دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

بابەت

پارتی ئازادیی کوردستان هیوا و دوارۆژی رۆژهەڵات

25/05/2025

 

شەماڵ پیران

پێی ناوەتە ٣٥ ەمین ساڵی خەباتی. ٣٤ ساڵی تەمەنی بە خەبات لە پێناو سەربەخۆییدا تێپەڕاند. دۆست و دوژمنی سەرسامی جووڵە و تێکۆشانی خۆی کردووە. لە بناری چیای کێوەڕەش دامەزرا، هەر زۆر زوو رێبەر و دامەزرێنەرەکەی تیرۆر کرا، بەڵام رێبەر و بلیمەتێک، سەرکردە و ژێنێڕالێکی بە توانا رێگەکەی گرتەوە. دوکتور حسەین یەزدانپەنا، ئەو تێکۆشەرەی ستراتیژی سەربەخۆیی لە ژێر سفرەوە گەیاندە ماڵ بە ماڵی رۆژهەڵاتییەکان. لە رۆژهەڵات بۆ کورد خودموختاری خەونە گەورەکە بوو و ئێرانی بوونیش شانازی. سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی نەک هەر خەون نەبوو، بەڵکوو لە کوولەکەی تەڕیشدا ناوی نەبوو، وەک ئەوەی چەمکێک بە ناوی سەربەخۆیی هەر لە ئەدەبیاتی کورددا بوونی نەبووبێ. کۆمونیسم، دێمۆکراسی، خودموختاری، ئێران و ئێرانشاریی، چەمکی باو بوون، پێناس و ناسنامەی خەباتکاری کورد بوو.
لە هەناوی ئەو سەرلێشێوانەدا، سەردەرگومییەدا، بێ ناسنامەییەدا، کۆمەڵێک لاو لە پڕ بانگی سەربەخۆیی دەدەن. زۆر نامۆ بوو، سەربەخۆیی؟؟ کورد و سەربەخۆیی؟؟ چۆن دەبێ؟ ئەوە ئێحساساتی جەوانییە، تۆ بڵێ ئێمە بەو تەمەن و بێنە و بەردە و بەزم و ڕەزم و ئیزم و لیزمەوە هەڵە بکەین؟

ساڵ هات و ساڵ رۆیی؛ خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان بە دەیان هەوراز و نشێودا تێپەڕی. درووشمی سەربەخۆیی رۆژ لە دوای رۆژ پەرەی گرت. ژێنڕاڵەکەی رۆژهەڵات بەدەستی خۆی ئاڵای کوردستانی هەڵکردەوە. ئاڵاش نامۆ بوو، بیرم دێت بە تەشەرەوە دەیانگوت چ باسە هەموو رۆژێ ئاڵاکەتان زیاتر بەرزتر دەکەنەوە!
زۆری پێنەچوو شەڕ کەوتە قۆپی، وەزعەکە شڕ بوو؛ ئەوەی پاک هەڵی کردەوە ئەوان وردە وردە بە شەرمەوە بە کزی لەسەر مێزی کارەکانیان قوت دەکردەوە. وای لێهات ئاڵا خۆی هەڵدا سەربانی چەپ و راستی برادەران. وردە وردە هاتن، ئەوەی پارتی ئازادیی کوردستان چاندی ئەوانیش هەڵیانگرتەوە و جاروباریش وردیان دەدایەوە. 
ساڵ هات و ساڵ رۆیی، ئەدەبیاتی سیاسی ئەو ژمارە لاوە کە ئەو کات تەمەنی هیچ کامیان نەدەگەیشتە ٣٠ ساڵ، بوو بە درووشم و خۆزگە و ئاواتی هەموو کوردێکی رۆژهەڵاتی. ئەم جارەش شەڕ کەوتە قۆپی، خودموختاری بە پاڵ پێوەنان فڕێدرایە زبڵدانی مێژوو و فیدڕالی لە جێگەکەی دانیشت. 
پارتی ئازادیی کوردستان ملی نایە بەر رێبازی دەوڵەت و سەربەخۆیی و نە یەک وشەی لێفڕیدا و نە یەک وشەی بۆ زیاد کرد.
ساڵ هات و ساڵ رۆیشت، ئەو درووشم و رێچکە و رێبازە سیاسییەی رۆژێک لە رۆژان مەدالیای شانازی خەباتکاری کورد بوو لە رۆژهەڵات سەرلەبەری بوو بەعەیبە. ئەوان بەرگی کوردستانیی بوونیان لەبەر کورد داماڵی بەرگی ئێرانیان بەبەردا هەڵدووری، ئەوان رێبازەکەی قازییان بەلاڕێدا برد و رێبازی چەپ و کۆمونیزم و ئێرانی بوونیان دەرخواردی کورددا؛ ئەوان ناسنامەی کوردستانی بوونی کوردیان شێواند و ناسنامەی ساختەی ئێرانی بوونیان بە بەرۆکی کورددا هەڵواسی.
پارتی ئازادیی کوردستان چی کرد؟
ئەوەی ئەوان لەگەڵ کوردیان کرد، پارتی ئازادیی کوردستان جارێکیتر هەڵیوەشاندەوە و راستی کردەوە. واتە ئێرانی بوون نەک هەر نەبوو بە شانازی بۆ کوردی رۆژهەڵات، بەڵکوو بوو بەعەیبەیەکی گەورە، خودموختاری فیدرالی و هاوماڵەکانی نەک هەر نەبوو بە ئامانج و ستراتیژی شەقامی کورد، بەڵکوو درووشمی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستانیی جێگەی پێ لێژ کرد.
ئەوەی زیاتر لە سەد ساڵ بوو دوژمنی داگیرکەر کاریی بۆ دەکرد و بەداخەوە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانیش ملی پێدابوو، پارتی ئازادیی کوردستان شڕ و وڕی کرد و بۆ هەمیشە فڕیدایە زبڵدانی مێژوو وە. 
ئەو پلانەی تێچوو و سەرمایەی دوو دەوڵەت و سەرمایەی سیاسیی سەد ساڵی کوردی بۆ تەرخان کرابوو، پارتی ئازادیی کوردستان بە تاق و تەنیا هەڵوەشاندەوە.
لە ٣٤ ەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانیدا زیاتر لە هەزار چالاکی هەر لە لوڕستاناتەوە هەتا ورمێ هەر لە پاک و پاکییەکان دەوەشێتەوە.

بۆیە سڵاو لە ئیرادە رێبەر و سەرکردە و شەهید و زیندووی
سڵاو لە تێکۆشەران و خەباتگێڕانی ریزەکانی
سڵاو لە رێگە و رێباز و بەرخۆدانی
پارتی ئازادیی کوردستان حیزبی رزگاریی کورد و وەدیهێنانی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستانە.

سەرەوە