پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2022-08-13 بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی کۆچی دوایی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە شاری هەولێر : 2022-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان لاوان مێشک و بازوو و پێشەنگی خەباتی رێگای سەربەخۆیی کوردستانن 2022-08-06 ئێرە چیرۆکی ناو کتێبە مێژووییەکان نییە... 2022-08-05 ⭕️بڕوانن بۆ ھەیبەتی لەشکری لەشکاننەھاتووی کوردستان؛ 2022-08-04 ⭕️ ئەو نەبەردانەی شانازییبەخشی مێژووی کوردایەتیی و خەباتی شۆڕەسوارانییەتی: 2022-08-02 ئەیمەن زەواهری سەرۆکی رێکخراوی القاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا 2022-07-26 پارتی ئازادیی کوردستانPAK پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە کاکەییەکانی باشووری نیشتمان ڕادەگەیەنێت 2022-07-20 پێشوازی لە مەیتی عەلی قازی مۆری باتڵ ی لە حدوودەکانی سایکس پیکۆ دا 2022-07-20 بەڕێوەچوونی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە هەولێر و سلێمانی 2022-07-20 🔶وتەی سەرۆکیPAKلە کۆتایی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە مزگەوتی سەواف لە ھەولێر: 2022-07-16 راگەیەندراوێک لە پارتی ئازادیی کوردستانەوە سەبارەت بە پرسی بەخاکسپاردنی جەنابی عەلی قازی محەممەد 2022-07-13 دەسگیرکرانی هەشت هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایان هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە. 2022-07-12 سەرەخۆشینامەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. بۆ کۆچی دوایی کاک عەلی قازی موحەممەد. 2022-07-12 بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، تاقانە کوری پێشەوا قازی محەمەد 2022-07-11 بەیاننامەی PAK بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی قازی محەممەد
23/12/2021
ڕۆژی پێنجشەمە ٢ی بەرفرانباری ١٤٠٠ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی سنە، کامیاران و بانه لە ناڕەزایەتییەک مەدەنی بە بۆنەی لە سێدارەدانی زیندانی سیاسیی کورد، حەیدەر قوربانی، دەستیان دایە مانگرتنی گشتی. لە سوشیال میدیاکان کۆمەڵێک وێنە لە شاری سنە بڵاو کراووە کە نیشانی دەدات کاسبکارانی ئەم شارە بە شێوەیەکی بەرین لەم مانگرتنەکەدا بەشدارییان کردووە و دووکانەکانیان داخستووە هاوکات هاوشێوەی سنە بازاڕەکانی شارەکانی بۆکان، بانه و نەغەدە لەم مانگرتنە بەشدار بوونە و بە پێ هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان دۆخێکی ئەمنییەتیی تووند و سەربازییان لە شاری کامیاراندا زاڵ کردووە. مانگرتنی گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ڕاگەیەندراوی چالاکانی مەدەنیی کورد لە ڕۆژی سێشەمە ٣٠ی سەرماوەز بەڕێوەچووە کە تێدا داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو بۆ مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتی "ئینکار، سەرکوت و تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی" ڕۆژی پێنجشەمە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و خۆیان لە کردنەوەی دووکان و بازاڕەکانیان ببوێرن. لەم ڕاگەیندراوەدا جگە لە ئاماژەدان بە دەرکردنی بڕیاری سزای سێدارە بۆ چند زیندانی سیاسیی کوردی دیکە هاتبوو کە "ئێمە دەتوانین بەم جۆرە مانگرتنە، کاریگەریمان هەبێت لەسەر هەڵوەشاندنەوە و کەمکردنەوەی سزای ناڕەوا بە دژی ئەم زیندانیە سیاسییانە." حەیدەر قوربانی ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی سەرماوەز بە شێوەیەکی نهێنی و بەبێ مافی دوایین دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەیدا، لە زیندانی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا. ئەوڕۆ کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیندراوێکدا لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە دەستی کۆماری ئیسلامیی بە تووندترین شێوە مەحکووم کردووە. کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیندراوەکەی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی "لادانێکی زەق و ئاشکرای ئێرانە لە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی یاسا نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤدا." کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرباری بە سەقەتزانینی ڕەوتی دادوەری سەبارەت بە تۆمەتەکان دژی حەیدەر قوربانی، وتوویانە بڕیاری سزای سێدارەیش بە شێوەیەی نهێنی و لە کاتێکدا جێبەجێکراوە، کە ڕەوتی لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆ داخوازیی پێداچوونەوەکەی کۆتایی پێنەهاتبوو. لە ڕاگەیندراوەکەی کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: "ئێمە زۆر بەداخەوەین لەمەی کە بەرپرسانی ئێران سەرباری داخوازییە بەردەوامەکانی نێمە بڕیارندا سزای لە سێدارەدانی بەڕێز قوربانی جێبەجێ بکەن."
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی کۆچی دوایی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە شاری هەولێر :
پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان لاوان مێشک و بازوو و پێشەنگی خەباتی رێگای سەربەخۆیی کوردستانن
پارتی ئازادیی کوردستانPAK پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە کاکەییەکانی باشووری نیشتمان ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەچوونی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە هەولێر و سلێمانی
🔶وتەی سەرۆکیPAKلە کۆتایی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە مزگەوتی سەواف لە ھەولێر: