پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان
20/01/2022
سەرۆک کۆماری ئێران و سەفەری رووسیە سەرۆک کۆماری ئێران، بە سەفەرێک گەیشتە رووسیە و لە کۆشکی کڕێملین، لە گەڵ پۆتین دیدار و وتووێژی کرد. بە پێی هەواڵنێرییەکان مەراسیمی بەخێرهاتن لە کۆشک ئەنجام نەدرا.
ئەم گفتووگۆیە سێ کاتژمێری خایاندووە. جێی ئاماژە پێکردنە کە لە رۆژی دووهەمدا رەیسی لە پاڕلەمان وتەیەک لە بارەی ئێرانەوە بۆ نوێنەرانی "دووما" پێشکەش دەکا. شایانی باسە، کە سەرۆک کۆماری ئێران لە لایەن وەزیری سووتەمەنی و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاری ئێران-رووسیە و جێگری وەزیری دەرەوە، ئیگۆر مارگۆلۆف پێشوازی لێکراوە. هەروەها لەم سەفەرەدا وەزیرانی دەرەوە، نەوت و وەزیری ئابووری ئێران هاوڕێیەتی رەیسی-یان کردووە. بەڵام وەک ئاشکرا بووە هیچ گرێبەستێکی: ئابووری، سیاسی یان سەربازی واژۆ نەکراوە.
جەلالی، سەفیری ئێران لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئێران، تەسنیم دەڵێ: " گرێبەستەکانی نێوان ئێران و رووسیە لە لایەن ئێرانەوە نووسراون بەڵام، پێویستیان بە زەمان هەیە." لە راستیدا ئەوە نیشانی دەدا کە ئێران پێشنیازی کردووە، کەچی رووسیە وەڵامی نەداوەتەوە.
لە بارەی ئەگەری کڕینی چەک و تەقەمەنی، جەلالی دەڵێ: "دوو سەرۆک کۆمار دەگەنە خاڵی هاوبەش بەڵام، ئەوەی کە گرێبەست لە نێوانیاندا هەبێ و واژۆی بکەن، شتێکی لەو جۆرە لە گۆڕێدا نییە. " بە پێی راپۆرتەکان و چلۆنایەتی وەرگرتنی سەرۆک کۆمار، وا دەردەکەوێ کە لایەنی ئێران داوای ئەم دیدار و وتووێژانەی کردووە. هەروەها ئەمە دەریدەخا کە ئێران لە باروودۆخێکی سەختی ئابووری و تەریکی سیاسییە، ئەوەی پێویستە بگوترێ ئەوەیە، رووسیە کە بۆخۆی لە هەلوومەرجێکی سەختی ئابووری دایە و، لە لای دیکەوە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا هەڕەشەی توندی لێ دەکەن، ئەگەر بیهەوێ هێرش بکاتە سەر ئۆکڕاین، پرسیار ئەمەیە: ئایا دەتوانێ چی بۆ ئێران بکا؟ کێشەی سەرەکی رووسیە وڵاتانی جاران کومونیستی وەک: ئێستۆنیا، لیتۆنیا،چێک، و لهێستان و لاتانیایە، کە ئێستا بوونەتە ئەندامی "ناتۆ" و هەڕەشە لە رووسیە دەکەن. کۆماری ئیسلامی بۆتە پاشکۆی رووسیە لە سووریە بەڵام، رووسیە ناتوانێ کێشە بنەرەتییەکانی کۆماری ئیسلامی چارەسەر کا. موحسین سالمی _ کانادا
هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان