دواین هەواڵ

2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان)

جیهانیی

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لە نامەیەكدا هۆشداری داوەتە قاسم سولەیمانی

05/01/2019

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا CIA، رایگەیاند، لە نامەیەكدا هۆشداریداوەتە قاسم سولەیمانی فەرماندەی‌ فەیلەقی‌ قودسی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران.

مایك پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایگەیاندووە، نامەیەكی ناردووە بۆ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێكی دیكەی ئێرانی، هۆشیاری پێداون كە "هێرش نەكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق".

پۆمپیۆ لەمیانی پانێڵێكدا لە كۆڕبەندی ساڵانەی ڕیگان بۆ بەرگریی نیشتیمانی لە ویلایەتی كالیفۆڕنیا، جەختیكردووەتەوە، "ئەوەی ئێمە لەو نامەیەدا پەیوەندیمان پێوە كرد بۆ ئەوەبوو كە ئێمە ئێران بە بەرپرسیار ئەژمار دەكەین لەهەر هێرشێكی ئەو هێزانەی لەژێر كۆنتڕۆڵیدایە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق." 

بەڵام پۆمپیۆ كاتی نامەكەی ئاشكرا نەكردووە و ئاماژەی كردووە، بۆ ئەوەی كە نامەكە پەیامێكی ڕوون بووە بۆ تێگەیاندنی سەركردایەتی ئێران.

بەپێی ووتەكانی پۆمپیۆ قاسم سولەیمانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتیكردووەتەوە نامەكە بكاتەوە.

ڕۆیتەرز لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا بڵاویكردەوە، دەوترێت سولەیمانی هۆشداریداوە بە سەركردەكانی كورد بەوەی لە كەركووك بكشێنەوە یان ڕووبەڕووی هێرشێكی توندی سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی ببنەوە.

سەرەوە