پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-11-26 هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد 2023-11-26 پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: 2023-11-25 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر 2023-11-22 پڕۆفیسۆرێکی کورد میدالیای رازێرفۆردی پێ بەخشرا 2023-11-22 ئەمریکا دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبیی بۆردوومان کرد 2023-11-15 کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە! 2023-11-09 سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل 2023-10-03 ئارمیتا گەڕاوەند بەهۆی لێدان و پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران چووەتە حاڵەتی کۆماوە 2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان
08/09/2023
ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی/ ١٤٠٢ی هەتاویی وەفدێکی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بریتی لە بەڕێزان عومەر ئیلخانیزادە جێگری سكرتێری گشتی كۆمهڵه – کاکۆ عەلیار – ئیبراهیم محەمەدی و عەلی ڕەنجبەری سەردانی پارتی ئازادیی کوردستانیان کرد کە لەلایان بەڕێزان حسەین یەزدانپەنا سهرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان– خەلیل کانی سانانی – عەبدوڵڵا نەسیری – ڕێباز شەریفی – رووبار لەیلاخی – باران مەهابادی و ئەدیب خالدیان پێشوازیان لێکرا. دیدارەکە بە باس و لێکدانەوەی راپەڕینی ژینا دەستی پێکردو هەر دوو لایەن بە وردی لەسەر ڕووداوەکانی یەکساڵی ڕابردووی کوردستان و ئێران ئاڵووگۆڕی بیروڕایان کرد و بە تایبەتی بە چاوێکی خەسار ناسانە و قەبووڵی ئەو کار و چالاکیانەی کە دەبوو بە هاوبەش و یەکڕیزی لە کوردستان بەڕێوەچووبایەن لێکدانەوەی باروودۆخەکە کرا. تەوەری دووهەم و گرینگی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ورووژاندنی ئەم پرسیارە کە وەکوو کۆمەڵە و PAK لەم دەوری داهاتوویەدا دەبێ چی بکەین و ئەرک و کاری هاوبەشمان چی دەبێت؟ هەر دوو لایەن بە ڕۆحی هاوکاری و خزمەت بە بەرژەوەندیی بزووتنەوەکە و مافەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر چالاکی و هەنگاوە هاوبەشەکان کۆک و تەبا بوون. وەفدی کۆمەڵە جەختی لەسەر هاوئاهەنگی و کاری هاوتەریبی حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵات کردەوە و لەسەر هەوڵەکانی خۆی بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد سوور بوو، هەر بۆیەش لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا لەسەر ساڵوەگەڕی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی بانگەوازیی خۆی بۆ مانگرتن و ڕێزگرتن لە گیانبەختکردوان، بەندکراوان و برینداران جیاواز نەبوو لە ڕاگەیێندراوی لایەنەکانی دیکە. ئەو هەڵوێستەی کۆمەڵە لە لایەن بەڕێزانی پارتی ئازادیی کوردستانەوە بەرز نرخێندرا. لە درێژەی دیدارەکەدا هەڵوێست و ڕوانگەی هەر دوو لایەن بە نیسبەت ڕوانینیان بە هێندێک پرسی گرێدراو بە ڕۆژهەڵات و چۆنیەتی وڵامدانەوە بەو پرسانە باس و گفتگۆی لەسەر کراو هەر دوو لایەن لەسەر ئەسڵی کوردستانتەوەری و خەباتی ئەحزاب و لایەنەکانی ڕۆژهەلاتی بۆ ڕۆژهەڵات و تێکۆشان لەپێناوی ڕاماڵینی هێزەکانی سپای پاسداران وەک هێزێکی داگیرکەر له کوردستان ،و وەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆک و هاوڕا بوون. هەروەها هەوڵ و چالاکیەکانمان بۆ خزمەت بە بەرژەوەندیی بالای نەتەوەیی بێت و لە جیاکاریی و هەوڵی لێکدابراو دوور بکەوینەوە. بۆ ئەم مەبەستەش هاوڕێیانی پارتی ئازادیی کوردستان سەرەڕای جەخت کردنەوە لەسەر پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی و یەکخستنی هێزی لەشکریی؛ پێشنیاریان کرد کە کۆبوونەوە و سێمیناری هاوبەشی سەرجەم لایەنەکان لە داهاتوودا دەتوانێ لێک تێگەیشتن و هاوئاهەنگی زیاتر ساز بکات، ئەو پێشنیارە لە لایەن وەفدی کۆمەڵەوە پێشوازی لێکرا. یەکێکی تر لە تەوەرە گرینگەکانی دیدارەکە تایبەت بوو بە گوشارەکانی ئێران و چۆنیەتی ڕووبەڕوو بونەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئەم بابەتە کە هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر هەڵوێست و کاری هاوبەشی سەرجەم لایەنەکان بۆ ئەم دەورەیە کردەوە. تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بە چەند بابەتێکی مێژووی پەیوەندیدار بە پرسی کورد و هەروەها چەند باسێکی تایبەت بە گۆڕانکارییە سیاسی و نیزامیەکانی جیهان و هەروەها شەڕیی ئۆکڕاین و ڕووسیا و هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە نیسبەت ڕووداوەکانی ناوچەکە. لە کۆتایی دیدارەکە وێڕای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی دیدار و کۆبوونەوەکانی هەر دوولایەن، ئەنجامی کار و پڕۆژەی هاوبەشی کۆمەڵە و PAK و لایەنەکانی تر بە ئەرێنی نرخێندرا و بڕیاردرا بۆ ئەم بابەتانە هەوڵ و کاری جدیی ئەنجام بدرێت. کۆبوونەوەکە لە پاش ٤ کاتژمێر کۆتایی پێهات.
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر
سازانی ئەمریکی- ئێرانی و شەڕی حەماس- ئیسڕایل
کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان، بێ پسانەوەیە!
پەیامی سەرۆکیPAK، فەرماندەی سپای میللیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند تاھیر خەلیلی: