دواین هەواڵ

2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە

بابەت

ئێران لە هەناوی تەلەفوونی پوتین و ترامپ دا

04/07/2025

خەلیل نادری

 ترامپ و پوتین  بە تەلەفوون قسەیان کردووە لە پێوەندی بە هەندێ پرس و بابەت...
ئاماژەکان و ڕووداوەکان وادەڵێن کە ڕەنگە زۆرترین باسی قسەکانیان  لەسەر داهاتووی ئێران و ئۆکراین بووبێ... ڕەنگە وردە سازان و ڕێکەوتنێکی زارەکی کرابێ لەسەر ئەوەی چ بکرێ... پێم وایە بۆ ملدانی تاران بە تەواوی خواستەکانی ئەمریکا گوشار و هەڕەشەکان توندتر دەبن... لە بێ ئاکام مانەوەی گوشارەکان لێدانی گورزی سەربازی  لە نزیکترین کاتدا دەستپێدەکاتەوە... ئەم کێکە چۆن بەشدەکرێ ڕوون نیە..ئەوەی ڕوونە بێ پشکدان بەڕووسەکان نابێ... جا ئەوپشکە لە ئێران بێ یان هەرکوێ... هەن دەڵێن ئۆکراین بۆ ڕووس و ئێران بۆ ئەمریکا.... بەڵام ڕووسەکان ئەوە بەگرەو لەسەر گیرفانی خۆیانی دەزانن بۆیه زیاتریان دەوێ...
خاڵی دیکە ئەوەیە ئایا ڕێژیمی ئێران بە گورزەکانی داهاتوو دەڕوخێ؟ یان تەسلیم بوون ڕادەگەیەنێ.؟..هەرچەند لە کردەوەدا تەسلیمە!، بەڵام زمانی واناڵێ..!.تەنانەت بانگەشەی بردنەوە دەکا...هەروەها ئامانجی حەرەکەتی داهاتوو گرنگە کە بۆ ڕوخانی ڕێژیم دەبێ یان نا...؟!
داهاتووی ئێران چ دەبێ ئێستا ڕوون نیە.... ئەوەی ڕوونە گورزی دیکەیە کە پێی دەکەوێ...!
لە پەیوەستە بە ڕووداوگەلی داهاتوودا  یەک شتی گرنگ هەیه. ئەویش خۆڕاگری هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو دۆخەی ئێستا و گوشارەکانی بەغدا...هەرێم لە تەڵخی و تەنگانەدایه بەڵام پێویستە تەسلیم نەبێ...پرسی مووچە دەتوانێ بە هەندێ قەرز لە وڵاتان چارەسەر بکا بۆ چەند مانگێ... داهاتوو بۆ کوردستانە...!
ئەرکی کورد و هێزە سیاسییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چیە؟ بەشێکی زۆری ڕوونە هەموو دەیزانین پێویست بە ووتنەوەی ناکا... بەشەکەی تری پەیوەستە بە سیاسەتی دەولی و ئامریکا بە تایبەتی..تا ڕوونبوونەوەی نیەتی ئامریکا...پێویستە ئێمەیش  بە لێڵی سیاسەتی خۆمان بهڵینەوە....  پێچەوانەی پەندەکە ، من پێم وایە لە گۆمی لێڵیشدا ماسی دەگیرێ ...لێکەوتەکان لە کۆنتڕۆڵی کەسدانیە و  پێشتر بڕیای بۆ نەدراوە.
*شەریکی ئەسڵی ئامریکا لە مامەڵەی  وا گەورەدا  ڕووسە نەک ئیسرائیل... بۆ ئیسرائیل  دوور خستنەوەی هەڕەشە لەسەری و ئاسایش و مانەوەی کافیە بۆی.!

سەرەوە