پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-11-26 هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد 2023-11-26 پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: 2023-11-25 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر 2023-11-22 پڕۆفیسۆرێکی کورد میدالیای رازێرفۆردی پێ بەخشرا 2023-11-22 ئەمریکا دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆردوومان کرد 2023-11-15 کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە! 2023-11-09 سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل 2023-10-03 ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی لێدان و پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران چووەتە حاڵەتی کۆماوە 2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان
01/12/2022
كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان ڕۆژی چوارشەممە 9ی سەرماوەزی 2722 كوردیی شاندێكی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەسەرپەرشتیی بەڕێز " عومەر ئێلخانیزادە" بەرپرسی دەورەیی ناوەند و ھەر یەك لە بەڕێزان: محەمەد نەزیف قادری، عەبدوڵا ئازەربار، ئیسماعیل رەحمانی و عەتا ناسرسەقزی، سەردانی پارتی ئازادیی كوردستانیان كرد و لە لایەن شاندێكی پارتی ئازادیی كوردستان بەسەرپەرشتیی بەڕێز “حسەین یەزدانپەنا" سەرۆكی PAK؛ خەلیل نادری وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكان، هامنۆ نەقشبەندی ئەندامی سەركردایەتی، جوانشێر ڕەفعەتی ئەندامی پێوەندییە گشتییەكان، ئەدیب خالیدیان ڕێكخەری نووسینگەی كاروباری سەرۆكایەتی، رووناهی لەك و سەربەخۆیی موكریانی كادرانی پارتی ئازادیی كوردستان، پێشوازییان لێكرا. كۆبوونەوەكە بە وتەكانی بەڕێز بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاریی لە سەر دوو تەوەری سەرەكیی نیازی سەردانەكەیان كە بریتیی بوون لە هەڵسەنگاندنی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران و پرس و پێویستیی هاوكاریی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵات دەستی پێكرد. پاشان هەركام لە ئەندامانی شاندی ناوەند بەشدارییان لە هەڵسەنگاندنی تەوەرەكانی بەر باسدا كرد. بە دوای ئەوەدا بەڕێز سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان وێڕای بەخێڕهێنانی گەرمی شاندی ناوەندی هاوكاریی، كۆبوونەوەكەی بە هەنگاوێكی گرینگ بۆ بەهێز كردنی ڕەوتی هاوكاریی و رێككەوتنی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێناو گوڕ و تیندان بە خەباتی ڕزگاریخوازیی كوردستان و وەدەستهێنانی مافی چارەنووسی سیاسیی وگەیشتن بە سەروەریی و كۆتاییهێنان بە كۆماری ئیسلامیی خەمڵاند. لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە لێكدانەوەی دۆخی ئێستای كوردستان و ئێران راو بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و جەختیان لەسەر یەكگرتووی زیاتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردەوە. هەروەها پێداگرییان لەسەر بەهێز كردنی پێوەندیی و پەرەپێدانی هاوكاریی نێوان پارتی ئازادیی كوردستان و ناوەندیی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و كار كردنی هاوبەش بۆ پێكهێنانی چەترێكی گشتگیری سیاسیی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە. لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە دانیشتنەكانی داهاتوودا هەر دوو لا هەوڵەكانیان بۆ كاری هاوبەش و كردەیی و هەروەها بۆ میكانیزمەكانی پێكهێنانی یەكگرتوویی زیاتری نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە. پارتی ئازادیی كوردستان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ٩ی سەرماوەزی٢٧٢٢ك ٣٠نوامبری ٢٠٢٢ز
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل
کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە!
پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: