پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا
24/07/2023
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی ۱۰۰ ساڵەی پەیمانی لۆزان سەت ساڵ لە پەیمانی لۆزان تێپەڕی. ئەو پەیمانەی کە بە بێ بەشداریی کورد و بە بێ لەبەرچاوگرتنی ناسنامە و ماف و ویستی نەتەوەیی کورد، بە پێی ئاکامەکانی جەنگ و لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی دەوڵەتانی براوەی شەڕ؛ کوردستان و کوردی، بە نەبوو دانا و لە نێوان چوار دەوڵەتدا دابەش کرد. بەمجۆرە کوردستان کرایە کۆلۆنییەکی نێودەوڵەتی کە مافی کۆلۆنی کراوی پێ ڕەوا نەبیندرا. ئەو تەرتیباتە سیاسییەی لە ئاکامی پەیماننامەی لۆزاندا لە ناوچەکە رێکخرا، بێجگە لەوەی زەبری گەورەی لە یەکێتی نەتەوەیی کورد وەشاند و ناسیۆنالیزمی کوردی بە چوار بەش و دۆخی جیاوازدا بەشکرد؛ کوردستان و کوردی لە لایان چوار دەوڵەتی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریاوە خستە بەر داگیرکرانی لەشکریی، تاڵانی سامانی نیشتمانیی، پڕۆسەی سیستماتیکی ئاسمیلاسیۆن، زمانکوژیی و سەپاندنی ناسنامەی ساختە، راگوێزانی زۆرەملیی و گۆڕینی دیمۆگڕافیا، کوشتاری بە تاک و کۆمەڵ و ژینۆساید . هەروەها کوردستانی سووریش وەک پێنجەمین پارچەی کوردستانی دابەشکراو، بە دۆخی هاوچەشندا تێپەڕی. گۆڕانی چارەنووسی سیاسیی کوردستان لە پەیمانی سیڤەرەوە بۆ پەیمانی لۆزان، ئەگەر لە لایەک بەرهەمی گۆڕانکاریی کەتواری سیاسیی و سپایی و جێگۆڕکێی بەرژەوەندیی زلهێزەکان بوو؛ لە لایەکی دیکەوە ئاکامی لاوازیی ناسیۆنالیزمی کورد و نەبوونی تەبایی و یەکگرتوویی نەتەوەیی و دابەشبوونی کورد بە سەر گوتاری سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی و بەجێمان لە پای ناسیۆنالیزمی رکەبەرەکانی، بوو. سەرەڕای ئەو شەوەزەنگ و رۆژگارە رەشەی لۆزان و ئاکام و کاریگەرییەکانی بە سەر کورد و کوردستانیدا سەپاند، پۆلێک سەرکردەی قارەمانی نیشتمان، بە رێکخستنی زەنجیرەیەک راپەڕین و راسان لە داگیرکەرانی کوردستان، لە هەناوی ئەو تەم و مژە سیاسییەدا، ئاسۆی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستانیان بە خوێن و ژیانی خۆیان، نەخشاند. لە دەیەکانی دواتریشدا، هەرجارەو لە پارچەیەکی کوردستان و بە هەڵکەوتنی هەر دەرفەت و دەراوێک، کوردستان لە داگیرکەرانی راپەڕیوە. لە یەک سەدەی ڕابردوودا لە سایەی بەرەنگاری و راپەرینی نەتەوە مەزن و کۆڵنەدەرەکەماندا، داگیرکەرانی کوردستان نەک هەر بە ئامانجی تووناکردنی کورد و سڕینەوەی کوردستان نەگەیشتن، بەڵکوو خوێن و خەرجێکی قورس و گرانیان بە ملدا هات. هاوکات ئەو نەتەوانەی دەوڵەتەکانیان بوونە داگیرکەر و تاڵانکەر و بکوژی کوردستان و کوردستانیان ئەوانیش ڕووباری خوێنیان لە بەر رۆیی و لە بەندی دیکتاتۆری و تووتالیتاریزم دا گرفتار مان. ئەمڕۆ یەک سەدە لەو پەیمانە پڕ غەدر و زۆردارانەیە تێدەپەڕێ. بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە نە تەمەنی یەک سەدەی پەیماننامەکە رەوایەتی پێدەبەخشێ و نە ۱۰۰ ساڵ ژیانی پڕ مەینەتی باو و کاڵانمان لە ژێر حوکم و سەروەریی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستاندا، هیوا و ئیرادەی هەڵگرتنی کۆت و بەندی سیستەمی کۆلۆنیالیستیمان، کز دەکات و نە زامەکانی جەستەی مێژوومان لە بڕینی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی هەنگاومان پێ شل دەکات. ئێمە رێبوارانی ئەو ڕێگایەی ۳۲ ساڵ لەمەوبەر بە رێبەرایەتی سەرکردەی شەهید سەعید یەزدانپەنا، رچەی رێگای سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی کوردستانمان لە گۆرەپانی سیاسی و پێشمەرگەیی رۆژهەڵاتی کوردستاندا شکاند؛ بە هەناسەی یاخیبوون و ملنەدان بە سیستەمی کۆلۆنیالیستی دەوڵەتی فارس، هیچ بەڵگەنامەیەکی نێودەوڵەتی و هیچ سنوورێک کە ئازادیی و مافی چارەنووسی سیاسیی نەتەوە مەزنەکەمانی زەوتکردبێ، بە فەرمی ناناسین. ئێمە لەسەر خاکی نیشتمان بە شێوەی مەیدانی بە خەبات و ڕاپەڕین لە پێناو راماڵینی داگیرکەران لەسەر نیشتمانەکەمان و کۆتاییهێنان بە سەروەری هەر داگیرکەرێک و ئەستاندنی سەروەریی و سەربەخۆیی نەتەوەیی و، لە پێوەندییە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەکانمان بە تێکۆشان بۆ گەڕاندنەوەی سەرنجی دەوڵەتانی واژۆکەری پەیمانی سیڤەر بۆ سەر ئەو پەیماننامەیە کە هەرگیز بە فەرمیی هەڵنەوەشایەوە؛ لە پێناو کۆتاییهێنان بە تەرتیباتی سیاسی لۆزان و گەڕاندنەوەی مافی دیاریی کردنی چارەنووس بۆ نەتەوەکەمان تێدەکۆشین. ئێمە بانگی رۆڵەکانی نەتەوە مەزنەکەمان دەکەین کە خۆیان بۆ پێکهێنانی هەلومەرجی ئازادیی نەتەوەیی و قۆستنەوەی هەر دەرفەتێکی هەڵکەوتووی سیاسی بۆ پچرانی یەکجاری کۆت و بەندی کۆیلەتی نەتەوەیی ئامادە بکەن. ئێمە پێ لەسەر ئەوە دادەگرین کە هەرگیز نابێ رێگا بدرێت هیچ دەرفەتێک بە تەمای تراویلکەی دیمۆکڕاتیزەبوون و مانەوە لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی لە یەک سەدەی پێشوودا کارنامەیەکیان بێجگە لە تاوان و تاڵان لە دژی کورد و کوردستان نییە، پسووتێ. شەکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان پارتی ئازادیی کوردستانPAK مەجلیسی گشتیی ٢گەلاوێژی ٢٧٢٣ کوردی ٢٤ ژووئیەی ٢٠٢٣ زایینی
ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران
راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان