دواین هەواڵ

2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی

هونەر و وێژە

شامی کرماشانی شاعیری زامەکانی کۆمەڵگا

25/11/2021

شامی کرماشانی شاعیری زامەکانی کۆمەڵگا 
با لە خوا بپاڕینەوە کە "شامی"ش و خزم و کەسی هاوڕەسەنی، لە ژیانی دیلی و زەلیلی و دڵبرینی و هیچ‌نەبینی و بێ مالی و کرانشینی، ڕزگار بین و بتوانین بە ڕاشکاوی، کر و هونەری هێژامان ئاشکرا کەین و بیدەینە بەر چاوی تیژی گەلانی خواپێداوی ئەم جیهانە.ئامین.
مامۆستا هەژار لە پێشەکی(مقدمە) دیوانی شامی کرماشانی:
کۆمەڵە شیعری "شامی"کرماشانیم خوێندەوە، دەگەڵ هەر شیعرێکیدا بزەم دەهاتە سەر لێوان و کزەم لە جەرگەوە دەهات، زەردەخەنەم دیت بە سەر گریان هەڵکێشراوە، خەم و مەینەت بە بێژنگی گەپ و گاڵتە دابێژراوە، هەناسەی سارد، لە دڵێکی گەرم و بە کوڵ هاتوتە دەر، ژەهراوی تاڵاوی ژیانی پڕ لە ژانی چارەڕەشێک،کەفی گەمە و تیز بە دنیایە کردنی، هاتۆتە سەر.
ئەوی ڕاست بێ، تا خوا حەز ئەکا شیعرەکان تەڕ و پاراون و لە مرخێکی زۆر ڕەوان و لەبار و جوان، خەبەر دەدەن.
تەنیا عەیبێک کە پیاو بە چاو هەستی پێ بکا، کوردی بوونی شیعرەکان و کورد بوونی شاعیرەکەیە. کە بە ناشوکری خوا نەبێ، کوردی و کورد بوون لە بازاڕی دنیا، پووڵە سووتاوێکیش ناژی و کەس ئاوڕی لێ ناداتەوە.
شامی سەرەڕای کورد بوونی ،تەنیا چاوی دڵی ڕوونە و لە سەرەتای ژیانیەوە لە بینایی بەش بڕاوە. هەژارێکە هیچ ئاشتەبای خوا شک نابات، شانی هەر پێست و ئێسقانی داوەتە داوەتە بەر گرانایی باری ژیان و لە تاریکی شەوەزەنگی چارەڕەشی و دوورەبەشی، دەستەکوتە و پەلەقاژەی بژیو پەیدا کردنیەتی، ناوی ژیانی بە ڕەحەتی و ئاسوودەیی، جارجار لە دەمی خەڵکەوە بە گوێ بە گوێ گەیوە، بەڵام هێشتا نەیزانیوە شادی بەری چ دارێکە و لەوەڕی چ هەوارێکە.

واتا: ئەگەر تاوانبارانی ئاسایی لە زیندانێکدا دەگیرێن، شامی شاعیر، لە سێ زینداندا گیراوە...✍️لە گرتووخانەی بێ چاوی✍️لە زیندانی بێ نانیدا✍️لە بەندیخانەی حەستەمی کوردزوانی و کوردڕەسەنی

چوارپەلی شەتەک دراوە و ئەژنۆی شکاوە ، دەمی قسەی ئاخنراوە، دەرەتانی لێ بڕاوە، ئاسمان دوور و زەوی سەخت...بە کام کەلێندا دەرکەوێ؟ چۆن بتوانێ پەل ببزێوێ؟ چۆن دەنگ بڵند کا و هاوار کا؟ ئەوسا ئەگەر هاواری کرد کێ تێی دەگا؟یا کێ بە هاواریەوە دێت؟
خۆ ئەگەر جار و بارەیەک دەرد و زووخاوی ژینی خۆی بە چەند شعرێکەوە دەربڕیوە، کەس نەبووە زەحمەت بکێشێ و بۆی بخاتە سەر قاقەز و لە ناو نەچێ.
ئەو چەند شعر و هەڵبەستەی لەم نامیڵکەدا کۆ بوون، هەر ئەوانەن کە خۆی بەرێ لە بەری بوون و لە بیری نەچووبوونەوە. خودا ماڵی کاک ماجد مەردووخ ڕووحانی ئاوەدان کا، کە فریای ئەم کەمەش کەوت و لە چاپی دا.
ئەکەر  شامی سەر بە گەلی کورد نەبوایە، ئەگەر هێندە بێکەس و هەژار نەبوایە، ئەگەر لە بەهرەی بینایی بەشی بوایە، ئەگەر و ئەگەر و ئەگەر...کە بە داخی گرانەوە هەزاران ئەگەر و خۆزیا، هەرگیز هیچیان لێ شین نەبووە ـــ لێم ڕوونە ناوبانگی شیعری لە زۆر ئاقاران دەبیسرا.
بە بڕوای من هەر تەنیا ئەو پارچە شیعرەی کە دەربارەی کرانشینی دایناوە و ژیانی چینی لێقەوماوی بەخت و ئیقباڵ وەرگەڕاوی تاڵە ڕەش و ژیان تاڵی بێ سەر و سامان و ناهومێد و کەس نەناس و سەر لێ شێواو و کەساسی، بەو جۆرە وێنە کێشاوە باشترین گەوای هونەر و هونەرمەندی و دەس‌ڕەنگینی و شیعرجوانی و ڕەوانی شاعیری هەڵکەوتەیە.

با لە خوا بپاڕینەوە کە "شامی"ش و خزم و کەسی هاوڕەسەنی، لە ژیانی دیلی و زەلیلی و دڵبرینی و هیچ‌نەبینی و بێ مالی و کرانشینی، ڕزگار بین و بتوانین بە ڕاشکاوی، کر و هونەری هێژامان ئاشکرا کەین و بیدەینە بەر چاوی تیژی گەلانی خواپێداوی ئەم جیهانە.ئامین.

عبدالرحمن شرفکندی ... هەژار ... تاران پایزی ۱۳٦۳(۱۹۸٤)

مەردم باینە‌ دیار ئی بە‌دبەختیە‌
ڕوین خاترجە‌م، لە‌ی شاره‌ نییە‌

چیم ڕوین بسینم، لە یاروو بە‌قاڵ
ئە‌ڕای ناو هەڵوای، جومە‌ی ئاخرساڵ

سڵامی کردم، وه‌ت: ئە‌لە‌یک گشت‌کەس
ئە‌و کاسە‌ ئە‌ڕای، چە گردید وه ‌ده‌س؟

ماس توای؟ نە‌یرم، ڕوب توای؟ نییە
شیر دوو جویر هە‌س، سفید و سیـە

وه‌تم: هە‌ی مە‌شە‌ی زنده‌ی گیانت بوو 
بە‌قاڵی بایس، گشت جنسی داشتـوو

وه‌تم: ڕوین توام، ڕوین خاترجەم
ئەر دیری بیە ‌پیم، گیان خوه‌د قەسەم

بە‌قاڵ گورجە ‌و بی، ئە‌وه‌ڵ کاری کرد
ده‌س چە‌پ هاورد ده‌س ڕاسم گرد

ماشەڵڵا وه‌ زوور، مەشەی ئە‌لی‌ئە‌سکە‌ر
وه‌ ئەوه‌ڵ تە‌کان، کیشادەمە‌ ده‌ر

وه‌ت: خوه‌م عەشایر، چەکیده‌ی کوردم
دِ‌ مە‌ن ڕوینن لە‌ ماڵ، خاڵووم هاوردم

دوو ساعەت و نیم، لە‌ ڕوین تاریف کرد
وه‌ گیان سە‌رکار، مە‌غز لە‌ سەرم برد

نە مە‌زه‌ی کردم، نە‌ لە ‌لی خواردم
شەش تمەن و نیم، ئەڕای شماردم

هەرچە‌ند قەرز کردویم، وه‌لی وه‌ خوه‌شاڵ
شیره‌ و ئارد و ڕوین، هاوردمە ماڵ

تا ڕوین ڕشانم، وه‌ ناو تاوه‌
دیم بووگەن ڕوین خە‌یلی خراوه‌

وه‌ گیان سەرکار، شووخی ده‌ر ڕه‌فتە
من گەمان کردم، بووگەن نە‌فتە

زه‌ڕه‌ی لە‌ هەڵوا، نامە‌ بان زوان 
دڵ و ده‌روینم، وه‌ختوی بایدە‌ بان

تاوه‌ هە‌ڵگردم، وه‌ره‌و ناو هسـار
گن‌گن لەی هه‌ڵوا، دامە‌ قەی دیوار

 

هەمسایەیل وه‌تن: "شامی"شیت بییە
وه‌تم: نە مەردم یە‌ بە‌دبەختییە

پویلم هەرامە‌ یە بایس بڕشد
ئەر بەشی بکە‌م، مردییە‌کان کوشد

دامەی قەی دیوار، ماڵە‌یک هاوردم
تاقنمای ناوڕاس، بە‌ن‌کەشی کردم

ئی قاڵه‌ ڕه‌سی، وه‌ گووش خاون ماڵ
هاتە ناو هە‌سار، کرده‌ی گرم و قاڵ

ژن خاون ماڵ، وه‌ ماڵ هاتە ده‌یشــت
وه ‌تۆ چە‌ پنهان مردگ ئه‌ڕام نە‌یشــت

ئە‌و هە‌ر دوشمین دا، من ده‌نگ نە‌کردم
ئاخر مەجبوور بیم، ناو باوکی بردم

تا یەی دوشمین دام، هە‌م پیاو و هە‌م ژن
چو سه‌گ هه‌ڵامات، هاوردن پە‌ی من

پیاو هاتە‌ وه‌ر، ژنە‌ کە‌فتە‌ پشــت
چنگ نانە‌ حە‌ڵقم، وه‌ زیلە وه‌ مشــت

هەف هە‌شت ده‌س خواردم، دو ده‌س وه‌شانم
بیس کرانشین ڕشیانە بانم

ناو هە‌سار بییە،‌ مەیدان نە‌بە‌رد
جەنگ شرووع کریا، وه‌ ئە‌سڵحەی سە‌رد

وه‌ تەشت ڕه‌خت‌شوور، ئە‌فتاوه‌ و ئاوپاش
یە‌کێ ئاتەش‌ڕیز، یە‌کێ وه‌ مە‌قاش

تایفەی ئە‌وان، فامیلە‌یل من
ئاماده‌ی جەنگ بین، هە‌م پیاو و هە‌م ژن

من دیم کار گەنە‌، ناو خودا بردم
کراواتە‌کەی باقرخان گردم

هە‌ر وه‌ک کیسە‌کەش لە ناو حە‌مام
دریژی کردم مشت و ماڵی دام

باقر خان لە‌ ژیر، بیس نە‌فە‌ر لە‌ بان
منیش لە‌ ناوڕاس، جویر کەواو لای نان

شەمە و شەکره‌لی، شە‌مسوڵا و شیــرزا
مووسا و مام وه‌لی، مستە‌فا و میـرزا

بچیم وه‌ سه‌ر وه‌خت، ژنە‌یل ده‌لیر
ده‌ستەی چوو پڵنگ، ئده‌ی وینە‌ی شیر

مەرزیە‌ و مە‌هوه‌ش، مە‌هین و مەهناز
شوهره‌ و شەراره‌، شە‌هین و شەهناز

ئامنە‌ و ملووک، ئاسیە‌ و ئە‌قده‌س
زوڵف یەکتری، پیچانوین وه‌ ده‌س

تابان وه‌ تاکەوش، جیران وه‌ جـاڕوو
لە‌یلا وه‌ لە‌قە‌ و گوڵبانوو وه‌ چوو

مە‌هوه‌ش مە‌دهووش بی، قە‌مەرتاج غەش کرد
نسره‌ت خوه‌ی هە‌ڵاک، لە‌ بان لە‌ش کرد

چە‌ن شیشەی ماتیک، لە هنگام جە‌نگ
ڕشیاو و شکیا، زه‌مین کرد وه‌ ڕه‌نگ

یەی کیلوو کەنیا، زوڵف گیس جوراوجور
هە‌نایی، سفید، سیاه، باز و بوور

دوو ساعەت و نیم، جە‌نگ ئدامە داشت
سەد لە‌عنە‌ت وه‌ ڕوین، توخم نزا کاشت

بە‌ئده‌ز مەرافە و ده‌عوا و گرم و قاڵ
سەیل جەنگ کەره‌یل، یە‌ک‌یە‌ک چینە ماڵ

خوه‌م تە‌نیا مە‌نم، وه‌ دڵه‌ی پڕ ده‌رد
گیج و سەرگەردان، شەرمە‌نده‌ و ڕوی زه‌رد

نە ڕای پەسم بی، نە‌ ڕاگە‌ی پیشم
نە ڕووی ماڵ خوه‌م، نە‌ قەوم و خیشم

وه‌تم: سوب بچم سمساری بارم 
هە‌ستیم هەڕاج کەم بچمە پە‌ی کارم

شامی ... مەرافەی ڕوین نەواتی

سەرەوە