دواین هەواڵ

2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان 2023-09-06 بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-02 دیسان گڕی باباگوڕگوڕ بڵێسەی سەند. 2023-09-01 وتەی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکیPAK ٣٠ساڵ لەمەوبەر: 2023-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2023-08-08 ژینگەی نیشتمان، گۆڕەپانی هێرش و بەرەنگاریی نێوان ئێران و کوردستان 2023-07-31 هێرشی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاقدەرە لە تیکاب 2023-07-31 ڕاپەڕینی خەڵکی دیواندەرە لە داگیرکەر 2023-07-29 لە ئیزە کوڕێکی بەختیاری لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە کوژرا

ڕاگەیەندراو

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران

11/02/2023

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان
بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران

ئەمڕۆ ٢٢ ڕێبەندانی ٢٧٢٢ کوردی، یازدەی فێورییەی ٢٠٢٣ی زاینیی، چل و چوار ساڵ بە سەر کۆتاییهاتنی حکومەتی پاشایەتی لە ئێران، تێدەپەڕێت.
ئەگەر چی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی، ڕووداوێکی گرینگی سیاسیی بوو کە خوێن و خەباتێکی زۆر و دوور و درێژی تێچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ڕەزاخانیی لە شوێنی خۆی مانەوە و دەستیان لێ نەدرا؛ بە هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی، قۆناغێکی کارەساتبارتر لە داگیرکاری، ئیستیعمار و ئاسمیلاسیۆن بەسەر کورد و نەتەوەکانی دیکەدا سەپا.
ئێستا کە پاش یەک سەدە لە بنیاتنانی دەوڵەت-نەتەوەی فارس و ٤٤ ساڵ لەڕەشترین قۆناغەکانی، خەریکە دەرفەتێک بۆ کۆتاییهێنان بە بناغەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە دەڕەخسێت؛ پاشماوەکانی بنەماڵەی پەهلەوی و تاقمی «شۆرای مودیریەتی گوزار» و دەستە و گرووپەکانی لەو چەشنە، بە سینگ کوتان بۆ هێندێک چەمکی گشتیی وەک «دێموکراسی» و «سێکۆلاریزم» و «لامەرکەزی» و«مافی شارۆمەندی»، تێدەکۆشن لە پڕۆسەی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیدا بناغەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە لە ڕمان و هەڵّوەشانەوە، بپارێزن و سەروەریی و سەرداریی نەتەوەی فارس بە سەر نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەدا بهێڵنەوە.
ئەوەی لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا کێشە و لەمپەڕی سەرەکیی کورد بووە بۆ ئازادیی و ئاسایش و بەختەوەریی، ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە بووە.هەموو ئەو کارەساتانەی کە لە ماوەی یەک سەدەی پێشوودا لە ناو سیستەمە سیاسییەکانی پاشایەتی پەهلەوی یەکەم و دووهەم و  کۆماریی خومەینی و خامەنەییدا، بەسەر کورد و کوردستان هاتوون؛ لە سۆنگەی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە و سەروەریی نەتەوەی فارسەوە بووە. 
ئێستا کە بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس، لە ئاکامی خەباتی نەتەوەکەمان و نەتەوە بندەستەکانی دیکەو قەیران و ناکارامەییەکانی خۆی و کاریگەرییەکانی بەجیهانیبووندا، لەرزۆک بووە و دەرفەتی هەڵوەشانەوە و کۆتایی هاتنی خوڵقاوە، ڕەوا نییە و کارەساتخوڵقێنە، تاک و گرووپ و حیزبی سیاسیی کورد و هەر نەتەوەیەکی بندەستی دیکە، لە هەر فۆرم و قەوارەیەکدا، بەشداریی بکەن لە حەولەکانی پاراستن و بەردەوامیی ئەو ئیمپراتۆرییە نەخۆشە و سەروەریی نەتەوەی فارس.
 ئەرکی هەرە لە پێش و گەوهەری کوردایەتی، هەڵگرتنی تەوقی سەروەریی دەوڵەتی فارس و وەدەست هێنانی سەروەریی و سەربەخۆیی و بنیاتنانی دەوڵەتی دێموکراتیکی کوردستانە.
  پارتی ئازادیی کوردستان بە دەربەستیی لە حاست یەک سەدە خوێن و خەبات و مەینەتی ڕۆڵەکانی کوردستان، بە پشت بەستن بە ڕەوایی ئەو مافانەی کە خوا و سروشت و یاسا و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بە کوردیان بەخشیوە؛، وێڕای خەباتی شێلگیرانە بۆ کۆتاییهێنان بە حوکمی کۆماری ئسیلامی، لە پێناو گەیشتن بە سەروەریی و سەربەخۆیی کوردستان، بەربەرەکانی لە گەڵ هەموو حەولەکانی بەردەوامییدان بە دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس دەکات. 
پارتی ئازادیی کوردستان داوا لە کوردستانیان دەکات، لە پێناو ئەم ئەرک و ئامانجە پیرۆزەدا، پاڵپشتتی پارتی ئازادیی کوردستان بن و هێز و وزەی زیاتری پێ ببەخشن.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ک
١١ی فێورییەی٢٠٢٣ز

سەرەوە