دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 8ی مارس

08/03/2023

راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 8ی مارس

بە بۆنەی گەڕانەوەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن، بە ناوی سەرجەم ژنانی تێکۆشەری ریزەکانی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا پێرۆزباییەکی گەرم پێشکەشی گشت ژنانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی جیهان و کوردستان بەگشتی و ژنان و کچانی خەباتگێڕی نەتەوەکەمان بە تایبەتی دەکەین.
پتر لە سەد ساڵە ژنانی پێشەنگ و یەکسانیخوازی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی خەبات دەکەن لە پێناو وەدیهاتنی مافە رەواکانیان و یەکسانی و چەسپاندنی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤسالار و دوور لە هەرجۆرە توندوتیژی و هەڵاواردن و چەوساندنەوەیەک، بێگومان ئەو خەباتە دوور و درێژە دەسکەوتی گرینگ و جێی بایەخی بۆ ژنان لە زۆربەی ئاست و رەهەندە سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا دەستەبەرکردووە، بەڵام سەرەرای ئەو قوربانییە زۆر و زەوەندانەی ژنان لەو پێناوەدا پێشکەشیان کردووە، کەچی هێشتا بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواکانیان و چەسپاندنی کۆمەڵگەیەکی ئینسانی کە تێیدا سەرجەم مافەکانی ژنانی تێدا دەستەبەر کرابێ، رێگەیەکی دژوار دوور و درێژیان لەبەرە.
گۆمانی تێدا نییە ژنانی کوردیش نەک هەر بێبەریی نەبوون لە نەهامەتییەکانی ژیان و هەڵاواردنی رەگەزیی و ئێش و ئازارەکانی کۆمەڵگەی پیاوسالاریی، بەڵکوو چەن قاتی ژنانی رۆژاوایی و کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانی جیهان لە ژێر باری رەوشی قورسی ژیان و داب و نەریتە هاوردەکانی داگیرکەرانی کوردستان لە لایەک و دابەش و داگیرکراوی کوردستان لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە لایەکی دیکەوە ژیانیان تێپەڕاندووە. 
 ئەگەر بە درێژایی مێژوو ژنانی کورد ئێش و ئازارە تایبەتییەکانی خۆیان و ژان و بڕکی نەتەوەکەیان بە کۆڵ هەڵگرتووە، بەڵام هەرگیز لە خەبات بۆ مافە تایبەتییەکانیان و خەبات بۆ رزگاریی نەتەوەیی کۆڵیان نەداوە و ساتێک نەسرەوتوون. 
لە چەند مانگی رابردوودا خوێنی بە ناحەق رژاوی ژینای کوردان لاپەڕەیەکی دیکەی بە دیرۆکی خوێناوی خەباتی ژنی کورد بە دژی هەڵاواردنی رەگەزیی و داگیرکاری زیاد کرد.
بەشداریی بەرینی ژنانی نەتەوەکەمان بۆ بەرگریی و خۆ بە خاوەن کردن لە خوێنی ژینا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵگیرساندنی راپەڕینی بەرینی گەلان بە خوێن و خەباتی ژنی کورد سەلمێنەری ئەو راستییەن کە ژنی کورد نەک هەر لە کۆمەڵگەی کوردستاندا رەگەز و فاکتەرێکی گرینگی دەسپێک و بەردەوامیی خەباتی نەتەوایەتی بووە بۆ رزگاریی و سەربەخۆیی کورد و کوردستان، بەڵکوو لە ئێستادا بوونەتە سونبول و هێمای بەرخۆدان بۆ ژنانی دیکەی جیهان و ناوچەکە.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بەم بۆنەیەوە بە پێویستی دەزانێ جارێکیتر پێ لەسەر ئەو راستییە مێژووییە دابگرێتەوە کە رزگاریی یەکجاریی ژن و گەیشتنی بە ماف و ئازادییە رەواکانی بەندە بە رزگاریی یەکجاریی نەتەوەی کورد لە داگیرکراویی و بندەستیی.
بژی خەباتی ژنی کورد لە پێناو هێنادی رزگاریی و سەربەخۆیی و کۆمەڵگەیەکی یەکسان و مرۆڤسالار.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا
8ی مارسی 2023

سەرەوە