نەکردنی کۆمەڵگای مەدەنی ، بوونی کۆمەڵێک وەڵاتی 

دەستکردی کۆلۆنیالیزمی جیهانی ، جیاوازی حەز و ویست و داخوازە لێکجیاوازەکانی نەتەوەکانی کۆکراوە لە یەک وڵاتی دەستکرد ، شوناسەپێکناکۆکەکانی ناوچە ، خولیا و یوتۆپیا پێکناکۆکەکانی ناوچە، وێژمانە نەتەوەییە دەسکردەکانی بێ بەکگراوەندەکانی قەومە کۆچەرەکانی ناوچە و ....هتد.
  🔶 ئەحەکە( احمد الشرع ) ڕووی ڕاستەقینەی خۆی و گرووپەکەی بە واژوو کردنی ڕەشنووسی یاسای بنەڕەتیی سوریە پێشاندا و نییەتەکانی خستە ڕوو. بەو واژوویە و یاسایە بەناو نوێیە ، ڕێستۆڕاسیۆنەکەی سوریە ڕوویدا بەڵام ئەسەدەکان نەهاتنەوە سەر پاڵگەی دەسەڵات بەڵکوو ، ڕیشدرێژەکانی ڕێبازی ئەلقاعیده و نوسرە جێگەی گرتنەوە. کۆماری سوریەی عەرەبییە ، زمانی فەرمی عەرەبییە ، یەک ئاڵای هەیە ، سیستەمی ئیداری وڵات سێنتڕاڵە و تا ئێرە هیچ جیاوازییەکی لە گەڵ ڕێژیمە شوڤێنیستی و تۆتالیتێرەکەی ئەسەدەکان نییە. بەڵام ڕەنگ و ڕووی ئۆلی بە یاساکەوە دیارە و چارەنووسی نەتەوە و ئەتنیک و ئۆلدارە جیاوازەکانیش لە هەردوو ڕووی سێنتراڵیزەکردن و ئیسلامیزەکردنی سوریەدا دیارە بەرەو کۆێ هەنگاو دەنێ. سێکولاریزم و فێندەمێنتالیزم لە ڕووی  هزر و وێژمان و ڕێتۆڕیک و جیهانبینییەوە لێک جیاواز و بگرە پێکناکۆکن و لە 

وڵاتێک دا پێکەوە هەڵناکەن. سێکولاریزم دەتوانێ باوەڕمەندانی ئۆلە جیا جیاکان بە بێ جیاوازی دانان لە خۆ بگرێ ، بەڵام فێندەمێنتالیزم بەرگەی سێکولاریزم ناگرێ و بەڵکوو بە هەڕەشە و گەفێکی مەترسیدار دەزانێ.
 🔷 بە پێی یاسای نوێ ، ئەحە تا تەواو بوونی قوناخی تێپەڕ واتە پێنج ساڵ سەرۆککۆماری "کۆماری سوریەی عەرەبی"یە و لەو پێنج ساڵە دا بە کەیفی خۆی و برابەشەکانی لە وڵاتانی دیکە ، ئەسپەکەی تاو دەدا. ئەحمەد ئەلشەر دوو ئەرکی هەیە :
یەکەم/ وەک سەرۆککۆمار: ئیسلامیزەکردنی حوکمڕانی و کۆمەڵگا جیاجیاکانی  سوریە و،  یەکخستنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئەتنیکی و ئۆلییەکانی سوریە لە ژێر ناونیشانی سوریەی عەرەبیدا( تەعریبی دووبارەی هەموو سوریە یان ئاسیمیلاسیۆنی عەرەبی و ئۆلیی دووبارەی پێکهاتەکانی سوریە).
دووهەم/ وەک بریکار (پرۆکسی): سەرکوتکردنی ڕەوتەشوناسخوازەکان بەتایبەتی هێز و لایەنی سیاسیی و چەکداریی نەتەوەی کورد و مەشاندنی سیاسەتێکی هاوتەریب و هاوسەنگ لە گەڵ سیاسەت و ستراتیژیی  سپۆنسەرەکەی!
 🔵 کوردەکان و درووزییەکان و مەسیحی و تەنانەت 

عەلەوییەکان و.. دەبێ بیر لە چارە بکەنەوە. قوناخی دەستپێک دەرەتانگەلێک و هەڕەشەگەلێک لە هەگبەیدا هەڵگرتووە. ئێستا کاتە چارەنووسسازەکەیە و تا ئەحە جێ پێی قایم نەکردووە وجارێ هێزی ئەوەی نییە ویست و حەزە سەرەکییەکانی بچەسپێنێ ، پێویستە وەخۆکەون و  وەدەنگ بێن و  هەنگاو بنێن و یەکگرتووییەک درووست بکەن و داوای کۆنفدراڵی یان لانی کەم فیدراڵی بکەن و یاسا پەسەندکراوەکەی ( احمد الشرع) ڕەت بکەنەوە و دوای نووسینی یاسایەکی گشتگیر بکەن کە مافە نەتەوەیی و ئەتنیکی و ئۆلییەکانی هەموو پێکهاتەکانی سوریەی دەسکرد لە خۆ بگرێ و پاراستنی مافەکانیان دەستەبەر بکا.
🔴 ئەگەر مەبەست لە  واژووکردنی ڕێککەوتنی ژێنڕاڵ مەزڵووم عەبدی لە گەڵ ( احمد الشرع ) پێشاندەری نییەتی ئاشیتحوازانەی کورد بوو بێ ، نابێ کورد لەو قوناخە هەستیار و چارەنووسسازەدا دەستەوەستان ڕاوەستێ و بەتەمای زلهێزەکان و هێزە دەرکییەکان بمێنێتەوە تا بەڵکوو لە سەری وەدەنگ دێن.بنەمای پێوەندییە نێو دەوڵەتییەکان لە سەر پاراستنی بەرژەوەندی و سات و سەوداکان ڕاوەستاوە و تا هەڕەشەیەک بۆ سەر بەڕژەوەندییەکانیان نەبینن بەشێوەیەکی بنەوەشی هەوڵیست وەرناگرن و بڕیار 

نادەن. 
   🔶کوردی ڕۆژئاوا ئێستا هێزی هەیە و دەبێ بە پاڵپشتی هێزی خۆی بۆ وەدیهێنانی مافە نەتەوەییەکانی پێداگری بکا و ناوچە سنوورییەکانی ئیداری خۆی بپارێزێ ، هەروەها ، دیپلوماسییەکی کارامە بگرێتەبەر و لە بازنەی سوریە دا قەتیس نەمێنێ  و پرسی کوردی ڕۆژئاوا بە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی بکا. کورد نابێ تەنیا خۆی بە زلهێزێکەوە ببەستێتەوە و ببێتە کایەکلێی زلهێزێک و بە کەیفی خۆی سات و سەودای پێ بکرێ. دیپلۆماسی چەند ڕەهەندی، نەترسی دەوێ و نەشەرمی دەوێ!
  🔷 کوردی ڕۆژئاوا ئێستا خاوەن هێز و سەنگی خۆیەتی و قۆناخی چەتوون و دژواری بڕیوە ؛ قەڵاچۆکردن، زەبر و زەنگ و ماڵوێرانی و دەربەدەری و ئاسیمیلاسیۆنی چەند ڕەهەندی و تەعەریب کردنی ناوچەکانی لە قۆناخە جیا جیاکاندا، دوورخستنەوە و ئەشکەنجە و کوشتن و بڕین و کپ کردنی دەنگی ماف خوازی و شوناسخوازیی ، داگیرکاری جۆراوجۆر ... دیرۆکی پڕ لە هەوراز و نشێوی ئەو بەشەدابڕێنراوەی کوردستانەکەمانە. هێزی ئێستای کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمی خوێنی ئاڵی هەزاران ڕۆڵەی وڵاتپارێزی کوردستانە و بە خوێنی ئەوان وەسەر 

یەکنراوە و پێویستە ئەو هێزە بپارێزرێ و بەر و بەرهەمی خۆی لێوەربگیرێ  و مافە نەتەوەییەکانی پێ  مسۆگەر بکرێن.

سەرەوە