پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
30/05/2025
شەماڵ پیران
لە ئێستادا پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبە پێشەنگەکەی ئاڵا و سەربەخۆیی، حیزبە ئاڵاهەڵگرەکەی پرۆژەی بەدەوڵەتبوونی کوردستان، بە کردەوە یەکەمی بێ ڕکابەری رۆژهەڵاتی کوردستانە؛ جا کێ بەم قسەی من دڵی تەنگ دەبێ و کیچ دەکەوێتە کەوڵی با ئەم چەند دێڕەی خوارەوە بە چاوی «عەقڵ و مەنتق» بخوێنێتەوە. لە رووی سیاسییەوە: ١- پارتی ئازادیی کوردستان ٣٤ ساڵە لە پێناو سەربەخۆییدا خەبات دەکات، ئەمڕۆ درووشمی سەربەخۆیی بووەتە درووشمی هەموو رۆژهەڵاتییەک. ٢- ئەو ئاڵایەی پارتی ئازادیی کوردستان هەڵیکردەوە و لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا بە تەواوەتی «حذف» کرابوو، ئەمڕۆ بووەتە سیمبول و ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵات. ٣- ئەمڕۆ ئەدەبیاتی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستان کە خوێن و ئارەقەی لە پێناودا ڕژاند، ئەدەبیاتی زاڵی نێو بزووتنەوەی سیاسیی، رۆشنبیری، ئەدەبیی و هۆنەری کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ٤- لە رووی بەرهەمی فیکری و سیاسییەوە PAK تەنیا هێزێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە خاوەن دیسکۆرس و گوتاری داهێنەرانە بووە، ئەو داهێنانەش لە کۆمەڵگەی کوردستاندا وەرگیراوە و قبوڵ کراوە و کاری پێکراوە، ئەگەرچی لە هێندێک شوینیش بە هۆکاری جۆراوجۆر ئاماژە بە PAK نەکرابێت. ٥- پارتی ئازادیی کوردستان تەنیا هێزی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات، شەڕە دندووکەی ئەم ماوەیەی نێوان سیاسیکاری چەپ و ڕاستی رۆژهەڵاتیی، ڕاستیی ئەم قسەیەی من زیاتر دەسەلمێنێ. لە رووی نیزامییەوە: ١- سوپای میللی کوردستان بەهێزترین، پۆشتەترین و ئامادەترین هێزی نیزامی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ٢- تازەترین هێزی بەئەزموونی مەیدانی جەنگە کە ئەزموونێکی زۆری شەڕی لە مەیدانەکانی شەڕدا لەگەڵ دوژمن هەیە و شارەزایی تەواوی لە بەکارهێنانی هەموو ئەو چەک و چۆڵە تازانە هەیە کە لە ئێستادا کاریان پێ دەکرێ. ٣- لە رووی لەشکرییەوە پێکهاتەیەکە لە کۆڕان و کچانی سەربەخۆییخوازی کورد هەر لە لوڕستاناتەوە هەتاکوو ورمێی. ٤- بەدیسیپلین ترین هێزی نیزامی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە پێوەرە و تاکتیکی نوێی سەربازی و لەشکریی راهێنانی نیزامی پێ دەکرێت. ٥- خاوەنی بەهێزترین و رێکخراوترین هێزی ژنانە لە ئاستی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان. لە رووی رێکخراوەییەوە: ١- سەرەڕای ئەوەی لەبەر هێرش و هەڕەشەی رۆژانەی دام و دەزگای سیخوڕی و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا و پرۆپاگەندەی نەیار و ناحەزانیدایە، بەڵام هەتاکوو ئێستا خاوەنی بەهێزترین تەشکیلاتی رۆژهەڵاتی کوردستانە. ٢- خاوەنی هەزاران ئەندامی چالاکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێکدێت لە کچان و کۆڕانی سەربەخۆییخوازی کورد هەر لە لوڕستاناتەوە هەتا ورمێ. ٣- بەڕێوەچوونی زیاتر لە 1000 چالاکی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر دەست و ئێرادەی تێکۆشەرانی PAK لە زۆربەی هەرە زۆری شار و گوندەکانی رۆژهەڵات بە بۆنەی 30 گوڵان نموونەیەکیتری هێزی رێکخراوەیی پارتی ئازادیی کوردستانە. زۆر بابەت و پرسی دیکە کە لە توانای ئەم نووسینە و وتاردا نییە! سڵاو لە ئیرادە و خۆڕاگری سەرجەم تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستان 29 مای 2025
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد