پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران
14/09/2023
بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان ژنانی پێشەنگی خەبات و راپەڕین! لاوانی تێکۆشەر و ئازای کوردستان! لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بەدەستی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، شەش حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکگرتووانە بانگەوازێکیان بۆ مانگرتنی گشتیی و سەردانی گڵکۆی شەهید ژینا و شەهیدانی راپەڕین دەرکردووە. ئێمە ئەم هەڵوێست و هەنگاوە یەکگرتووانە بەرز دەنرخێنین و داوا لە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەکەین، بەپیر بانگەوازی حیزبەکانەوە بێن و رۆژی ٢٥ خەرمانان بە مانگرتن و داخستنی دوکان و بازاڕەکان لەلایەک و بە کۆبوونەوەتان لەسەر گڵکۆی شەهید ژینا و شەهیدانی راپەڕین خاوەندارێتیی لە راپەڕین و سەرجەم شەهیدانی بکەن و بەم هەڵوێستەتان دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لەسەر نیشتمانەکەمان رەت بکەنەوە. کوشتنی ژینا قەتڵێکی دەوڵەتی بوو، کورد بوون و ژن بوون هۆکاری خولقاندنی ئەم تاوانە مەزنە بوو؛ ئەگەرچی کوژرانی ژینا بەدەست هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بوو بە چەخماخەی ئەو راپەرینە، بەڵام لە راستیدا راپەڕینی رۆژهەڵات ئاکامی پەنگ خواردنەوەی رق و قینی ١٠٠ ساڵەی خەڵکی رۆژهەڵات لەبەرانبەر سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری فارس بەگشتیی و بەتایبەت چوار دەیەی دەسەڵاتی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر کوردستان بوو. بە درێژایی تەمەنی ئەو دەوڵەتە و لە یەک ساڵی رابردووشدا دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دەستی لە هیچ تاوان و جەنایەتێک بەرانبەر نەتەوەی کورد و سەرجەم نەتەوەکانی جوگرافیای ئێران نەپاراستووە، بۆیە هاوکات لەگەڵ ئەوەدا کە فاکتەر و پاڵنەرەکانی ئەم راپەڕینە هێشتا لە جێی خۆی ماون، داوا لە ژنانی پێشەنگی راپەڕین و لاوانی نیشتمانەکەمان دەکەین، وەک چۆن ساڵی پار بە دروشم و گوتاری نەتەوەییەوە بەگژ داگیرکەرانی ئەم نیشتمانەدا چوونەوە، ئەم ساڵیش لە ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا و ئەم راپەڕینە مەزنەدا مەشخەڵی ئەو خەباتە بە گەشاوەیی رابگرن و بۆ وەدەرنانی یەکجاریی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان و رزگاریی نەتەوەکەمان لە هیچ دەرفەت و ئامرازێک لە بەرانبەر ئەم نیزامە کۆلۆنیالیستەدا خۆنەبوێرن. رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK ٢٣ خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی ١٤ سێپتامبەری ٢٠٢٣ زایینی
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»