دواین هەواڵ

2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد

ڕاگەیەندراو

سزای داگیرکەر بۆ مامۆستایانی ئایینی خەڵاتی نیشتمانپەروەری و حیسابی چاکەیە

17/06/2023

سزای داگیرکەر بۆ مامۆستایانی ئایینی خەڵاتی نیشتمانپەروەری و حیسابی چاکەیە

رۆژی چوارشەممە ١٧ جۆزەردانی ٢٧٢٣ ک، دەوڵەتی داگیرکەری فارس، کۆمەڵێک سزای بەسەر هەردوو مامۆستای ئایینیی«مامۆستا  لوقمان ئەمینی» و «مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە» داسەپاند.
١١ – ١٢ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوەیان لە زێدی خۆیان و لێستاندنەوەی کارەکەیان بۆ هەمیشە ئەو سزا داسەپاوانەن.
ئەو دوو مامۆستا ئایینییە لەوانە بوون کە بە ئاوێتە کردنی بەھا ئایینییەکان و بەھا نیشتمانییەکان ببوونە ڕێڕەوی مەکتەبی شێخی نەھری و پێشەوای شەھید و بە دەنگھەڵبڕین لە حاست کوشتنی ژینا و ڕۆڵە ڕاپەڕیوەکانی نیشتمان، نەریتی ھەڵوێست گرتنی نەمران مامۆستا کەریمی شاریکەندی و مامۆستا محەممەدی ڕەبیعی/یان گەشاندەوە.
پارتی ئازادیی کوردستان پیرۆزبایی لە ھەردوو مامۆستای بەند کراوی بەندی داگیرکەر دەکات. چوونکە سزای دەوڵەتی داگیرکەر بۆ ئەوان، ھەم بە خەڵاتی نیشتمانپەروەریی دەژمێردرێت و ھەم بە چاکە دێتە ژمار لە بارەگای ئیلاھیی. ئەوان بە ھەڵوێستەکانیان لە ڕاپەڕینی ژینادا و بەم خەڵاتە، ڕێگای ئیمانداریی خۆیان ھەم لە ئاخوندە نوقمبووەکانی فسق و فجووری کۆماری ئیسلامی جیاکردەوە و ھەم لە ھێڵی تاقمە تێرۆریستییەکان.
کوردستان و دەوڵەتی داگیرکەر لە دەیان بەستێن و بواردا لە ململانێی نێوان ئازادیی و بەردەوامیی سیستەمی کۆڵۆنیال دان. ئاسایش و بەختەوەریی کوردستانیان تەنیا بە سەرکەوتنی ئازادیی و ڕمانی کۆڵۆنیالیزمی ئێرانیی وەدیی دێت.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
27 جۆزەردانی 2723 ک
17 ژووەن 2023ز

سەرەوە