دواین هەواڵ

2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا

ڕاگەیەندراو

با بە یەکێتی نەتەوەیی، بەرپەرچی ھەڕەشەکانی تاران بدەینەوە بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

02/06/2023

با بە یەکێتی نەتەوەیی، بەرپەرچی ھەڕەشەکانی تاران بدەینەوە
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK

رۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد!
کوردستانیانی ڕاھاتوو بە خەبات و کۆڵنەدان!
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، جارێکی دیکە هاوکات لەگەڵ وەڕێخستنی شەپۆلی هەڕەشە، ژمارەیەکی دیکە لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی بە چەکی قورسەوە رەوانەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری نیشتمان کردووە.    
    ئامانجی راگەیەندراوی تاران لەو هەڕەشە و لەشکرکێشییە پەلاماردانی بنکە و بارەگاکانی پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و سپای میللیی کوردستان  و کەمپی خاو و خێزانەکانیانە. بەڵام ئەوە هەموو ئەم ئامانجە نییە کە کۆماری ئیسلامی لەو هەڕەشە و هەنگاوانە هەیەتی. پارتەکانی ڕۆژھەڵات و پێشمەرگە و خاو وخێزانەکانیان، تەنیا نیشانەکانی دەسدرێژیی و پەلامارەکان نیین. بەڵکوو کۆیەک لە ترس، دەستێوەردانی سیاسی و قەیرانخوڵقێنیی لە ناو ئەو جووڵەیەی تاراندایە. ئەوەندەی بۆ ترسی سەرانی تاران و دام و دەزگای داگیرکەریی و فەرماندە لەشکرییەکانی دەگەڕێتەوە، بریتییە لە دڵەخورپە و داماوییان لە حاست کوردستانی مەکۆی ڕابوونی ژینا و ئەگەری گەشانەوە و گڕگرتنەوەی پۆلووی ئەو ڕاپەڕینە. هەرچی بۆ پرسی دەستێوەردان و  قەیرانخوڵقێنیی دەگەڕێتەوە بریتییە لە: ھەماھەنگیی و هاوهەنگاویی تاران لەگەڵ ئەو رەوت و لایەنانەی لە بەغدا، دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە جووڵەدان، تا بە ھێندێک بڕیار و گەڵاڵەی دژبەرانە، هەرێمی کوردستان تووشی ناسەقامگیریی سیاسی و بەڕێوەبەریی بکەن. 
لەم دۆخەدا ئەوەی دەرفەتی بۆ تاران ڕەخساندووە کە بە سانایی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی دەسدرێژییەکانی ببەزێنێت و سیاسەت بۆ حکوومەتی عێراق دیاریی بکات و دەستێوەردان و قەیرانخولقێنیی دژی ھەرێمی کوردستان بکات، نەبوونی هەڵوێستی لێبڕاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گشتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جێگیر لە هەرێمی کوردستان و عێراقە. دەنا دەوڵەتێک کە هەرگیز لە هیچ شەڕێکدا براوە نەبووە و هەر ئێستا لە حاست جموجۆڵەکانی حکوومەتی تاڵیباندا، متەقی لێوە نایەت ، نەیدەتوانی بەوجۆرە دژی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت، خۆی با بدات.
بۆیە لە دۆخی ئەو ھەڕەشە و پیلانگێڕییانەی تاران و بێدەنگیی ھاوپەیمانان، ڕێگا دروست و ڕووناکەکەی پەکخستنی پیلان و نیاز و ئامانجەکانی تاران، یەکێتی و یەکگرتوویی رۆڵەکانی کوردستان لە هەر دوو بەشی رۆژهەڵات و باشوور لە هەموو ئاستەکانی جەماوەریی، رێکخراوەیی، سیاسی و لەشکری و دیپلۆماسییە. بەمجۆرە، ئەو هێز و توانایەی لە یەکگرتووییەکی نەتەوەیی وەها وەدی دێت، دەتوانێ کۆی ھاوکێشەکە بگۆڕێ و هەڕەشەکانی ئێران لەسەر رۆژهەڵات و باشوور بکاتە دەرفەتی گەورە و شکست دانی پیلانەکانی تاران و ھێزە بەرفەرمانەکانی لە عێڕاقدا.
       ئەوەندی بۆ پارتی ئازادیی کوردستان دەگەرێتەوە،پێویستە جارێکی دیکەش دوژمنی داگیرکەر بزانێ و دڵنیا بێت کە:
هیچ ئاستێک لە هەڕەشە و پەلاماری ئەوان، ئێمە لەو رێگا پیرۆزەی گرتوومانەتە بەر لانادات. PAKبریتی نییە لە ژمارەیەک مرۆڤ و کۆمەلێک شوێن کە بە پەلاماردان و زیان بەرکەوتن کۆتایی بێت. پارتی ئازادیی کوردستان بیری ئازادییە، گوتاری نەتەوەییە، خەونی دەوڵەت و سەربەخۆییە، بڕیار و جووڵەی مرۆڤی کوردە بۆ زاڵبوون بەسەر قەدەر و چارەنووسی خۆیدا، هەستی سەروەری و شکۆی نەتەوەییە. ئەمانەش بە پانتایی رۆژهەڵاتی داگیرکراو و درێژایی بنارەکانی زاگرۆسی سەرکەش لە ناخی رۆڵەکانی کوردستاندا چەکەرەیان کردووە و لە سەدان خانە و بەستێندا، له جووڵەدان. خوێنی دەمارەکان و هێزی لەشی ئێمە لە مێژە پێشکەش بەم بەها بەرزانە کراون.
    بۆیە، هەر وەک چۆن لەشکرکێشییەکانی رەزاشا و حەمە رەزاشای کوڕی بۆ”به ئێرانیکردن”و “پەروەردەی ئێرانیی”، کوردی بە چۆکدا نەهێنا؛ لەشکرکێشیی جێگرەوەکانیانیشیان( خومەینی و خامنەیی) ڕۆڵەکانی کوردستان لە خەباتی دژی کڵونیالیستی و ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان سارد ناکاتەوە.
    پارتی ئازادیی کوردستان لەم قۆناغە لە هەڕەشە و پیلانگێڕییەکانی  تاران دا، جارێکی دیکە لەسەر پێویستیی ھاوکاریی و یەکگرتوویی دامەزراوەیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێکهێنان و ڕێکخستنی ھەماھەنگی تایبەت لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە دا بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر پەلامار و دەسدرێژییەکی زەوینی سپای پاسداران و هێز و تاقمە بەرفەرمانەکانی لە عێرقدا، پێدادەگرێتەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو و بنەماڵە و کەس وکاری تێکۆشەرانی دڵنیا دەکاتەوە کە:PAK وەک یەک بەژن و یەک گیان، لە پێشمەرگەیەکەوە هەتا سەرکردایەتییەکەی، پێکەوە له تەنیشت یەک و لە یەک بارودۆخدا، راوەستاون و لە گەڵ  ئامانج و پیلانەکانی دوژمن بەربەرەکانێ دەکەن.
شەکاوە بێ ئاڵای سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
12ی جۆزه ردانی 2723 ک
2ی ژووئه نی 2023ی ز

سەرەوە