دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

ڕۆڵەی کوردستانی داگیرکراو، پەیمان گەڵوانی لەژێر ئەشکەنجەی داگیرکەردا لە خوێن گەوزا

10/07/2023

ڕۆڵەی کوردستانی داگیرکراو، پەیمان گەڵوانی لەژێر ئەشکەنجەی داگیرکەردا لە خوێن گەوزا

دەوڵەتی داگیرکەر بەردەوامە لە خوڵقاندنی تاوان دژی ڕۆڵەکانی کوردستان. 
دوێنێ ١٨ پووشپەڕی ٢٧٢٣ ی کوردی، ڕاست لە ڕۆژی شەھید کرانی شوانەی سەید قادردا، پەیمان گەڵوانی لەژێر ئەشکەنجەی کورد کوژانی بەرفەرمانی تاراندا گیانی سپارد.
پەیمان گەڵوانی ٢٤ ساڵان، خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە ماڵەکەیدا گیرا و دەستبەجێ بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتیلاعاتی ورمێ گوێزرایەوە. پەیمان کە بە توندی دەخرێتە ژێر ئەشکەنجەی تاقەتپڕووکێنی داگیرکەرانی کوردستانەوە، لە ئاکامدا لەهۆش خۆی دەچێت و دەکەوێتە حاڵەتی کۆماوە. سەرەنجام پەیمان گەڵوانی وەک ھەزاران نموونەی شەھیدی دەستی تاوان و جەنایەتی دەوڵەتی داگیرکەری فارس، گیانی بەخت کرد.
کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ خۆدزینەوە لەو تاوانەی خوڵقاندوویانە، وەک هەمیشە پەنایان بردووەتە بەر درۆ هەڵبەستن و سیناریۆسازیی. ئەوان هۆکاری گیانبەختکردنی پەیمانیان بە کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، ڕاگەیاندووە.بەڵام کێ ھەیە مێژووی ١٠٠ ساڵەی تاوان و جەنایەتەکانی دەوڵەتی فارس بناسێ و نەزانێ کە ئەم ڕۆڵەیەی کوردستانیش، خوێنی بە دەستی جەللادەکانی بەرفەرمانی تاران نەڕژابێت.
ئێستا کە ئەم ڕاگەیەندراوە لە حاڵی ئامادە کردندایە، تەرمی پەیمانی شەھید گەیشتووەتەوە مھاباد. 
بێگومان دانیشتوانی شاری پێشەوا، ڕێگا نادەن ئەو تاوانەو بەخاکسپاردنی پەیمان و کۆستی بنەماڵەکەی، لە تەنیایی و بێدەنگییدا تێپەڕێ. مھاباد وەک چۆن ١٨ ساڵ لەمەوبەر خاوەندارێتیی لە شوانەی شەھید کرد، ئەمڕۆش لە تاوانی دوژمن و لە خوێنی پەیمان و لە خەمی بنەماڵەکەی بێدەنگ نابێت.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
١٩ پووشپەڕی ٢٧٢٣ کوردی
١٠ جوولای ٢٠٢٣ زایینی

سەرەوە