پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
13/03/2022
لە حاست هەڕەشەکانی تاران دا ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پشتیوانی لێبڕاوی هەرێمی کوردستانن بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی ڕێکەوتی ١٣ی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی، جارێکی دیکە هەولێری پێتەخت، لە لایان تارانەوە کرایە ئامانجی ژمارەیەک ڕۆکێتی بالستیک. هەرچەند لە 30 ساڵی پێشوودا، ئێران لە شێواز و ئاستی جۆراوجۆردا، دژی باشووری کوردستان دەستی نەپاراستووە، بەڵام ڕۆکێتبارانی ئەمڕۆ، بەتایبەت کە سپای پاسداران بە فەرمیی وەئەستۆی گرتووە، لە ئاستی گەورەدا لە بەستێنی ئەو بارودۆخە سیاسی و لەشکرییەدا دەخوێندرێتەوە کە بە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و دەرهاویشتەکانی، سەریهەڵداوە. هەروەها لە ئاستی خوارتردا هاوکێشەی پێکهێنانی حکوومەت و ڕیزبەندییە سیاسییەکانی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق کە گرووپ و ڕێکخراوەکانی بەرفەرمانی تاران، تووشی دۆڕانێکی گەورە هاتن، لە فاکتەرە پێوەندییدارەکانی دیکەی ئەو پەلامارەن.ئەوەش کە دەستی تارانی بەمجۆرە ئاواڵە کردووە، هەڵوێستی لاوازی ئەمریکا و هاوپەیمانانە لە حاند پەلامار و تێرۆر و سەرەڕۆییەکانی تاران لە عێراق و باشووری کوردستان. کاربەدەستانی تاران بە خۆیان دەنازن کە بە پانەوە پەلامارێکی وەهایان کردوەتە سەر هەولێر. بەڵام لە ویژدان و ڕای گشتیی دا، هەرگیز دەست درێژیی قەوارەیەکی خاوەن دەوڵەت و چەکی باڵستیک و فرۆکەی شەڕکەر بۆ سەر قەوارەیەکی بێدەوڵەت و بێچەک، شانازیی و بەها خوڵقێن نابێت. ڕاست بە پێچەوانەوە ئەو پەلامار و ناهاوسەنگییەی گۆڕەپانەکە، هێزی نەرم بۆ ڕۆڵەکانی ئەو نەتەوەیە بەرهەم دێنێت کە لە حاست تۆپ و تەیارە و ڕۆکێتی دوژمندا، مل نادەن و خۆ ناچەمێنن. بڕوانن بۆ ٥٠٠ ساڵ، بەرەنگاریی و ڕاپەڕین و بەگژداچوونی نەتەوە مەزنەکەمان دژی داگیرکەرانی تورک و فارس و عەرەب. مەکینەی درۆ و چەواشەی عەجەم لەم پەلامارەدا دیسان قەوانی ئیسرائیل دەژەنێتەوە و پۆزی دژە ئیسڕائیلی لێدەدات. وەک بڵێی ئەوان نەبوون و حکوومەتی کوردستان بووە بۆ شەڕ لە گەڵ وڵاتێکی موسوڵمان پەنای بردووەتە بەر کڕینی چەک لە ئیسڕائیل؛ وەک بڵێی نیو تۆن ئاڕشیوی بەڵگە نهێنییەکانی پڕۆژەی چەکی ئەتۆمی ئێران، لە هەولێرەوە گوێزرابنەوە ئیسڕائیل، نەک لە تارانەوە؛ وەک بڵێی موحسینی فەخری زادە لە شەقامەکانی هەولێر ڕاوکرابێیت نەک لە رێگای تاران؛ وەک بڵێی بەڕێوەبەری گشتیی معاونەتی دژی سیخوڕیی وەزارەتی ئیتلاعات کە بە سیخوڕی مووساد دەرچوو، بارگەوبنەی لە هەولێر بووبێیت نەک تاران! هەرچۆنێ بێت لەم ئاناڕشییەدا کە باڵی بەسەر جیهاندا کێشاوە و لەم دۆخەدا کە تاران دەرفەتی ملهووڕیی و یاریی بە چەکی باڵستیکی لە ناوچەکە بۆ ڕەخساوە، لە گەڵ ئەوەدا کە زیاتر لە یەک ڕێکاری کۆنتڕۆڵ یان بەرپەرچدانەوە هەیە، بەڵام چەکی هەرە بەهێزی بەردەستی هەرێمی کوردستان یەکێتی و یەکگرتوویی سیاسیی ناوخۆیی و بووژانەوەی متمانەی گشتیی بە دامەزراوە دەوڵەتییەکانە لە رێگای حوکمی دادپەروەرانە و چاکسازی و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵیی .هاوکات پاڵپشتیی جەماوەریی و لەشکریی پارچەکانی دیکەی نیشتمانی دابەشکراومان لە هەرێمی کوردستان لە تەعامولێکی دوولایەنەدا، فاکتەرێکی گرینگی پەکخستن یان کەم کردنەوەی گوشار و دوژمنکارییەکان و مانەوە و بەردەوامیی ئەم کیانەیە. ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم کات و ساتە هەستیارەدا، لە گەڵ هەر تێبینی و ڕەخنەیەکیان، بڕیار بۆ ڕێبەرایەتی و دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان خۆی بەجێدێڵن؛ بەڵام هەر وەک ڕابردووی پڕشنگداری 30ساڵی ڕابردوو، وەک شەرەفی تێکەڵ بوونی خوێنیان لە گەڵ خوشک و براکانیان لە 3 ساڵ بەرەنگار بوونەوەی داعش و نەبەردی مێژوویی پردێ، بێ دوو دڵی، پشتیوانی لێبڕاوی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە. حسەین یەزدانپەنا 22ی ڕەشەمەی 2721 ک 13ی مارسی 2022 ز
بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان
هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد
بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK
٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا