پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا.
17/09/2022
رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی داگیرکراو! هەروەک ئاگادارن کوردستان و کورد بە شەهیدکردنی "ژینا ئەمینی" بەدەستی کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس, تووشی غەدر و ستەمێکی دیکەبووە. شەهیدکرانی کچە لاوی کورد " ژینا ئەمینی" وەبیرهێنەرەوەی شەهیدکرانی " شوانەی سەیدقادر" لە شاری مەهابادە. لەگەڵ ئەوەدا کە شەهیدکردنی ژینا، ئەستاندنی ناڕەوای گیانی مرۆڤێک و زەوتکردنی مافی ژیانی ئەو کچە لاوەی کوردە، بەڵام بەشێوەیەکی قووڵتر بابەتێکی گشتیی نەتەوەییە و ناتوانێ تەنیا لە ئاستی تاکەکەسیدا لێکبدرێتەوە. ژینا دەگیرێ و دەکوژرێ، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی حیجابی رەچاو نەکردووە، بەڵکوو بەر لە حیجاب لەبەر ئەوەی کوردە و کچە کوردێکە؛ بۆیە ئەم تاوان و دەسدرێژییە لە چوارچێوەی پێوەندیی نێوان دەوڵەتی داگیرکەری فارس و کوردستانی داگیرکراودا لێکدەدرێتەوە؛ ئەوان بەو تاوانە جارێکیتر دەسدرێژییان کردووەتەسەر ماف و خاک و خەڵک و ئاسایش و ئازادیی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی داگیرکراو. هەر بەوپێیەش رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی داگیرکراو و بگرە لە هەموو کوردستانی مەزن لەسەریانە ئەم رووداوە بە هی خۆیان بزانن و هەرکەس لای خۆیەوە وەک پرسێکی نەتەوەیی خاوەندارێتیی لێبکات. قاتڵی ئەسڵیی ژینا دەوڵەتی داگیرکەری فارسە و لە بەرانبەردا قازی و دادگای رەوا لەم کەیسەدا خەڵکی کوردستان بۆ خۆتانن و تەنیا لەڕێی هەنگاو هەڵگرتنەوە و هەڵوێستدەربڕینێکی یەکگرتووانە دەتوانن حوکم لەسەر ئەم تاوان و جینایەتە بدەن. هەروەکوو لەکاتی شەهیدکرانی شوانەی سەیدقادردا بۆ ماوەی 40 رۆژ هەموو کوردستان هەستایە سەرپێ و راپەڕینێکی سەرانسەریی کوردستانیی چووە لاپەڕەکانی مێژووەوە؛ داوا لە هەموو دانیشتوانی کوردستانی خۆشەویست دەکەم شاری سەقز و بنەماڵەی شەهید ژینا بەتەنیا بەجێ نەهێڵن و وەک هەنگاوی سەرەتایی رۆژی دووشەممە کە هاوکاتیشە لەگەڵ 31 ساڵەی تێرۆری رچەشکێنی رێبازی سەربەخۆیی کوردستان " کاک سەعید یەزدانپەنا" لە مانگرتنێکی گشتیی و یەکگرتوو و سەرانسەرییدا دەوڵەتی داگیرکەر وەک قاتڵی ژینا و وەک دوژمنی خاک و خەڵک و دانیشتوان و ژینگەی نیشتمانەکەمان مەحکووم بکەن. چاوەڕوانیی لەوەی دەزگای قەزایی دەوڵەتی داگیرکەر بە هانای مافی زەوتکراوی ژینا و بنەماڵەی ژینا و مرۆڤێکی کوردەوە بێت، چاوەڕوانییەکی لە جێیخۆیدا نییە؛ بەڵکوو دەتوانێ وەک بەلاڕێدا بردنی کەیسەکە دوژمن کەڵکی لێوەرگرێت. هەڵبەت وەڵامدانەوە بە تاوان و جینایەتەکانی تاران تەنیا بە مانگرتن بەس نییە؛ کاتی ئەوە هاتووە لە بەرانبەر کوژرانی رۆژانەی رۆڵەکانی نەتەوەکەماندا لە سنوورەکان و لەسەر شەقامەکان و لەنێو زیندانەکان، لاوانی کوردستان چ لەسەر خاکی کوردستان و چ لە ماڵی دوژمندا لەهەر کوێ بۆیان کرا و بەهەر ڕادە توانییان، دوژمنی داگیرکەر و دامەزراوەکانی بەر هەڵمەتی خۆیان بدەن و تۆڵەی خوێنی بە ناحەقڕژاوی خوشک و براکانیان بکەنەوە. لێرەوە سڵاو دەنێرم بۆ رۆحی پاکی ژینای شەهید و هاودەردیی لەگەڵ بنەماڵە غەدرلێکراوەکەی دەردەبڕم و سڵاو رێز و وەفای خەباتگێڕانە بۆ دانیشتووانی شاری سەقز دەنێرم کە ئەمڕۆ بە حەشیمەتێکی زۆر تەرمی ژینای شەهیدیان بەخاک سپارد و هەر ئێستاش لاوانی شاری سەقز لەسەر شەقامەکانن و بە دروشمدان و بە خۆپیشاندان ئەو تاوانە مەحکووم دەکەن و لەسەر کوردبوون و ناسنامەی کوردستانیی خۆیان و مافی ژیان و سەروەریی و ئازادیی کوردستان خۆپێشاندان دەکەن. حسەین یەزدانپەنا ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ ک ١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٢ ز
ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان