دواین هەواڵ

2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا.

ڕاگەیەندراو

پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان

12/08/2023

 

 

پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان

لاوان پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری رێگای سەربەخۆیی کوردستانن

لاوانی ئازا و بوێری کوردستان!
کچان و کوڕانی تێکۆشەری کورد!

لاوانی نەتەوەی کورد تەنها بە هەڵتەکاندنی سنوورە دەسکردەکان‌ و کۆتایی هێنان بە سەروەری و دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیرکەر لەسەر نیشتمانەکەمان و لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا دەتوانن بە مافەکانیان بگەن.

سەرەڕای داگیر و دابەشکراویی کوردستان و حەوڵەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سڕینەوەی نەتەوەکامان و گرتنەبەری هەموو جۆرە تاوانێک دەرحەق رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە، و غافڵ نەبوونیان لە پەلامار و پیلانەکانیان دژ بە لاوان و بە سیاسەتی کوشتن، گرتن، لێدان، تێکدانی باری دەروونی و گیرۆدەکردنیان بە مادەی هۆشبەر رووبەڕووی لاوان بوونەتەوە.

بەڵام لاوان وەک هەمیشە پێشەنگی خەبات بۆ راماڵینی داگیرکەران لە کوردستان بوون و رۆڵی کارا و بەهێزیان گێڕاوە لە بزووتنەوەی رزگارییخوازیی کوردستان‌دا.
 لە یەک ساڵی رابردووشدا جیهان شایەتی ئازایەتی و بوێریی لاوانی کورد بوو.
لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە درێژایی راپەڕینی ژینا هێمای ئازایەتی، کۆڵنەدان و هیوای لە شکاننەهاتووی نەتەوەکەمان بوون.
لە راپەڕینی ژینادا لاوان هێز و وزە و گڕ و تینی راپەڕین بوون. لە شەقام و گۆڕەپانەکان، قوتابخانە و زانکۆکان، دێهات و شارەکان، ئیرادەی پۆڵایین و دەنگی دلێر و دروشمی نەتەوەیی لاوان، گڕی لە هەناوی دوژمنی داگیرکەر بەردەدا و لە مەیدانەکاندا رووبەڕووی پەلامار و هێرشەکانی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران دەبوونەوە.
ئەمڕۆ ١٢ ئاگۆست، رۆژی جیهانیی لاوانە و لەم رۆژەدا رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان پیرۆزبایی دەکات لە سەرجەم لاوانی کوردستان بەگشتیی و لاوانی رۆژهەڵات بەتایبەتی. رۆژی جیهانیی لاوان پیرۆز بێت لە کچان و کوڕانی ئازای رۆژهەڵات کە لە راپەڕینی ژینادا بۆ دا کۆکی کردن لە مافە نەتەوایەتییەکانمان لە مەیدانەکاندا رووبەڕووی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس بوونەوە.
رۆژی جیهانیی لاوان پیرۆز بێت لە کچان و کوڕانی ماندوویی نەناسی ریزەکانی سپای میللیی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان کە بە بەرپرسایەتییەوە ئەرکی نەتەوەیی و پێشمەرگەییان هەڵگرتووە و رێگای سەربەخۆیی کوردستان و راماڵینی داگیرکەرانیان گرتووەتەبەر.

رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK
٢١ گەلاوێژی ٢٧٢٣ کوردی
١٢ ئاگۆستی ٢٠٢٣ زایینی

سەرەوە