پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
25/05/2025
سەدیق دەروێشی
( بەشی یەکەم) هێز و لایەن و حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان، فەلسەفەیەکی هەبوون و هۆکارگەلێکی چێبوونیان هەیە کە لە تۆخمە پێکهێنەرکانی ڕێباز و ڕێچکەی سیاسییاندا ڕەنگدەداتەوە و دەبێتە ڕێباز و ڕێچکەی حیزب و قوتابخانەی سیاسیی حیزبیی لێدەکەوێتەوە و ، دواجار ، بێچم دەداتە ڕوانگە و تێڕوانین و جیهانبینیان و بە پارادایمی بنگەهیی حیزب و ڕێکخراو و لایەنی سیاسی هەژمار دەکرێ. پارتی ئازادیی کوردستانیش بەدەر لەو ڕێسایە نییە و، زادەی بەستێنێکی ڕوونی سیاسی و کۆمەڵایەتیی و ژینگەیی کوردی و ، بەرهەمی خۆڕاگری و بەرخۆدانی کورد و مێژووی پڕ هەوراز و نشێوەکەی بزاڤی شوناسخوازی و ناسیونالیستیی کوردییە. 🔶 ئەلەمێنتە بنەماکی و هزری و سیاسییەکانی قوتابخانە و ڕێبازی پارتی ئازادیی کوردستان: ١- ناسیونالیزم ( نەتەوە خوازی): 🔸 مرۆڤ دوای ئەوەی کە لە دایک دەبێ و چاوی بە دونیا هەڵدێ ، وەک وەرگرێک ، شوناسێکی ئێتنیکی وەدەست دێنێ ؛ ئەو شوناسە سەرەتا لە فێرگەی بنەماڵە و دواتر لە ژینگەی کۆمەڵگا و لە ڕێی تۆخمە کولتوورییەکانەوە، لە بیر و هۆش و هزر و هەست و نەستی تاکدا جێدەگرێ و دەبێتە نۆدال پۆئینتی هزر و ڕامان و جیهانبینی و نۆرم و بایەخدانەکانی تاک و فاکتەری جیاکەرەوەی ئەو لە هی دیکەی ئێتنیکی و نەتەوەیی. 🔹 کورد بوونی مرۆڤی کوردیش بەو قوناخانەدا تێدەپەڕێ و بێچمدەگرێ و لە ناخی بیر و هۆش و هەست و ئاوەزی مرۆڤی کورد دا جێدەگرێ و مرۆڤێکی کوردی لێ دەکەوێتەوە. لێرە دا دەکرێ بڵێین کورد بوون تەنیا هەستێکە و بەس. 🔸 ناسیونالیزم و ناسیونالیزمی کوردی قۆناخی کردەکی و ئاوەزمەندیی کورد بوون و گەییشتن بە ڕاستینەی نەتەوەییە. کوردبوون لە هەستێکەوە دەگوازێتەوە بۆ عەقڵانییەتێکی کردەکی و لە تاکێتی دەردێنێ و کۆیەکی یەکگرتووی نەتەوەیی چێدەکا. ناسیونالیزم ، هزر و عەقڵانییەت و دینامیزمی درووست کردنی سەروەریی نەتەوەییە ؛ سەروەریی نەتەوەیی ئامانجە ڕەسەن و بنچەدار و بەرزەکەی ناسیونالیزمە، بەڵام دوایین ئەرک و ڕاسپاردەی ناسیونالیزم نییە و دواتر وەک پارێزەری سەروەریی نەتەوەیی و نیشتمانی درێژە بە ڕەوت و ڕێڕەوی خۆی دەدا. 🔹 پارتی ئازادیی کوردستان خۆی بە میراتگری هزر و ڕامان و تێکۆشان و بزاڤی شوناسخوازیی سەردەمی دێرین و ناسیۆنالیزمی سەردەمی نوێی کورد ، واتە له باوکی هزری ناسیۆنالیستیی کورد ئەحمەدێ خانی ( ١٦٥٠-١٧٠٧) و شێخ عوبەیدۆڵڵا نەهری( ١٨٣٠-١٨٨٣) ڕێبەر و ئاڵاهەڵگری قۆناخی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕنی کورد و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان ، تا دووهەمین کۆماری کوردستان دەزانێ. ناسیۆنالیزمی کوردی ، دیسکورسی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستانە و هەروەها، ڕووناکیدەری ڕێی بزاڤی نەتەوەخوازییەتی لە پێناو بناتنانەوەی سەروەریی نەتەوەیی و ڕاماڵینی داگیرکەرانی کوردستان لە زێد و خاکی نیشتمان و هەڵگرتنی نیری کۆلۆنالیزمی پارسەک و تورک و عەرەب لە سەر ملی نەتەوەی کورد و ڕزگاریی یەکجارەکی. 🔸 بە باوەڕی ئێمە ، ناسیۆنالیزم وەک مرۆڤایەتی و کورد بوون ، شوناسێکی زاتیی و ڕاستینەی مرۆڤە و، تاکی کورد لە ڕەوتی پێگەییشتوویی خۆیدا وەک شوناسێکی بنچینەیی وەردەگرێ . بۆیە ناکرێ وەک ئیدئۆلۆژییەک مامەڵەی لە گەڵ بکرێ یان بە ئیدئۆلۆژی بکرێ. ئەگەر کوردایەتی بە ئیدئۆلۆژی بکرێ ، دەبێتە کەرەسەیەک بۆ ڕەوایەتیدان بە کردەوەی جۆراوجۆری هێز و لایەنی سیاسیی و دەتوانێ بەو هۆیەوە هێژموونیی خۆی بەسەر لایەنەکانی دیکە و کۆمەڵگادا بسەپێنێ و دواجار فاشیزم و ڕاسیزم و ... لێدەکەوێتەوە. مرۆڤ لە وجوودێکی فیزیکاڵ و هەست و سۆز و هزر و ئاوەز پێکدێ و شوناسێکی نەتەوەیی وەردەگرێ و دواجار خۆی پێ پێناسە دەکاتەوە. 🔸پارتی ئازادیی کوردستان پێیوایە ، ئەو تاک و لایەنە کوردانەی کە ناسیۆنالیست نین یان خۆیان بە ناسیۆنالیست نازانن و یانیش ناسیۆنالیزمیان پێ شوورەییە ، کورد بوونیان جێی گومانە و تەنانەت، بەچۆکداهاتووی کۆلۆنیالیزم و بەرئەنجامی ئاسیمیلاسیۆنی داگیرکەرانن. 🔹 بەلای ئێمەوە ، کوردستان داژدە و مڵکی کوردانە و هیچ وڵاتێکی دیکە ناتوانێ خاوەندارێتیی بکا ؛ کوردستانی ئێران و عێراق و تورکیە و سوورییە بوونی نییە و بەکار هێنانی ئەو دستەواژە و ڕێکەوەندە، چەوت و بێ مانا و بە دوورە لە ڕاستینەی کورد و کوردستانی بوون. کوردستان داژدەی کوردە و بەس. 🔶 ناسیونالیزمی کوردیی پارتی ئازادیی کوردستان واتە: - ڕزگاری نەتەوەی کورد لە بندەستی و کوتوبەندەکانی داگیرکاریی کۆلۆنیالیزمی نەتەوە کۆچەرەکانی داگیرکەری کوردستان. - بنیاتنانەوەی سەروەریی نەتەوەیی ؛ نەتەوە-دەوڵەت و دەوڵەت-نەتەوە. واتە نەتەوەکەمان دەوڵەت و سەروەریی نەتەوەیی خۆی بنیاتدەنێ و ، دواجار، دەوڵەتی کوردی ، نەتەوەی کورد دووبارە دادەڕێژێتەوە و یەکیدەخا و یەکگرتوویی نەتەوەیی و نیشتمانییەکی مۆدێڕن و سەردەمیانە درووست دەکا. - پاراستنی هێڵەگشتییەکانی بەڕژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و پێوەندییە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەکاندا. - شانازی کردن بە شوناسی کوردانە و کورد بوون و بە نیشتمان و مێژوو و کولتووری هاوبەشی نەتەوەیی. - بنیاتنانەوەی دیسکۆرس و وێژمانێکی یەکگرتووی نەتەوەیی و نیشتمانی ( یەک سەروەریی نەتەوەیی و نیشتمانی ، یەک ئاڵا ، یەک نیشتمان). بەردەوامە
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد