دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

زیندانیی سیاسیی کورد هووشمەند عەلیپوور لە زیندانی سنە مانی لە خواردن گر

22/11/2021


هووشمەند عەلیپوور لە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەڵاڕێزانەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر دژایەتیکردنی ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ داواکارییەکەیدا بۆ پێدانی پشووی کاتی (مورەخەسی) لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی نامەیەکی لقی چواری ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی سنە کە حەفتەی ڕابردوو لە زیندانی سنە بەم زیندانییە سیاسییە ڕاگەیەنراوە، داواکارییەکەی بۆ پێدانی پشووی کاتی (مورەخەسی) بە هۆکاری نادیار لە لایەن دادگاوە ڕەت کراوەتەوە. پێشتریش کە برا کۆڵبەرەکەی بە ناوی ژیان عەلیپوور لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەردا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت گیانی لەدەست دابوو، داواکاریی گشتیی سنە داواکارییەکەیی بۆ پێدانی پشووی کاتی بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی برا کوژراوەکەیدا ڕەت کردبۆوە.
جێگای ئاماژەیە دادگای هووشمەندی عەلیپوور بە تۆمەتی ئەندامبوونەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک) لە ڕێکەوتی ١ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی بەڕێوە چوو. لە بەفرانباری هەمان ساڵدا دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدان بۆ هووشمەند عەلیپوور ڕاگەیەنرا.
ئەم حوکمە لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٩دا لە دیوانی باڵای ئێران هەڵوەشایەوە و دۆسیەکە نێردرایە بەردەم لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنە. دادگای دووبارەی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٩ لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ئەم جارە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

سەرەوە