دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

کوردستانی

سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK

14/09/2023

 

 

سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK

نیوەڕۆی ئەوڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی،  شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز رەزا کەعبی و بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادێرانی ئەو حیزبە، سەردانی پارتی ئازادیی کوردستانیان کرد.
شاندی میوان لەلایان بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و تێکۆشەرانی ریزەکانی PAK پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا وێڕای ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر بارودۆخی سیاسیی کوردستان و ناوچەکە، لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانە حیزبییەکان لە رێگای دروست و خۆبواردن لە توندوتیژی و حەولدان بۆ بەهێزکردنی گیانی تەبایی و هاوکاریی و هەنگاوهەڵگرتنەوەی بەکردەوە بۆ بەدامەزراوەیی کردنی هاوکاریی نێوان حیزبە سیاسییەکان و پێویستیی بە بنەماگرتنی پرەنسیپی مافی دیارییکردنی چارەنووس و کوردستانی‌بوون و کوردستانتەوەری، پێداگیرا.
هەردوولا هەڵوێستی هاوبەش و هاوهەڵوێستیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان بۆ بانگەوازی مانگرتنی گشتیی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی ، بە هەنگاوێکی گرینگ دانا و لەگەڵ بەردەوامیی ئەم جۆرە هەنگاوانەدا بوون.
لە تەوەرێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا پرسی رێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان ئێران و عێراق و هەڕەشەکانی ئێران بۆ هێرش و لەشکرکێشیی خرایە بەرباس.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ھاوکاریی و ھاواھەنگیی لایەنەکانی رۆژهەڵات بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو هەڕەشانە و دانانی رێوشوێنی گونجاو بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکانی تاران پێویستە.
بابەتی پێوەندیی دوولایەنەی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و بەهێزکردنی گوتاری نەتەوەیی کوردستانی، تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی
١٤ ی سێپتامبری ٢٠٢٣ زایینی

 

سەرەوە