دواین هەواڵ

2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان 2023-09-06 بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-02 دیسان گڕی باباگوڕگوڕ بڵێسەی سەند. 2023-09-01 وتەی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکیPAK ٣٠ساڵ لەمەوبەر: 2023-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2023-08-08 ژینگەی نیشتمان، گۆڕەپانی هێرش و بەرەنگاریی نێوان ئێران و کوردستان 2023-07-31 هێرشی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاقدەرە لە تیکاب 2023-07-31 ڕاپەڕینی خەڵکی دیواندەرە لە داگیرکەر 2023-07-29 لە ئیزە کوڕێکی بەختیاری لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە کوژرا

سەرۆکایەتیی

پەیامی رێبەری سەربەخۆیی رۆژھەڵات بە بۆنەی٨٧ ەمین ساڵی شەھادەتی شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی

08/12/2021

پەیامی سەرۆکیPAK , فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان
بەبۆنەی هەشتاوحەوتەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی

شومشیرێ عەلیمەردوون تەلای بیغەش؛ بە زەمین بێرچ ئیزەنێ بە ئەسموون تەش
بی عرووس تۆ کێل بێزەن، تا موو کۆنۆم جەنگ؛ شۆمشیرۆم بە گێل زەنۆم سی ئیلێ چارلەنگ
دشمەنوون زێ بەعدێ موو،چارە ندرارێن؛ گەویەلە نیلەسوار،بە حەفت و چارێن


بەناوی خوای گەورەو دلۆڤان

    ئەمڕۆ ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، ٨٧ ساڵ لە شەهادەتی سەرداری گەورەی گەل، شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی تێپەڕ دەبێ.
شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی،هاوکات لە گەڵ شۆڕشی سمکۆی مەزن ؛شۆڕشێکی چەکداریی جەماوەریی لە باشووری رۆژهەڵاتی نیشتمان لە ناو عێلی بەختیاریی دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری فارس بە سەرۆکایەتی رەزاشای پەهلەویی، سەرکردایەتیی کرد. لەو کاتەدا کە رەزاشا تازە دەوڵەتی بەناو مۆدێڕنی ئێرانی بنیات نابوو، لە پێناو فارسیفیکاسیۆن و سەپاندنی ناسنامەی ئێرانییبوون بەسەر نەتەوەی گەورەی کورد و هەموو ناسنامەو حوکمڕانییە نافارسییەکانی ناو «مەمالکی مەحرووسەی ئێران»، کەوتبووە پەلامار و لەشکرکێشی و داگیرکردن.
سردار شێرعەلیمەردانخان، پاش زنجیرەیەک نەبەرد و پێکدادان لە گەڵ لەشکری فارس، بە فێڵی وتووێژ، سمکۆئاسا لە داو خراو و سەرەنجام لەبەرەبەیانی رۆژی ١٧ی سەرماوەزی ٢٦٣٤ک(١٩٣٤ز)، لە گەڵ پۆلێک لە گەورەکانی بەختیاریی لە سێدارە درا. رەزاشا،هەروەک چۆن لە هەبوونی گڵکۆیەک بۆ سمکۆی مەزن دەترسا، شێرعەلیمەردانخانی گۆڕنادیار کرد.
جێگای شانازییە کە ئەمڕۆ نەوەکانی شێرعەلیمەردانخان و سمکۆی مەزن لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستاندا، قۆڵیان لە قۆڵی یەک کردووە و لە پێناو رزگاری خاک و ئازادیی و سەربەخۆیی نەتەوکەماندا، لەخەباتدان و دەجەنگن.
ئەمڕۆ  لە کاتێکدا، تاران تێدەکۆشێ جیاوازییە هەرێمی و زاراوەیی و دینی و مەزهەبییەکانی نێوان پێکهاتەکانی نەتەوە مەزنەکەمان بکاتە کەلێن و هەوێنی پێکدادان نێوانیان و سەرخستنی سیاسەتی پەڕتکەوزاڵبە؛  پاشەرۆژی ئێمە نەوەکانی سمکۆی مەزن و شێیرعەلیمەردانخانی بەختیاریی و سەردارعێوەزخانی کرمانج و عەلیمەردانخانی بیرانوەند و داودخانی کەلهووڕ و شامحەمەدی یاریی و قەدەمخێڕ و پێشەوا قازی محەممەد، لە بەرانبەر هەڕەشەکانی فاشیزمی فارس و شۆڤینیزمی ترک دا، لە گرەوی یەکبوونی ناسنامەیی و تەواوکاریی نەتەوەییماندایە.
ناو و یادی شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی لە سینگی جەنگاوەرانی ریزەکانی سپای میللیی کوردستان و تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستاندا، زیندوو کراوەتەوەو رێگا و ئامانجە پڕسەروەرییەکەی لە خاکی بەختیاریی و گشت کوردستان، دەبووژێننەوە.
 
حسەین یەزدانپەنا
١٧ی سەرماوەزی٢٧٢١ک
٨ی دیسامبری٢٠٢١ز

 

سەرەوە