پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
19/06/2025
سەدیق دەروێشی
🔵 مێژوویی ناوچە جیا جیاکانی جیهان پڕە لە گێشە و کێبرکێ و شەڕ و ململانێ و بەریەککەوتنی بەڕژەوەندییەکانی کۆمەڵگاکان و وڵاتان. پێ بە پێی ئەو قۆناخانە ، کۆمەڵێک گۆڕانکاری بە پارامێتری جۆراوجۆر هاتوونەتە ئاراوە و، لە بڕگە جیا جیاکاندا پارادایمی نۆێ جێگیر کراون. 🔵 لە گەڵ ئەوەدا کە کێشە و ململانێکان زۆر چەل بوونەتە هۆی هەلگیرسانی شەڕی ماڵوێرانکەر و درێژخایەن و خاپوور بوونی ماڵ و ژیانیانی کۆمەڵگاکان ، بەڵام دواجار ، توانیویانە ئاسەوارە سایکۆلۆژی و بنەماکی و بەرامەییەکانی شەڕ و گرژییەکان بە گەشەسەندن و نووژەنکردنەوەی کۆمەڵگا و وڵاتیان ، بن بڕ بکەن. 🔵 هەڵبەت ، پێویستە بگوترێ ئەو کۆمەڵگایانە توانیویانە ڕوو سوورانە و سەرکەوتووانە قۆناخە دژوار و چەتوونەکان تێپەڕنن کە توانیبێتیان هەلەکان بقوسنەوە و هەڕەشەکان لە سەر خۆیان کەم بکەنەوە. 🔵 خۆرهەڵاتی نێوەڕاست تێکهەڵکێشێکە لە ئالنگاری و ئاڵۆزی و کێشە ژئۆپۆلیتیکی و ئەتنیکی و ئۆلی و ئایینی و هزریی و ئاوەزییەکان و شوێنگەی بەریەککەوتنی بەڕژەوەندەییە جۆراوجۆرەکانی کۆمەگاکانی ناوچە و وڵاتانی زلهێزە. ئەو ناوچەیە لە سەردەمی کۆنەوە تا هەنووکە ئۆقرەیی بە خۆیەوە نەبینوە و بووتە گۆڕەپانی ململانێ جۆراوجۆرەکان. 🔵شەڕ لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دوو فەلسەفەی لە پشتە ، مانەوە و بەردەوامبوون و سەرخستن و باڵادەستیی ئیدئۆلۆژی و سیاسی لە نێو هاوکێشە سیاسیی و هەرێمییەکاندا. شەڕی ئیسرائیل بۆ مانەوە و بەردەوامی خۆیەتی و شەڕی ئێران ئیدئۆلۆژی و هێژموونخوازانەیە. ئەو شەڕە تایەکلایی کردنەوەی کێشەکان و ڕازی کردنی هەڵگیرسێنەرانی شەڕ ، بەردەوام دەبێ و ئەبێ یەکێکیان بە چۆک دابێ. پارسەنگی هێز بەلایی ئیسرائیل دا قورسایی دەکا و بە قازانجی ئەوە. 🔵 ئەوە شەڕە کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەئافرێنێ و نەزمێکی دیکە باڵ بەسەر پێوەندییە نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەکانی ناوچەدا دەکێشێ. ئەو شەڕە ، کۆمەڵێک دەرتان دەخۆڵقێنێ و هەڵگری کۆمەڵێک مەترسیشه. ئەو کۆمەڵگا و هێز و لایەنانەی خۆیان ڕێکخستووە ، دەتوان بەشی خۆیان لەو گۆڕانکاریانە هەڵێنجن. 🔵 بە باوەڕی من کورد بەگشتی و هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی چواربەشی کوردستان لە هەمبەر تاقیکارییەکی مێژووییدان و ، پێویستیان بە پێداچوونەوە و خۆ ڕێکخستنەوە و کۆدەنگییەکی نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە. 🔴 بە باوەڕی من ، هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە سەرەتا لە نێو خۆیاندا بەرەیەکی یەکگرتووی نەتەوەیی و نیشتمانی بنیات بنێن و دواتر هاودەنگی و کۆدەنگییەک بۆ دامەزراندنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درووست بکەن. ئەو کۆنگرەیە دەتوانێ لەو دۆخ و چاخەدا ڕۆڵی پارلمانێکی نیشتمانی بگێڕێ و ئەو قازانجانەی خوارەوەشی لێدەکەوێتەوە: ١- دەتوانێ ببێتە هۆی ئافراندنی ئاخێوێکی یەکگرتووی نەتەوەیی و نیشتمانی لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا. ٢- دامەزراندنی دەوڵەتێکی کاتی لە دەرەوەی وڵاتی لێدەکەوێتەوە. ٣- هێزێکی یەکگرتووی نەتەوەیی و نیشتمانیی پێشمەرگە دادەمەزرێنێ و کۆتایی بە پرشوبڵاوی ئەو هێزە دێنێ و شوناسێکی نیشتمانیشی پێ دەبەخشێ. ٤- پێشگیری لە پارچەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێکهاتنی زۆنی جۆراوجۆری حیزبی دەکا. ٥- دەبێتە لەمپەرێک لە بەردەم هەلگیرسانی شەڕی براکوژی و خۆ خۆیی. ٦- پرسەکان لە یەک ناوەندی یەکگرتوو دا باس دەکرێن و کێشەکانیش لەیەک ناوەند دا چارەسەر دەکرێن. ٧- پێکهاتنی ئەو بەرەیە و کۆنگرەیە ، هێز و تین و ورە دەداتە خەڵک و دەتوانێ خەڵک ڕێک بخا و بە گوێرەی ئامانجەکانی سازمان بدا و بەرەوە مەبەست ڕێنوێنیان بکا. ٨- ئافرێنەری کۆدەنگی و یەکگرتووییە بۆ سەرخستنی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان. 🔵 پێویستە ئەو کۆنگرەیە کراوە بێ و ڕێکخراوی ژینگە پارێز و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و وێژەیی و ... کەسایەتییە سیاسی و ئاکادیمییەکان و ڕووناکبیران لە خۆ بگرێ و نوێنەرەکانیان تێدا بەشدار بن. 🔵 پرش و بڵاوی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، خوێندنەوەی جیا جیا و بگرە جار و بار پێکناکۆکیشی بۆ پرسی کورد بە دوای خۆیدا هێناوە. ئاکامەکەشی دەمقاڵێ و تەنانەت بێڕێزی کردن بە یەکتر و پیرۆزییەکانی یەکتری بووە . بێ شک درێژەکێشانی ئاوەها دۆخێک ، کەشێکی ناجێگری سیاسی و دەمارگرژی لە نێو کۆمەڵگا پێکدێنێ و دواجار پێکدادانان و پێکهەڵپرژان لێدەکەوێتەوە. 🔵 لە لایەکی دیکەوە ، ئەگەر نێوماڵی کوردانەی خۆمان ڕێکنەخەین و یەکگرتوویی و یەکڕێزی و کۆدەنگیی کوردانە درووست نەکەین، لە نێو هاوکێشە سیاسییەکاندا ون دەبین و پارسەنگی هێز بە لای ئێمە دا داناشکێ و دیسانەوە تامی تاڵی دۆڕانێکی دیکە دەچێژن. ناسیونالیزمی پارسی و بە تایبەتی تورکی و عەرەبی بە هێزن و مرخیان لە خاکی کوردستان خۆش کردووە. 🔵 قبووڵکردنی یەکتر بە هەموو جیاوازییە هزری و ئیدئۆلۆژی و سیاسییانەوە ، نیشانەی گەورەیی و سەردەمیانە بوون و باوەڕمەند بوون بە تۆلێڕانس و ئاوەزمەندی مۆدێڕن و لۆژیکی مرۆڤتەوەرانە و دادپەروەریی مرۆڤتەوەرانە و کۆمەڵگای دێمۆکراتیکە.
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد