دواین هەواڵ

2023-11-26 هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد 2023-11-26 پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: 2023-11-25 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر 2023-11-22 پڕۆفیسۆرێکی کورد میدالیای رازێرفۆردی پێ بەخشرا 2023-11-22 ئەمریکا دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆردوومان کرد 2023-11-15 کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە! 2023-11-09 سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل 2023-10-03 ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی لێدان و پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران چووەتە حاڵەتی کۆماوە 2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 28 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو رۆژهەڵات بەردەوامە لە راپەڕین

22/09/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 28 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
رۆژهەڵات بەردەوامە لە راپەڕین

لە درێژەی راپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراودا، رۆڵەکانی کوردستان لە باکووریترین مەڵبەندەکانی رۆژهەڵاتی نیشتمان تا باشووریترینی، لە " ماکۆ، ورمێ، بۆکان، مەهاباد، سەردەشت، شنۆ، نەغەدە، پاوە، سەقز، سنە، دیواندەرە، دێولان، قروە، کرماشان، ئیلام، خورماوا و... تا دەگاتە خوراسان"  سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەر بە ھێنانی ھێز و دامەزرانی چەکی قورس و لەشکرکێشی و میلیتاریزەکردنی شارەکان، #ڕاپەڕینیکوچکو_بەرد درێژەی ھەبوو و یەکگرتووانە درێژەیان بە بەرخۆدان و بەرەنگاریی مەزنی نەتەوەییان دا.
رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بیر و هەڵوێستی نەتەوەیی و رابوون دژی ستەم و زۆرداریی دەوڵەتی داگیرکەری فارس، پەیامی کوردبوون و کوردستانی‌بوونی خۆیان دەمەزەردکردەوە. بە دروشمی " کوردستان ناوت بەرزە، دوژمن دەخاتە لەرزە" دوژمنیان وەلەرزە خست و هێز و بڕسکیان لێ بڕی. 
رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو دەیسەلمێنن دوژمنی داگیرکەر بە هەموو هێز و توانایەوە، بە هەموو چەک‌وچۆڵ و زەبر و زەنگێکییەوە لە بەرانبەر هێزی یەکگرتووی کوردستانیان بە چۆکدا دێت.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی ڕاگەیاندن
١ رەزبەری ٢٧٢٢ک
٢٣ سێپتامبری ٢٠٢٢ز

کاتژمێر:  ٠١:٥٠ بەرەبەیان

سەرەوە