دواین هەواڵ

2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین 2024-09-05 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە ڕاگوێزانی زۆرەملیی دانیشتوانی کەمپەکانی لایەنەکانی کۆمەڵە 2024-08-30 مامۆستایەکی ئایینی بە پازدە مانگ زیندانیییکردن حوکم درا. 2024-08-22 راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندی PAK بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەسعوود فەریقی 2024-08-18 په‌یامی سه‌رۆكیPAKو فه‌رمانده‌ی گشتیی سپای میللیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 45هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كورد و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2024-08-12 کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت 2024-08-12 پێشمەرگەیەکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد. 2024-08-06 حوکمی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی جێبەجێ کرا 2024-08-05 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەڕی دامەزران لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش 2024-07-31 ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا 2024-07-30 بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی ئەحمەد حەسەنزادە و سۆلماز حەسەنزادە بنەماڵەی شەهید محەممەد حەسەنزادە 2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست‌دا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی

ڕاگەیەندراو

نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ

24/07/2024

نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پولیسی ئاڵمان بە بڕیارێکی دادگای ئەو وڵاتە ناوەندی ئیسلامی هامبورگی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە مزگەوتی ئیمام عەلی ناسرابوو بۆ هەمیشە داخست. هاوکات سەرجەم ئەو ناوەندانەی سەر بە ناوەندی ئیسلامی هامبورگ بوون لە لایەن پولیسی ئاڵمانەوە لە زۆربەی هەرەزۆری شارەکانی ئاڵماندا داخران و قەدەغە کران.
کۆکردنەوە و قەدەغە کردنی هێلانە سیخوڕییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە وڵاتی ئاڵمان کە چەندین دەیەیە لە ژێر ناوی ئیسلام و موسوڵمانێتیدا بوونەتە مەکۆی فیتنە و نانەوەی ئاژاوە و پەروەردەی سیخۆڕ و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، نەک هەر بڕینەوە و کورتکردنەوەی دەستی بەکرێگیراوەکانی دەزگا سیخوڕی و تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە ئاڵمان و ئورووپادا، بەڵکوو  لە تەنیشت ئەو حەولانەشە کە ماوەیەکە بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی ژمارەیەک لە وڵاتانی ئورووپایی لە گۆڕێدایە.
دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و دەسخۆشی لە بڕیارەکانی دادگای ئاڵمان و هەڵمەتی کۆکردنەوە و قەدەغەکردنی ناوەندە تیرۆریستی و جاسووسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گشت شارەکانی ئاڵمان، پاڵپشتی خۆی لەو بڕیارە رادەگەیەنێت و بە هەنگاوێکی گرینگ و بەجێی دەزانێ و لە هەنکاتدا داوا لە وڵاتانی ئورووپایی دەکا بە قەدەغە کردنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە وڵاتەکانیان پاڵپشتی خۆیان لە بڕیارەکەی دەوڵەتی ئاڵمان رابگەیەنن.

دەستەی نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات
٣ گەلاوێژی ٢٧٢٤ ک
٢٤ ژوولای ٢٠٢٤ ز

سەرەوە