پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-11-26 هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد 2023-11-26 پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: 2023-11-25 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر 2023-11-22 پڕۆفیسۆرێکی کورد میدالیای رازێرفۆردی پێ بەخشرا 2023-11-22 ئەمریکا دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆردوومان کرد 2023-11-15 کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە! 2023-11-09 سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل 2023-10-03 ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی لێدان و پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران چووەتە حاڵەتی کۆماوە 2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان
17/09/2022
🔵ڕێبەری خەباتی سەربەخۆیی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو لە دووهەمین پەیامیدا:
🔺سڵاو و سپاس پێشکەشی خەڵکی سەقز و سنە دەکات،
🔺داوای بەهاناوە هاتن لە شارەکانی دیکەی کوردستان دەکات.
لە کاتێکدا کە هەتا ئەم چرکەساتەش رۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە شارەکانی سەقز و سنە لەسەر شەقامەکان درێژە بە بەربەرەکانێ لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەسەر کوردستان دەدەن، بە پێویستم زانی سڵاو و سپاسی پێشمەرگانە پێشکەشی دانیشتوانی شاری سەقزی خۆڕاگر بکەم کە لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە بە هانا و دەنگی نیشتمان و بنەماڵەی غەدرلێکراوی ژینا ئەمینییەوە چوون، و بە رێپێوانێکی پڕشکۆ تەرمی ژینای زوڵملێکراو و شەهیدیان بە خاکی کوردستان سپارد. هەروەها سڵاو و شانازیی پێشکەشی ئەو لاوە خاوەن بیر و هەستانە بکەم کە لە توێی دروشمی " داگیرکەری ئێرانیی، قاتڵی ژینامانی" دوژمن و قاتڵی سەرەکی و مێژوویی نەتەوەی کورد و کوردستانیان بەڕوونی دەسنیشانکرد. ئەوە لە کاتێکدا بوو کە دەوڵەتی داگیرکەر لەپاش شەهیدکردنی ژیناوە، هەموو رێ و شوێنێکی گرتەبەر بۆ ئەوەی تەرمی ژینا لە بێدەنگیدا بەخاک بسپێردرێ و باجی ئەو تاوان و جینایەتە نەدات. هەر لێرەدا پێویستە پێ لەسەر ئەو راستییە دابگرمەوە کە قاتڵی ژینا و ژیناکان و سەد ساڵ کوشتاری رۆڵەکانمان دەوڵەتی داگیرکەری فارسە؛ و رێگای بەختەوەری و ئەستاندنی ئازادی و گەیشتن بە ئاسایش لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتەدا وەدی نایەت، و تەنیا رێگامان دەرچوونە لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتە داگیرکەرە و گەیشتنە بە دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان. هەروەها سڵاو دەنێرم بۆ شاری قارەمانی سنە. سڵاو لە خەڵکە بوێر و قارەمانەکەمان لە شاری سنەی سەربەرز؛ کە هەر زۆر زوو بە هانا و هاواری سەقز و رۆحی پاکی ژیناوە هات و هەتا ئەم چرکەساتەش لاوەکانمان لەسەر شەقامەکان بەربەرکانێ لەگەڵ دوژمنی داگیرکەر و هێزە داگیرکەرەکانی دەکات و بە دروشمی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانە باجێکی قورسیان خستووەتەسەر تاران بۆ خولقاندنی ئەو جەنایەتە. ئێستا چاوی هیوا و داوامان لە باقی شارەکانی نیشتمانە زامدارەکەمانە. چاومان لەوەیە کە هەموو رۆڵەکانی نەتەوەکەمان هەر لە یاسووجەوە، لە مەڵبەندەکانی بەختیاری و لوڕ و کەلهوڕ و لەکەوە هەتاکوو مەڵبەندی قارەمانێتیی سمکۆی مەزن و تەنانەت کوردەکانی خوراسان، هەر شارێک لای خۆیەوە بەشداریی لەم بەربەرەکانێیەدا بکات و بە هانای سەقز و سنەوە بێت. ئەگەر رۆڵەکانی نەتەوەکەمان یەکگرتووانە و هاوکات لەسەر شەقامەکان بەربەرەکانێی دوژمنی داگیرکەر بکەن، هێزەکانی دوژمن ناتوانن بە ئاسانیی شارێک تاق بکەنەوە و خەڵکەکەی سەرکوت بکەن. سڵاو لە گیانی شەهیدی تازەی نەتەوەکەمان ژینا ئەمینی. سڵاو لە خەڵکی بوێری سەقز و سنە. هەر لێرەوە برینی ئەو لاوە بە هەست و خوێنگەرمانە ماچ دەکەم کە ئەمڕۆ لە گەڕیانی بەربەرەکانێ لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ئێران لە کوردستان لە شاری سەقز و سنە برینداربوون. حسەین یەزدانپەنا شەوی ٢٦ لە سەر ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ کوردی
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل
کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە!
پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: