دواین هەواڵ

2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 94 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

13/12/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 94 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

شەوی ڕابردوو هێزە داگیرکەرەکانی بەر فەرمانی تاران لە درێژەی تاوان و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر ژیان و ماڵی خەڵک و ڕفاندن و بێسەروشوێن کردنی ڕۆڵەکانی کورد، بەشێوەیەکی دڕندانە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی مامۆستا سەیفوڵڵا  حسەینی، لە شاری جوانڕۆی خۆڕاگر.
 مامۆستا سەیفوڵڵا کە مامۆستایەکی دیاری ئایینی و یەکێ لە گەورە پیاوانی کوردە و لەسەر بڵینگۆی مزگەوتی " خاتەمول ئەنبیا" ی شاری جوانڕۆ لە ئاداب و رسوومی کوردەواری دەدوا و خاوەنی هەڵوێستێکی نیشتمانی و دلێرانەیە و لە حاست تاوان و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەر دەنگی هەڵبڕیبوو؛ شەوی رابردوو لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەی و لە کاتی ڕفاندنیدا، ئەوپەڕی بێڕێزی بەخۆی و  هاوسەر و بنەماڵەکەی دەکرێ و دەستی خاتوون قادریی هاوسەری ژیانی دەشکێندرێ.
جێی ئاماژەیە  پاش ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی ،مامۆستا سەیفوڵڵا، ڕەوانەی  ئیدارە و گرتووخانەی ئیتلاعاتی کرماشان دەکرێ و ئێستا بێسەرو شوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر ژیانی نییە.
پارتی ئازادیی کوردستان، هەڵوێستی کوردانەی مامۆستا سەیفوڵڵا و هەموو ئەو مامۆستایانەی تر کە دەگەڵ ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان ماونەتەوە و پشتیان لە خەڵک نەکردووە، بەرز دەنرخێنێ. هاوکات هێرش بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی و گرتن و بێڕێزیی پێیان بەتوندی مەحکوم دەکا و داواکارە لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان کە پشتیوان و پارێزەری مامۆستایان و نوخبە پێشنگەکانی کۆمەڵگە بن کە خاوەنی هەڵوێستی کوردانە و پشتیوانی ڕۆڵە ڕاپەڕیوەکانی کوردستانن .
هەروەها ئەو ڕاستییە ڕادەگەیەنینەوە کە تەنیا دەوڵەت و سەروەریی نەتەوەیی دەتوانێ، دانیشتوانی کوردستان لە ھێرش و کوشتار بپارێزێت.
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٢ک
١٣ دیسامبر ٢٠٢٢ز

سەرەوە