پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
15/05/2023
بڕیارنامەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بۆ پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی یەکڕیزیی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی لە ٣٣ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕاگەیەندراوی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستانەوە هەتا ئێستا، بایەخدان بە پرسی یەکڕێزیی و پێویستیی پێکهێنانی بەرەی کوردستانی، بەشێکی زۆر لە قەبارەی سیاسەت، پێوەندیی و ئەدەبیاتی سیاسی و هەڵسووڕانی میدیایی پارتی ئازادیی کوردستان بووە.بەڵام ڕاپەڕینی ژینا، ئەو پرسەی کردووەتە بابەتێکی هەنووکەیی و ویستێکی گشتیی ڕەوای کوردستانیان. بۆیە بە سەرنجدان و بایەخدان بەوەی: ١- بەردەوامیی و سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژینا، پێکهێنانی یەکڕیزیی سیاسی و یەکخستنی گوتار و سیاسەتی هاوبەشی کوردستانیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووەتە پێویستیەکی گرینگ و هەنووکەیی؛ ٢- خەسارەکانی نەبوونی یەکڕیزیی سیاسیی کوردستانی و نەبوونی هەڵوێست و هەڵسووکەوتی یەکگرتووانە لە سەر ڕاپەڕینی ژینا و رووداوەکانی ڕۆژانەی، بێدەربەستی و خەمساردییەکی ئەوتۆیە کە هەرگیز لە ئاست زەبر و زەنگ و پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر دژی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان و ئەو فیداکارییانە نییە کە ژنان و پیاوانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو، دەیخوڵقێنن؛ ٣- پێکنەهێنانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی هاوبەشی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە جەنگەی ڕاپەڕین و ڕووداوە گەرمەکاندا بۆ داڕشتنی پلان و سياسەتی هاوبەش و هاوکاریی بە کردەوە بۆ بەهێز کردنی ڕاپەڕینی ژینا؛ نەک هەر لە ئاست دەوری پێشەنگ و پڕ فیداکاریی کوردستان لەو ڕاپەڕینەدا نەبووە، بەڵکوو ناکۆکی و مەودای نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان خۆیان و کەلێنی نێوان خەڵک و پارتە سیاسییەکانی لە لایەکی دیکەوە، بەرینتر کردوە؛ ٤- فرە حیزبیی و هەبوونی هێزی چەکداری جیاوازی حیزبیی لە نەبوونی رێککەوتنی هەمووانیی و چەتری یەکگرتووی پارتە سیاسییەکان و قەوارەیەکی یەکگرتووی لەشکریی؛ لە جیاتی ئەوەی فاکتەری دیمۆکراسی و ئازادی تێکوشانی سیاسی و یەکخەری هێز و وزەی نەتەوەیی و نیشتمانیی و دەرفەت خوڵقێن بێت؛ بووەتە دەرفەت سووتێن و هەڕەشە خوڵقێن و پڕش و بڵاویی هێز؛ ٥- پرش و بڵاویی پارت و لایەنە سیاسییەکان و نەبوونی پلان و سیاسەت و ستراتیژی هاوبەشی کوردستانیی، فاکتەرێکی دیاری لاوازیی ڕۆڵ و پێگەی سیاسەتی کوردستانییە لە حاند ئۆپۆزیسیۆنی فاشیستی فارس. هاوکات دۆخێکی لەبار و ڕاکێشەر نییە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەرین و بەهێز لە گەڵ پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی نەتەوە بندەستەکانی دیکەی جوغرافیای ئێران. هەروەها ئەو خاڵە لاوازەیە کە بووەتە لەمپەڕ لە ڕێگای دیپلۆماسیی نەتەوەیی و ڕاکێشانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە دۆزی کوردستان؛ بۆیە بە سەرنجدان بە دۆخی ئارایی و ئەو فاکتەرانە: ۱- پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی لە نێوان پارت و رێکخراوە سیاسییەکان، بە بەشداریی و رۆڵگێڕانی کەسایەتییە سەربەخۆکان و کۆمەڵگای مەدەنیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر بنەما و لە پێناو مافی دیاریی کردنی چارەنووسیی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێفراندۆمێکی ئازاد و گشتییدا،گرینگترین و لە پێشترین پێویستی و هەنگاوی سیاسییە بۆ سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ژینا و ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێی و نیگەرانییەکان و بنیاتنانی داهاتوویەکی پرشنگدار . ۲- پارتی ئازادیی کوردستان خۆی، هەر لە ساڵی ٢٧٠٣(٢٠٠٣)ەوە، خاوەنی پڕۆژە بووە بۆ دامەزراندنی بەرەی کوردستانی و ئەرکەکانی لە قۆناغی خەباتی رزگارییخوازیی و قۆناغی سەرکەوتن و ڕاماڵینی دوژمنی داگیرکەردا. هەروەها پڕۆژەی تایبەتی هەر کام لە حیزب و لایەنەکانی دیکە لەسەر پرسی هاوکاریی، بە بایەخەوە دەبینێ؛ بەڵام هەم بە هۆی ڕێژەیەکی بەرزی کۆدەنگیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە بانگەوازی پۆلێک کەسایەتی بۆ «یەکێتی و یەکڕیزیی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان»کە لە 5/10/2022دا بە واژۆی نزیکەی 1000تاکی کورد،بڵاو کرایەوە و هەم بۆ بایەخدانان و بەهێند گرتنی دەور و تێکۆشانی کەسایەتییە سەربەخۆکان و دیتنیان وەک ئاکتەرێکی بەشدار لە بزاڤی سیاسیی کوردستاندا؛ لای خۆیەوە ئەو بانگەوازە وەک بنەمایەک بۆ رێککەوتنی پارت و لایەنە سیاسییەکان بۆ هاوکاری و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی لە پێناو وەدیهێنان و کردەیی کردنی مافی دیاریی کردنی چارەنووسی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و ژیان و تێکۆشان لە کوردستانی ڕزگارکراودا، دادەنێ. ٣- بەم پێیە پارتی ئازادیی کوردستان ئامادەیە ئەو بانگەوازە و (بنەماکانی ڕێککەوتن) و «هەنگاوە پراکتیکەکان» ی، وەک بەڵگەی ڕێکخستنی پێوەندیی و هاوکاریی نێوان پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان و پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی و هەڵسوکەوتی سیاسیی لەمڕۆ و پاشەڕۆژی کوردستاندا، بە بنەما و بناغە بگرێت و بێ هیچ شەرت و مەرجێک لە گەڵ هەموو ئەو پارت و رێکخراوە سیاسییانەی پەسندیان کردوە و پشتیوانییان لێ دەربڕیوە، هاوکاریی دامەزراوەیی بکات. پارتی ئازادیی کوردستانPAK مەجلیسی گشتیی ٢٥ی گوڵانی ٢٧٢٣ک ١٥ی مای ٢٠٢٣ز
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»