پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان
08/12/2021
پەیامی سەرۆکیPAK , فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستان بەبۆنەی هەشتاوحەوتەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی شومشیرێ عەلیمەردوون تەلای بیغەش؛ بە زەمین بێرچ ئیزەنێ بە ئەسموون تەش بی عرووس تۆ کێل بێزەن، تا موو کۆنۆم جەنگ؛ شۆمشیرۆم بە گێل زەنۆم سی ئیلێ چارلەنگ دشمەنوون زێ بەعدێ موو،چارە ندرارێن؛ گەویەلە نیلەسوار،بە حەفت و چارێن بەناوی خوای گەورەو دلۆڤان ئەمڕۆ ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، ٨٧ ساڵ لە شەهادەتی سەرداری گەورەی گەل، شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی تێپەڕ دەبێ. شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی،هاوکات لە گەڵ شۆڕشی سمکۆی مەزن ؛شۆڕشێکی چەکداریی جەماوەریی لە باشووری رۆژهەڵاتی نیشتمان لە ناو عێلی بەختیاریی دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری فارس بە سەرۆکایەتی رەزاشای پەهلەویی، سەرکردایەتیی کرد. لەو کاتەدا کە رەزاشا تازە دەوڵەتی بەناو مۆدێڕنی ئێرانی بنیات نابوو، لە پێناو فارسیفیکاسیۆن و سەپاندنی ناسنامەی ئێرانییبوون بەسەر نەتەوەی گەورەی کورد و هەموو ناسنامەو حوکمڕانییە نافارسییەکانی ناو «مەمالکی مەحرووسەی ئێران»، کەوتبووە پەلامار و لەشکرکێشی و داگیرکردن. سردار شێرعەلیمەردانخان، پاش زنجیرەیەک نەبەرد و پێکدادان لە گەڵ لەشکری فارس، بە فێڵی وتووێژ، سمکۆئاسا لە داو خراو و سەرەنجام لەبەرەبەیانی رۆژی ١٧ی سەرماوەزی ٢٦٣٤ک(١٩٣٤ز)، لە گەڵ پۆلێک لە گەورەکانی بەختیاریی لە سێدارە درا. رەزاشا،هەروەک چۆن لە هەبوونی گڵکۆیەک بۆ سمکۆی مەزن دەترسا، شێرعەلیمەردانخانی گۆڕنادیار کرد. جێگای شانازییە کە ئەمڕۆ نەوەکانی شێرعەلیمەردانخان و سمکۆی مەزن لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و سپای میللیی کوردستاندا، قۆڵیان لە قۆڵی یەک کردووە و لە پێناو رزگاری خاک و ئازادیی و سەربەخۆیی نەتەوکەماندا، لەخەباتدان و دەجەنگن. ئەمڕۆ لە کاتێکدا، تاران تێدەکۆشێ جیاوازییە هەرێمی و زاراوەیی و دینی و مەزهەبییەکانی نێوان پێکهاتەکانی نەتەوە مەزنەکەمان بکاتە کەلێن و هەوێنی پێکدادان نێوانیان و سەرخستنی سیاسەتی پەڕتکەوزاڵبە؛ پاشەرۆژی ئێمە نەوەکانی سمکۆی مەزن و شێیرعەلیمەردانخانی بەختیاریی و سەردارعێوەزخانی کرمانج و عەلیمەردانخانی بیرانوەند و داودخانی کەلهووڕ و شامحەمەدی یاریی و قەدەمخێڕ و پێشەوا قازی محەممەد، لە بەرانبەر هەڕەشەکانی فاشیزمی فارس و شۆڤینیزمی ترک دا، لە گرەوی یەکبوونی ناسنامەیی و تەواوکاریی نەتەوەییماندایە. ناو و یادی شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی لە سینگی جەنگاوەرانی ریزەکانی سپای میللیی کوردستان و تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کوردستاندا، زیندوو کراوەتەوەو رێگا و ئامانجە پڕسەروەرییەکەی لە خاکی بەختیاریی و گشت کوردستان، دەبووژێننەوە. حسەین یەزدانپەنا ١٧ی سەرماوەزی٢٧٢١ک ٨ی دیسامبری٢٠٢١ز
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK