دواین هەواڵ

2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی

جیهانیی

​ ٩ ناوەندی بیری( تینک تانک) ئەمریکا دەڵێن: ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە

12/07/2024

 


نۆ ناوەندی بیر و گرووپی چالاکیی ئەمریکا، راپۆرتێکی هاوبەشیان بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە لە مەترسیی  نزیک بوونەوەی ئێران لە دەست راگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمیی، بڵاوکردووەتەوە.
هاوپەیمانییەک لە نۆ ناوەندی بیرکردنەوە و گروپی چالاکی ئەمریکا، لەوانە " هاوپەیمانیی ڤاندنبێرگ" و "دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراسی" و "یەکێتیی دژی ئێرانی ئەتۆمیی" و...هتد  لە راپۆرتێکی هاوبەشدا هۆشدارییان داوە کە ئێران لە قۆناغی کۆتایی بەرهەمھێنانی چەکی ئەتۆمییە و توانیویە بەڕادەی پێویست یۆرانیۆمی پیتێنراو بەرهەم بێنێت و لە رۆژانی داهاتوودا دەستی بەو چەکە ڕادەگا.
ئەم گرووپانە بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، ئاماژەیان بەوە کردووە کاتی پشتگوێخستنی مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران بەسەرچووە و سیاسەتەکانی جۆبایدن بەرانبەر بە ئێران بێکاریگەر بووە. هەروەها داوایان لە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا کردووە کە بە خێرایی "بژاردەی سەربازی باوەڕپێکراو" بۆ پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و "ستراتیژیێکی یەکگرتوو و هەمەلایەنە" بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران پەرەپێبدەن.

سەرەوە