دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

راپۆرتی رووداو، سەبارەت بە گیانبەختکردنی ھەڤاڵ عادل کیانپور( ھێربۆد لوڕ):

02/01/2022

رووداو دیجیتاڵ

بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ئەهواز بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا و حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەڵێت، ئەندامی ئەوان بووە و لەلایەن ئیتلاعاتەوە "کوژراوە".

عادل کیانپوور، بەندکراوی سیاسیی کورد کە یەک هەفتە بوو لە گرتووخانەی شەیبانی ئەهواز مانی لە خواردن گرتبوو ئێوارەی رۆژی شەممە گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز، ئەو بەندکراوە بەهۆی "نادادپەروەری لە دۆسیەی بەندکردنەکەی" و هەروەها نەبردنی بۆ لای پزیشک، مانی لە خواردن گرتبوو.

عادل کیانپوور لە کوردانی نیشتەجێی ئەهواز بوو، کە بە شێوەزاری لۆڕی قسە دەکەن. ئەو لە 25/09/2018 لە باشووری کوردستان دەچێتە ریزی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و سەرەتای مانگی 10ی 2019 لەو حیزبە جیادەبێتەوە و دەگەڕێتەوە ئەهواز و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان دەکات و دەستبەسەر دەکرێت. چەند رۆژ دواتر ئازاد دەکرێت، بەڵام دوای ماوەیەک دادگەی ئەهواز بە تۆمەتی بانگەشەکردن لە بەرژەوەندی هێزە دژبەرەکانی ئێران و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە بە سێ ساڵ بەندکردن سزای دەدات و دەستبەسەر دەکرێتەوە.

خەلیلی کانیسانانی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، عادل کیانپوور ئەندامی رێکخستنی ناوخۆی ئەو حیزبە بووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی پێیانگەیشتووە: "رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سێ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەهواز لە نەخۆشخانەی گرتووخانەی شەیبان سەردانی دەکەن و لەوێ جۆرە دەرزییەکی لێدراوە، کە دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە دوای چەند رۆژ". 

عادل کیانپوور تەمەنی 34 ساڵ بوو و لەدایکبووی شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خوزستان بوو. ئەو پێشتر لە تۆمارێکی دەنگیدا کە بڵاوبووەتەوە روو لە غوڵامحوسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران دەڵێت: "ئێوە گوتتان هەر کەس بگەڕێتەوە دەتوانێت بچێتەسەر ژیانی ئاسایی خۆی، مەبەستتان لە ژیانی ئاسایی ئەوە بوو بیانخەنە گرتووخانە؟". no

سەرەوە