دواین هەواڵ

2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران

کوردستانی

کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران

14/04/2024


دوێنێ ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ک، "مێهرداد عەبدوڵڵازادە" لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری گوندی بێتووشی سەربە سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا.
مێهرداد عەبدوڵڵازادە، تەمەن ٢٠ ساڵان، خەڵکی گوندی مەزاغان لەکاتی کۆڵبەرییکردن‌دا لەسنووری سەردەشت، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی بەرفەرمانی ئێران و بەرکەوتنی گوللـەوە لەشاخ بەربووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
هەروەها لە هەمان رۆژدا لە سنووری بەستامی سەقز، کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "ئومێد سەیدی" تەمەن ٤٤ ساڵان، خەڵکی سنە کەوتەبەر دەسڕێژی گوللـەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران و پاش گەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ تەرمی ناوبڕاو دۆزرایەوە.

سەرەوە