پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی
16/09/2023
بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا رۆژی ۲۶ی خەرمانان رێکەوتی ١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٣، ساڵێک لە دەسپێکی ئەو راپەڕینە تێپەڕ دەبێ کە لە رۆژی ناشتنی ژینا ئەمینی دا چەخماخەیدا. چەخماخەی راپەڕینی ژینا، تەقینەوەی رقی پیرۆزی نەتەوەیەک بوو کە لە بنیاتنانی دەوڵەت-نەتەوەی فارسەوە لە دۆخی کۆلۆنیدا لە لایان ڕێژیمەکانی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامییەوە تووشی ژینۆساید، زمانکوژی، کوشتاری بە کۆمەڵ، ئاسیمیلاسیۆن، تاڵانی سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ژینگەی نیشتمانەکەی و دابڕ دابڕ کرانی بەسەر ژمارەیەک پارێزگادا هاتووە. راپەڕینی ژینا ئاڵقەیەکی دیکە لە زنجیرەی تێکۆشان و راپەڕینی کوردان بوو لە پێناو رزگاریی لە تەوقی سەروەریی دەوڵەتی ئێران کە قەڵای چاریە و دمدمی بە بنارەکانی داڵاهۆ و سنبران و زەردکێوی لوڕستانات و بەختیاریی بەستەوە. هاوکات وەدەنگ هاتن بوو لە خوێنی لاوی بێتاوانی خۆی ژینا ئەمینی.کوشتنی ژینا ئەمینی، قەتڵێکی دەوڵەتی بوو، ئاوێنەی سیستەمی پێوەندی کۆڵۆنیالیی سەد ساڵەی ئێران و کوردستان بوو. ئەو چەخماخەیەی کە لە کوردستانەوە بە سروودی ئەی رەقیب و دروشمی داگیرکەری ئێرانی تۆ قاتڵی ژینامانی لێدرا، بە خێرایی نەتەوە بندەستەکانی دیکە و خەڵکی فارسستانیشی گرتەوە و هەرکام بە ئامانجی تایبەتیی خۆیانەوە لە دوژمنێکیی هاوبەش راسان. راپەڕینی ژینا، بە جۆرێکی دیکە لە دایکبوونەوەی کوردستان و نواندنی ناسنامەی نەتەوەیی خۆی بوو. خاوەنداریەتی مرۆڤی کوردستانی بوو لە گیان شکۆ و ماف و داد و ئازادیی و خاک و ژینگەکەی. راپەڕینی ژینا، جیلوەی گوێزانەوەی نەریتی تێکۆشان لە نەوەکانی پێشووەوە بۆ نەوەی نوێی کوردستان بوو. نەوەیەک کە خەم و خەونە لە مێژینەکانی لەگەڵ بەها و بایەخ و تۆرەمەکانی ژیانی سەردەم متۆربە کردووە. راپەڕینی ژینا گۆرەپانی بەشداریی فرەچەشن و ئاسۆیی هەموو کەرت و گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی ئەم نیشتمانە بوو لە پێناو دەرچوون لە دۆخ و سیستەمی کۆلۆنیالیزمی ئێرانیی. بەشداری و دەوری پێشەنگی ژنانی کوردستان لەم راپەڕینەدا دەرخەری هەڵکشانی هۆشیاری نەتەوەیی و هزر و ئاوەز و کولتووری دادپەروەری و دیمۆکراتیی و مرۆڤ سالاری و یەکسانخوازیی لە هەناوی کۆمەڵگای کوردستاندا بوو. راپەڕینی ژینا، هەروەها رێنێسانسی سیاسی نەتەوە بندەستەکان بوو و نەتەنیا رژیم و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی تووشی گەورەترین قەیرانی ۴۴ ساڵەی پێشوو کرد، بەڵکوو لەوەیش زیاتر بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی فارسی کە لەسەر بنەمای سڕینەوە و حاشاکردن لەو نەتەوانە دامەزراوە، هەژاند. راپەڕینی ژینا، ئەگەر چی نەبووە جێی پشتیوانیی شیاوی نێودەوڵەتی بەڵام بە ڕادەیەکی زۆر ئاسۆی داهاتووی کۆماری ئیسلامی لێڵ کرد. هەروەها کەتواری فرەنەتەوەیی بوونی ئێرانی لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە هەتا ئەوکات تەنیا وەک یەک نەتەوە\ نەتەوەی ئێران\ دەیانبینی، زەق کردەوە و بواری بۆ ئەوە خۆش کرد کە پرسی نەتەوە بندەست و بێ دەوڵەتەکان تا ئاستێک ببیندرێت. راپەڕینی ژینا ئەگەر لە ئاستی جوغرافیای ئێراندا، هاوتەریبی لە پێناو ئازادیی لە نێوان نەتەوەکاندا پێکهێنا، بەڵام لە ئاستی سیاسیدا، گرووپە فاشیستییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس کە میدیا گەورە فارسی زمانەکانیان لە کۆنتڕۆڵ دایە، چ بە هەڵوێست و پلانی سیاسی و چ بە نواندنەوەی دڵخوازانەی دیمەنەکانی ڕاپەڕین و بە سانسۆری ئاشکرای دروشمە نەتەوەییەکانی نەتەوە بندەستەکان ، حەولێکی چڕ و پڕیان دا کە بنەماکانی دەوڵەت-نەتەوەی فارس لە شەپۆلەکانی ڕاپەرین بپارێزن و سەرەنجامی ڕاپەڕین تەنیا دەستاودەستکردنی تاقمێک لە گەڵ تاقمێکی دیکە و نۆژەنکردنەوەی دەوڵەتی ڕەزا خانیی بێت. هەڵوێست و رەفتارەکانی گرووپ و دەستە و تاقمە فاشیستییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس، ئەزموون و وانەی عیبرەت و فێربوونن کە نەتەوەی کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکە نابێ خەبات و تێکۆشانیان ببێتە پردی پەڕینەوەی ئەو گرووپانە بۆ سەر تەختی دەسەڵات و نۆژەنکردنەوەی ئەو دەوڵەتەی سەت ساڵە هەموو جۆرەکانی مەرگ و چەوسانەوە و تاڵانی بەسەردا تاقیی کردوونەتەوە. بە وتەیەکی دیکە، ئازادیی نەتەوە بندەستەکان و شاد بوونیان بە مافی نەتەوەیی تەنیا لە گرەوی رووخاندنی کۆماری ئیسلامیدا نییە، بەڵکوو کاتێ وەدی دێت کە لە رەهەندی رووخان یان داڕمانی کۆماری ئیسلامییەوە، بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی فارس بڕمێ و مافی زەوتکراوی چارەنووسی نەتەوەکان، بۆ خۆیان بگەڕێتەوە. بە داخەوە لە کاتێکدا ڕۆڵەکانی کوردستان راپەڕیبوون و دەبوو پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات وەک خەڵکی راپەڕیو پاڵ وێکدەن و نوێنەرایەتیی سیاسیی ڕاپەڕین بکەن، سەرەڕای ئەوەی پارتی ئازادیی کوردستان پەیتا پەیتا لە ئاستی جۆراوجۆردا هاواری یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەکرد، ئەو هەنگاوە هەڵنەگیرایەوە و لە تەواوی ماوەی گەرمیی راپەڕیندا وەک بۆشاییەک مایەوە. نەبوونی بەرەیەکی کوردستانی یان هاوپەیمانییەکی بنکە فراوان بۆ یەکخستنی هەڵوێست و ڕێکخستنی هەنگاوەکان و شەپۆلەکانی راپەڕین، نەک هەر بۆ خودی راپەڕین بۆشایی بوو، بەڵکوو سەنگی سیاسەتی کوردستانی لە حاست کەس و تاقمە لاوازەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس لاواز کردبوو. بێجگەلەوەش کوردستان نەیتوانی ببێتە تەوەری هاوپەیمانییەک لە نێوان نەتەوە بندەسەتەکانی ئێران. هەروەها لە بەستێنی دیپلۆماسییدا سیاسەتی کوردستانی بە بەژنی ڕاپەڕینی ژینا نەبوو . ئێستا کە لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی راپەڕینی ژینادا، پارت و لایەنە کوردستانییەکان بۆ ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا بانگەوازی مانگرتنی گشتییان کردووە، پارتی ئازادیی کوردستان ئەو هەنگاوە گرینگ و پڕ بایەخ دەنرخێنێ و لە لای خۆیەوە بۆ بەردەوامیی ئەو هاوهەڵوێستییە تێدەکۆشێ. سەرەڕای ئەوەی راپەڕینی ژینا بەو هۆکارانە و هێندێک هۆکاری دیکە خاو بووەتەوە، بەڵام کۆتایی نەهاتووە. هەموو ئەو فاکتەرانەی راپەڕینیان لێکەوتەوە لەجێی خۆیان ماون.پۆلووەکانی ڕاپەرینی کوردستان بە گەرمیی ماونەتەوە و بە شنەبایەک دەگەشێنەوە و سەر لە نوێ گڕ دەگرن و بڵێسە دەستێننەوە. ئەو قۆناغەی راپەڕین بە خوێنی زیاتر لە ۱۳۰ کەس شەهیدی کوردستان و سەدانی نەتەوەکانی دیکە و سەدان بریندار و هەزاران دەسبەسەرکراو، تۆمار کرا. لە ساڵوەگەڕی ئەو گیانبازییە مێژووییەدا، سەری رێز لە حاست شەهیدانی راپەڕینی ژینا دادەنوێنین و هیوادارین ناو و یادیان هاندەری بەردەوامیی ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی هێزە و دامەزراوەکانی ئێران لە کوردستان و گەیشتن بە دەوڵەت و سەروەریی نەتەوەیی کوردستانی بێت. لەم یادەدا سڵاو دەنێرین بۆ رۆڵە بوێرەکانی نەتەوە کۆڵنەدەرەکەمان کە بەو ڕاپەڕینە مێژوویەکی دیکە لە تێکۆشان لە پێناو ئازادییان خوڵقاند.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٢٥ ی خەرمانانی ٢٧٢٣ ک ١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٣ز
ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە
ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین
کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت
پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.
راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی
پهیامی سهرۆكیPAKو فهرماندهی گشتیی سپای میللیی كوردستان به بۆنهی 45ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كورد و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان