دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 98 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)

01/02/2023


ڕاگەیەندراوی ژمارە( 98 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
(ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)
ئەمشەو 12 رێبەندان، خەڵکی تێکۆشەر و ئازای رۆژهەڵات لەگەڵ دەسپێکی رێوڕەسمە حکومەتییەکانی دەهەی فەجر لە ئابدانان، ئیلام،مورموری، خوی و هەمەدان بۆ رەتکردنەوەی حوکمی دەوڵەتی داگیرکەری فارس رژانەوە سەر شەقام و کۆڵانەکان و بەدەم دروشمدانەوە درێژەیان بە راپەڕینی راماڵینی داگیرکەر لە نیشتمان دا.
نەوەی نوێی رۆژهەڵات وشیارانە داکۆکی لە پرسی نەتەوەییمان دەکەن و بۆ کۆتایی هێنان بە سەروەریی سیاسیی دەوڵەتی داگیرکەر بەسەر رۆژهەڵاتەوە هەڵوێست و هەنگاوی بوێرانە دەنێن.
سڵاو لە کچ و کوڕانی راپەڕیوی رۆژهەڵات کە ماندوویی‌نەناسانە پێداگریی لەسەر بەدەسهێنانی مافە زەوتکراوەکانیان دەکەن.
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
12 رێبەندان 2722 کوردی
1 فێورییەی 2023  زایینی

سەرەوە