دواین هەواڵ

2023-11-26 هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد 2023-11-26 پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: 2023-11-25 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر 2023-11-22 پڕۆفیسۆرێکی کورد میدالیای رازێرفۆردی پێ بەخشرا 2023-11-22 ئەمریکا دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆردوومان کرد 2023-11-15 کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە! 2023-11-09 سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل 2023-10-03 ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی لێدان و پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران چووەتە حاڵەتی کۆماوە 2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان

هیتر

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەندامانی PAK لە وڵاتی نیدەرلاند(هولەند)

02/05/2022


رۆژی شەممە 27ی خاکەلێوەی ساڵی 2722ی کوردی هاوکات لەگەڵ 16ی ئاپریلیی ساڵی 2022ی زایینی، کۆبوونەوەی ئاسایی کۆمیتەی PAK لەشاری ئارنهێم لە وڵاتی نیدەرلاند به ئاماده بونی بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی و بەمیوانداری خاتو چیمەن نەقشبەندی بەڕێوەچوو .
سەرەتای کۆبونەوە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدی سەرکردە “سەعید یەزدانپەنا” و سەرجەم شەهیدانی کوردستانی گەورە و لێدانی سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.
خاتو چیمەن نەقشبەندی پاش بەخێرھاتن کردنی ئەندامان تەوەرەکانی کۆبوونەوەی خسته بەرباس و دواتر هەڤاڵ ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی نوێنەرایەتی ئوروپای PAK، لە لای خۆیەوە لە سەر خاڵەکانی کۆبوونەوە لێدوانی پێشکەش کرد وخاتو چیمەن بەرپرسی کۆمیتەی ھولەند ئاماژەی بە چۆنیەتی و بەڕێوە بردنی ساڵیادی دامەزراندنی پاڕتی ئازادیی کوردستانی کرد و هەر یەک لە هەڤاڵان بەرپرسیارەتیان پێ سپێردرا ، ھەروەھا لە دانیشتنی کۆبوونەودا باسێکی چڕ له سەر خاڵه پێشنیار کراوەکان کرا و هەڤاڵانی بەشدار بیر و بۆچوون و ڕخنەی خۆیان پێشکەش بە بەرپرسی کۆمیتەکرد .
پاش چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوە به سەرکەوتویی کۆتایی پێ هات.
سەرچاوەی هەواڵ راگه‌یاندن
کومیتەی ڕێکخستنی هۆڵه‌ندی
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
28ی خاکەلێوەی ساڵی 2722کوردی
17ی ئاپریلیی ساڵی 2022 زایینی

سەرەوە