دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

ژینگەی نیشتمان، گۆڕەپانی هێرش و بەرەنگاریی نێوان ئێران و کوردستان

08/08/2023

 

 

ژینگەی نیشتمان، گۆڕەپانی هێرش و بەرەنگاریی نێوان ئێران و کوردستان

   ژینگەی کوردستانی داگیرکراو لە گڕی پلانە سیستەماتیکە کۆڵۆنیالیستییەکانی تاراندا نوقمی ئاگر و دووکەڵە.
سرووشت و ژینگەی کوردستان لە نێوان تێکدان و پاراستندا، بووەتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان دەوڵەتی داگیرکەری فارس و کوردستانی لەشکان نەهاتوو و راهاتوو بە خەبات و بەرەنگاریی. ئەو هێرش و بەرەنگارییە بەستێنێکی دیکەیە لە پێکدادانی نێوان ناسیۆنالیزمی رزگاریدەری کوردستانیی و ناسیۆنالیزمی پەلاماردەر و هەوسارپساوی ئێرانیی.
   فیداکاریی ژنان و پیاوانی ژینگەپارێز و بەهاناوەچوونی ڕۆڵەکانی نیشتمان لە دوور و نزیکەوە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرێ دوژمن لە ماڵی بەرداوین،دەریدەخەن کە خاک و ئاو و دار و بەرد و زیندەوەرانی ئەم سەرزەوییە بەشێکن لە ناسنامەی نەتەوەیی کوردستانیی و خەڵکی ئەم وڵاتە کەونارایە بە ئازاردانیان ڕا نایەت. 
    هاوکات لەگەڵ داگیرکرانی کوردستان بە هێزی لەشکریی و تاڵان و تێکدانی ئابووری و سامانی نیشتمانی و بەردەوامی ۱۰۰ ساڵەی ئاسمیلاسیۆن و دەستکاریی دیموگرافیا و لێدان لە پێگەی خێزان و پلانی سیستەماتیکی داماڵینی دەسمایەی کۆمەڵایەتی لە تاک و کۆمەڵی کوردەواریی، پەلاماردانی ئێکۆسیستەمی کوردستان، وەک بەشێک لە «فەتحی» نیشتمانی ئاگری و ئارارات و زاگرۆس و بڕینی هەموو هەناسەکانی ژیان و بەرەنگاریی، ساڵ بە ساڵ توندتر دەبێت.
تاران تێدەکۆشێ کوردستان بە مرۆڤ و ژینگە و ئاسمان و زەوییەکەیەوە، دەستەمۆ بکات و بۆ هەمیشە بیخاتە ژێر ڕکێفییەوە. بۆیە لە پاڵ کوشتن و ئێعدام و تیرۆر و بەکۆڵبەر کردنی مرۆڤەکانی، پەلامار دەباتە سەر سرووشت و ئێکۆسیستەمەکەی.
   دەوڵەتی داگیرکەر، بە هەناوی پێدەشتە بەپیتەکانی نیشتماندا، رێگای لەشکریی لێدەدا؛ سەربازگە دروست دەکات؛ لە دڵی دارستان و لووتکەی چیاکاندا بنکە دادەمەزرێنێ؛سینگی چیاکان هەڵدەدڕێ و حەشارگەی هاژەکی لێ ساز دەکات؛ رێگا و بانەکان مینڕێژ دەکات؛ گڕ لە گیانی دار و بەرد و مەل و زیندەوەرەکان بەردەدا؛ کانیاوەکان کوێر دەکاتەوە و ئاوی رووبارەکان دەگوێزێتەوە و تینوێتی بەسەر زەوییەکاندا دەسەپێنێ.
     ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان و تاوانی سیستەماتیکی تێکدانی ئێکۆسیستەمی ئەم نیشتمانە و خوڵقاندنی کارەساتی سووتاندنی هەزاران دار و درەخت و زیندەوەر، تەنیا رشتنی رق و قینی کوێرانەی دەوڵەتی داگیرکەر بە خەڵک و خاک و خۆڵی نییە؛ بەڵکوو بەشێکە لە پرۆژەی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ پرۆسەی سووتاندنی رۆحی خۆبەدەستەوەنەدان و تێکشکاندنی ئیرادەی بەرەنگاریی مرۆڤی کورد.
    بەڵام بەپێچەوانەی خەونێ کە تاران بە کوردستانیەوە دەبینێ، زامی پەت و سێدارەکان و ئازاری گوللـە و ئەشکەنجەی رۆڵەکانی و سووتانی داربەڕووەکان و هەڵقرچانی مەل و باڵەندەکان، بیری ئازادیی یەکجاریی و ئیرادەی رادانی داگیرکەر لەسەر نیشتمان و وەدەستهێنانی سەروەریی و بنیاتنانی دەوڵەتی کوردستان، بەهێزتر دەکات. سەرەنجام ئەوە دار بەڕووە بریندارەکانن لە پای سەربازانی داگیرکەر دەئاڵێن و رێی دەربازبوونیان لێ دەگرن؛ ئەوە رووبارەکانن بنکە و بنیاتەکانی داگیرکەر هەڵدەلووشن؛ چیاکانن دەبنە هەڵدێرگەی هێزەکانی دوژمن، ئەوە مەلە شاباڵ سووتاوەکانی ئەم نیشتمانەن نەغمەی ئازادیی دەچڕن و سەرەنجام پاش هەموو زامەکان، ئەوە کوردستانە بەسەر داگیرکەردا سەردەکەوێ.
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
١٧ گەلاوێژی ٢٧٢٣ کوردی
٨ ئاگۆستی ٢٠٢٣ زایینی

سەرەوە