دواین هەواڵ

2023-03-24 بۆچی پارتی ئازادیی کوردستان لەمپەڕی ئێرانچێتیە؟ 2023-03-17 بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارەدرا 2023-03-17 بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دیدار و سیمینارێک لەلایان ڕێکخستنی گشتییPAK 2023-03-15 دیدار و پێکگەیشتنەوەی ھەڤاڵە سەربەرزەکانی بەرەکانی جەنگ 2023-03-15 یەکێ‌دیکە لە بریندارەکانی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو 2023-03-13 لە ئاگرییەوە تا لوڕستانات خاوەندارێتی‌ لە شەهیدانی راپەڕین، ٢٥ ی رەشەمە، دوا پێنجشەممەی ساڵ هەمووان لەسەر گڵکۆی شەهیدان کۆدەبینەوە. 2023-03-12 بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی کوردستانیی سەبارەت بە مەنشووری "مهسا" 2023-03-11 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان، سەبارەت بە مەنشووری مهسا 2023-03-08 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 8ی مارس 2023-03-06 درێژەی تاوان و هێرشی بیۆتیرۆریستیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە رۆژهەڵات 2023-03-06 بۆ دەنگھەڵبڕین دژی ژەھراویی کردنی قوتابخانەکان؛ کوردستان مان دەگرێت. سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە 2023-03-05 دەسکەوتە مەزنەکان و هەڵە گەورەکە لە ئاوێنەی ٣٢ ساڵ پاش ڕاپەڕین 2023-02-28 🟥قوتابخانەی یاسین و شەهیمی شاری کرماشان کەوتنە بەر هێرشی بیو تێروریستی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران. 2023-02-25 خاتوو سوهەیلا قازی کچی پێشەوای نەمر لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. 2023-02-25 پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو سوهەیلا قازی

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)

31/12/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
(ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)
ئەمڕۆ ١٠ بەفرانباری ٢٧٢٢، لە چلەی شەهیدانی جوانڕۆدا، خەڵکی ئازا و چاونەترسی جوانڕۆ، بە بەرز راگرتنی یادی شەهیدان و هاتنەوە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان خاوەندارێتییان لە رابوونی پڕشکۆیان و خوێنی شەهیدانی نیشتمان کرد.
رۆڵە چاونەترسەکانی جوانڕۆ، سەرەتا بەکۆبوونەوەیان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی راپەڕین و دواتر بە رژانەسەر شەقام و کۆڵانەکان درێژەیان بە راپەڕینی ١٠٦ رۆژەیان دا.
هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، بە دامەزراندنی قەناس بەدەستەکانیان لەسەربانەکان، تەقەی ڕاستەوخۆ و پەلاماردانی خەڵکی راپەڕیو و  بەکارھێنانی گازی فرمێسک رێژ  حەولی بڵاوەپێکردن و دامرکاندنەوەی راپەڕینەکان دەدەن. لە ئاکامی ئەم پەلامارانەدا ژمارەیەک لە کچ و کوڕانی ئازای نیشتمان شەهید و برینداربوون.
خەڵکی ئازا و قارەمانی جوانڕۆ لەبەرانبەر پەلاماری دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا راوەستاون و دیفاعی رەوا لە خۆیان و راپەڕین دەکەن. ھەر ئێستا لە ھێندێک لە گەڕەک و شەقامەکانی شاردا،شەڕ و تێکهەڵچوون لەنێوان خەڵکی راپەڕیو و هێزەداگیرکەرەکانی ئێران لە ئارادایە.
هاوکات ئەوڕۆ لە شارەکانی کرماشان، سەرپێڵی زەهاو و سنە، خەڵکی ئەو شارانە بە هاتنەوەسەر شەقامەکان، بەردەوامییان بە بەرخۆدانی قارەمانانەیان دا.
سەرەنجام ڕاپەڕینی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، کۆشک و تەلاری دەوڵەتی داگیرکەر، دەڕمێنێ و لە بست بە بستی خاکی نیشتمان رایاندەماڵێ.
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
١٠ بەفرانباری ٢٧٢٢ ک
٣١ دیسامبری ٢٠٢٢ ز

سەرەوە