دواین هەواڵ

2022-08-13 بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی کۆچی دوایی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە شاری هەولێر : 2022-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان لاوان مێشک و بازوو و پێشەنگی خەباتی رێگای سەربەخۆیی کوردستانن 2022-08-06 ئێرە چیرۆکی ناو کتێبە مێژووییەکان نییە... 2022-08-05 ⭕️بڕوانن بۆ ھەیبەتی لەشکری لەشکاننەھاتووی کوردستان؛ 2022-08-04 ⭕️ ئەو نەبەردانەی شانازییبەخشی مێژووی کوردایەتیی و خەباتی شۆڕەسوارانییەتی: 2022-08-02 ئەیمەن زەواهری سەرۆکی رێکخراوی القاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا 2022-07-26 پارتی ئازادیی کوردستانPAK پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە کاکەییەکانی باشووری نیشتمان ڕادەگەیەنێت 2022-07-20 پێشوازی لە مەیتی عەلی قازی مۆری باتڵ ی لە حدوودەکانی سایکس پیکۆ دا 2022-07-20 بەڕێوەچوونی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە هەولێر و سلێمانی 2022-07-20 🔶وتەی سەرۆکیPAKلە کۆتایی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە مزگەوتی سەواف لە ھەولێر: 2022-07-16 راگەیەندراوێک لە پارتی ئازادیی کوردستانەوە سەبارەت بە پرسی بەخاکسپاردنی جەنابی عەلی قازی محەممەد 2022-07-13 دەسگیرکرانی هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایان هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە. 2022-07-12 سەرەخۆشینامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. بۆ کۆچی دوایی کاک عەلی قازی موحەممەد. 2022-07-12 بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، تاقانە کوری پێشەوا قازی محەمەد 2022-07-11 بەیاننامەی PAK بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی قازی محەممەد

هونەر و وێژە

چوارەمین ساڵوەگەڕی ماڵئاوایی هونەرمەندی کۆماری کوردستان

29/10/2021

هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌، په‌روانه‌ بڵێ چی؟

یادت به‌خێر مه‌لی سه‌رهه‌ڵگرتووی زامداری كۆنه‌ برینان؛ شێخی خانه‌قای شێعری ئه‌وین و به‌ره‌نگاریی.

#هێدی شاعیر ناوی تەواوی (خالید حیسامییە ) ناسراو بە (هێدی) لە ساڵی (١٩٢٧) لە گوندی شێخاڵی سەر بە شاری بۆکان لەدایک بووە ، لە ساڵی (١٩٤٦) بەشداریی لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان کردووە ، لەدوای ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە شاری هەولێر و لەوێ نیشتەجێ بووە .  لە ڕێکەوتی ٢٧/ ١٠/ ٢٠١٦ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد . 
ماڵاوا مام هێدی ...

🍁🍁🍁🍁🍁🌹🍁🍁🍁🍁🍁🍁
تۆ پەژارەی چیتە «هێدی» دڵنیابە چارەنووس
چاوەڕێتە، ڕۆژێ هەردێ کوردەواری سەرکەوێ
ناڕژێ ئەسرینی من هێندە، ئەگەر دڵ داکەوێ
ماڵی دڵ وێران بێ، ماڵوێرانی کردم، ناسرەوێ
هێندە بێزارم، دەڵێم دڵ هەر لە سینە بێنمە دەر
تا بزانێ من نەبێ، ئەو ئاگرە کەس نایەوێ
باشە چاو تێبینە دەیڕێژێتە داوێنم، دەنا
گەنجی فرمێسکم هەموو تێدا دەچوو لێرە و لەوێ
بەژنی تۆ گەر سەروە، سایەی خۆت لەسەر من کەم مەکە
ڕووت ئەگەر ڕۆژە عەزیزم مەیگرە، با دەرکەوێ
دەفتەرم پڕ کردەوە ئێستەش دەلیلی وام ‌نییە
فەرقی پێ ‌دانێم لە بەینی خاڵی تۆ و خاڵی کەوێ
گەر پەرەنگی گوارەکەت ئاوا نەلەرزێ لەو سەرە
دەرفەتی بۆ ماچ و کوڵمە گەزتنێ دەست ناکەوێ
من دەڵێم دڵ کۆرپەیە، با لای‌لایی بۆ بکەم
ئەو بە شیعری من کوڵی هەڵدەستێ، ئیتر ناخەوێ
هەر دەبوو ڕۆژی هەوەڵ من دوو دڵم بێ و یەک زمان
تا لە ماڵێک‌دا ئەڤین و ئاوەزم نەبنە هەوێ
بسکەکانی تۆ گوڵم! لاجانگی تۆیان گرتووە
بەو هەناسە ساردە خۆ من ئەو تەمەم پێ‌ ناڕەوێ
من بە یادی تۆوە گۆشێک و خەیاڵێکم بەسە
سووڕی ئەو چەرخە ئەگەر نەمخاتە گێژی گێژەوێ
دوور لە خەڵکی دەس لە ئەستۆی یەک دەکەین ئەمن و خەیاڵ 
کەس ئیتر بەو ڕازە نازانێ کە من لەو چم دەوێ
گەر بەڵێنم لێی بوێ دووبارە بۆ ژوانێکی‌تر
پێم‌دەڵێ شەوگار درێژە کوێ بڵێی من دێمە وێ
من لە سایەی زولفی تۆوە ڕۆژی ڕووناکم نییە
شیوەنم جا تازە کەڵکی چی هەیە نیوەشەوێ
تۆ پەژارەی چیتە «هێدی» دڵنیابە چارەنووس
چاوەڕێتە، ڕۆژێ هەردێ کوردەواری سەرکەوێ
.
هێدی
مارسی ١٩٧٨

سەرەوە